دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی شازدە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرۆژەی ناواندنی بوون و بووناندنی ناو: دامەزراندنی وتاری بوون

دەتوانین پرۆژە فەلسەفییە سەرەتاییەکەی ئەرستۆ ناو بنێین پرۆژەی ناواندنی بوون و بووناندنی ناو.

واتە دۆزینەوەی بوون لە ناوداو، ناو لە بووندا و لەمەوە دامەزراندنی وتاری بوون.

درزی ناو وەک دەلاقەیەک بۆ تێگەیشتنی فەلسەفیی بوون

ئەرستۆ سەرنج دەدات، بە پێچەوانەی ئەفلاتون، تەنیا لە شتە تاکەکاندا، شتە فیزیکییە بەرچاوەکاندا، دەشێ بوون ئاماژەی بۆ بکرێ و چەقی سەرنجی بخرێتە سەرو بە میتۆدیکی عەقڵیی لێکبدرێتەوەو شیبکرێتەوە.

کام شتە تاکانە؟

 ئەوانەی کە ناویان هەیەو ڕۆژانە ناویان دەبەین و بە پێی ناوەکانیان کۆمەڵێ وشەو دەربڕین بۆ وەسفکردنیان بەکاردێنین.

لە کوێ ئەم ناو و ئاخاوتنەمان دەست دەکەوێ؟

لە زماندا، زمانی ڕۆژانەی خەڵکدا.

لەمەوە ئەرستۆ دەگاتە ئەو ئەنجامە گرنگەی کە گرنگترین بەشی زمان و ڕیزمان ناوەکانن. ئەوان شوێنێکی سەرەتایی گرنگییان لە دامەزراندنی وتاری بووندا هەیەو بە گشتیی لە سەرەتای ڕستە یان ئاخاوتنەوە دێن.

کە من باسی شتێک بۆ تۆ بکەم، دەبێ ئەو شتە ناوی هەبێت، کەواتە لە سەرەتاوە ناوی شتەکە دێنم و باسی دەکەم.

بۆ نموونە:

فەلسەفە بابەتێکی گرنگە.

سۆکرات فەیلەسوف بوو.

مانگ ڕووناکیی دەبەخشێ.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەرمفەلسەفەی من. بەشی شانزە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت