محەمەد هەریری: لە ساڵوەگەڕی کودەتا شانۆگەریەکەی سەر ئەردۆگان!‏

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پار کە لە 15- 07- 2017 هەواڵی کودەتای سەربازی تورکیا بەسەر ئەردۆغان بڵاوبوەوە، بەپێی پۆستەکانم کە کردم لەو ‏ساتانە، من تەنها سەعاتێك کەمتر باوەڕم بە هەقیقەتی ئەو کودەتایە کرد. بەڵام دوای ئەو سەعاتەی یەکەم گومانێکی ‏قوڵم لا دروست بوو لە ساختەکاری ئەو کودەتایە، چەندین پۆستیشم کرد لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو کودەتایە ساختەیە ‏ولە مۆنتاژ و دەرهێنانی خودی ئەردۆگانە!‏
چونکە من زۆر دەمێکە چاودیری هەموو وتە و جوڵە و کارەکانی ئەردۆگان دەکەم، دەزانم چەندە مرۆڤێکی فریودەر و ‏بلیمەتە لە فریودان، دەزانم بە قەد بۆمبێکی کاوڵکەر مەترسیدارە وەك پەیمانگای توێژینەوەی ئەمریكی جارێك وەسفی ‏ئەردۆگانش کرد بە کەسێکی لە داعش مەترسیدارتر‎!‎
هەموو هەوڵێكی ئەردۆگان بۆ مانەوەیە لە دەسەڵات و بە هێمنی بە ئیسلامیکردنی تورکیایە، ئیسلامێك کە زۆر گونجاوە ‏لەگەڵ میزاجی شەڕانگێژانەی تورك و ئەردۆگان! ئینجا هەوڵی دووەمی لەناوبردنی كوردە، ناساندنی پ ك ك یە وەك ‏حزبێکی تیرۆرست.‏
دیکتاتۆریەتی ئەردۆگان هەموو لایەنێکی ژیانی تورکیای داگیرکردوە، پاش سیاسەت و پەروەردە، ئێستا بەو شوێنە ‏گەیشتووە هەتا لە هونەریش ڕەنگی داوەتەوە، لیستێكی نووسەرە قەدەغەکراوەکان بۆ شانۆکارانی تورك ناردراوە، ‏شانۆگەریەکانی شێکسپیر وبرێخت و پێکت وچەندینی تر نابێت نمایش بکرێت!‏
هەر لە سەرەتای بەناو کودەتاکەوە ئەردۆگان وەسفی کرد وەك بەخششێک و دیاریەکی ئاسمان! بۆ ناڵێت دیاریەك لە ‏خۆمەوە؟!‏
هەر پار گووتم ” لە وتارێکدا لە نوسینی گای تێیلەر، لە 07- 04- 2016 نووسراوە، بە ناونیشانی: تورکیای ئەردۆگان زەنگی ‏کودەتای سەربازی بەکار دەهێنێت بۆ فراوان کردنی زیاتری دەسەڵات، و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن‎! Turkey’s ‎Erdogan uses military coup buzz to expand powers, curb dissent
نووسەر دەڵێت: ئێستا دەزگا و میدیاکانی سەر بە ئەردۆگان هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی کودەتای سەربازین، ‏لەناوەوە و دەرەوەی تورکیا، لە پێناو وەبەرهێننی سیاسی بۆ ئەردۆگان و باوەڕهێنان بە خەڵکی تورکیا، کە کودەتایەك ‏بەڕێوەیە‎!
ئەردۆگان ئەو پڕوپاگەندەی سیاسیە بەکار دەهینێت، دەربارەی هەولی کودەتای سوپا، وەک ئامرازیك بۆ بەهێزترکردنی ‏دەسەڵاتی بەهێزی، و پەکخستنی ئۆپۆزسیۆن‎!‎‏”‏
ئاماژە زۆرن بۆ ئەو ساختەکاری ئەو کودەتایە، بەڵام هەرە بە هێزترین ئاماژە، ئەو هەڵەزمانییەی سەرۆك وەزیرانی ‏تورکیا بینعەلی یەلدریم بوو لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکی، کاتێ گووتی: ئەردۆگان و من لە شەوی کودەتاکە ‏بڕیارمان دا تاوانی ئەنجامدانی کودەتاکە بە ئەستۆی بزوتنەوەی خزمەت هەڵگرین، بەبێ پشت بەستن بە هیچ زانیاریەکی ‏موخابەراتی!‏
هەر پاش کودەتا ساختەکەش گۆڤاری [فۆکس] ی ئەڵمانی وتارێکی ڕاتەکێنەری بڵاوکردەوە بە ناوی [دەسەڵات .. وڕێنە .. ‏ئەردۆگان] کە ڕووبەرێکی زۆری بۆ ڕاپۆرتی موخابەراتی بەریتانی تەرخان کردبوو، کە دەڵێت چەندین گفتوگۆی ‏تەلەفۆنی و ئیمێڵی بەرپرسی باڵای تورکیای دەست کەوتوە لەکاتی ڕوودانی کودەتاکە، دەیسەلمێنێت کە خۆیان بە ساختەیی ‏کودەتاکەیان کردوە بۆ ئەوەی بە زۆر بزوتنەوەی خزمەت تێوەگلێنن وەك بیانوێك بۆ لێدانی زەبرێکی کوشندە لێی! [1]‏

[1] huffingtonpost
Was Turkey’s Coup For Real?
The truth will come out.
huffingtonpost.com
Gesehen von Mohammed Hariri am 00:20

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت