شه‌ریف هه‌ژاری: سێ تێبینی بچوك له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ی (كاكه حه‌مه) له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن!
سه‌ره‌تا پێویسته پرسیاره‌كه‌ی (كه‌ی، ئێن، ئێن) و وه‌لامه‌كه‌ی كاكه حه‌مه بزانین:
كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) بۆ محمدی حاجی محمود: بۆچی وه‌كو حیزب په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزتان له‌گه‌ل ئێران دا هه‌یه؟
كاكه حه‌مه: ئاخر ئێران هه‌میشه هاوكار و پشتیوانمان بووه و له هه‌موو كاره‌ساته‌كان هاوكاری گه‌للی كوردی كردووه و، پێكه‌وه شه‌ڕی سه‌داممان كردووه و، جمهوری ئیسلامی هه‌میشه پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌مان بووه!
كه‌ی ئێن ئێن: ئاخر مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌بوو حیزبی ئێوه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزتان له‌گه‌ل ئێران‌دا هه‌یه؟
كاكه حه‌مه: وه‌لا ده‌بێت زۆر سوپاسی جمهوری ئیسلامی بكه‌م له‌و باره‌یه‌وه. چونكه ئه‌وه ئه‌یسه‌لمێنێت جمهوری ئیسلامی حیسابێكی زۆر گه‌وره بۆ ئێمه ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی ململانێی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئه‌كات و ده‌وله‌تێكی زۆر به‌قوه‌ته، كاتێك دێت و له‌گه‌ل حیزبی ئێمه ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه ده‌به‌ستێت، ده‌بێت زۆر سوپاسی جمهوری ئیسلامی بكه‌م بۆ ئه‌و حسابه گه‌وره‌یه‌ی كه بۆمان ده‌كات!
سێ تێبینیه بچوكه‌كه‌م:
1- به پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی كاكه حه‌مه كه ئێران به پشتیوانی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانێت، پێموایه: چ ئێران و چ توركیا هه‌رگیز پشتیوانی كورد نه‌بون. هاتنی پاسدار و تێكه‌لاوبونی پێشمه‌رگه له‌گه‌لیان دا، هۆكاری سه‌ره‌كیی و بنه‌ڕه‌تی بیانوودان به سه‌دام بوو كه كیمیابارانمان بكات. هه‌روه‌ها پاسدارانی ئێران و هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌كان بانكی هه‌له‌بجه‌یان ته‌فانده‌وه و پاره‌ی خه‌لكه‌كه‌یان برد و، له چه‌ندان شوێنیش (كه شاهیده‌كان هه‌ندێكیان ماون) دیویانه. پاسداره‌كان ده‌ستی ژنانی هه‌له‌بجه و گوێیه‌كانیان به مردووی ده‌بڕین بۆ (بازن و گواره‌كانیان). ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێران یه‌كێك بووه له ولاتانه‌ی كه هه‌میشه به دروستكردنی گروپی وه‌ك جوندول ئیسلام و نانه‌وه‌ی شه‌ڕ له ناو حیزبه‌كاندا ئه‌كته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه و، ئه‌كرێ هه‌ر (به فه‌رمانی كاكه حه‌مه‌كان بووبێ) كه: هه‌رچی محا‌ویله‌ی كاره‌با و شه‌ریكات و سیمی كاره‌با و ستونی كاره‌با هه‌یه ئاودیوی ئێران كرا و به تالان به‌خشرایه پاسداران. ئیدی با كوشتوبڕ و له سێداره‌دانی كوردانی خۆرهه‌لات بوه‌ستێت له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌لاته‌وه كه كاكه حه‌مه به پشتیوانی سه‌ره‌كیی و هه‌میشه‌یی كوردی ئه‌زانێت! كه ئه‌و ڕژێمه ته‌نانه‌ت مافی خوێندنی سه‌ره‌تایی به منالانی كورد نادات، له كاتێكا هه‌م خوا مناڵانی كوردی وا خولقاندووه و، هه‌م دڕنده‌یه‌كی وه‌ك سه‌دام ئه‌و مافه‌ی به ئێمه به‌خشی بوو!!
2- ئه‌م وتانه‌ی كاكه حه‌مه وا ده‌كات و زه‌مینه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت كه: حیزبه‌كانی كوردستان دان به په‌یوه‌ندییه (نانه‌ته‌وه‌یی و ناشه‌رعیی و نادبلۆماسیه‌كانیان) نه‌نێن له‌گه‌ل ده‌وله‌تانی داگیركه‌ری (توركیا و سوریا و ئێران) و، سبه‌ینێش بۆی هه‌یه به‌رپرسێكی پارتیی شانازی به په‌یوه‌ندییه نانه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان بكات له‌گه‌ل ده‌وله‌تی تورك دا، كه چه‌ندان باره‌گای توركیان هێناوه‌ته باشوری كوردستان و، له قولایی خاكی باشوری كودستان دا جێگیریان كردوون و، شانازیشی پێوه ده‌كه‌ن!!
3- ئه‌م وتانه‌ی كاكه حه‌مه یه‌ك حه‌قیقه‌تی سه‌لماند كه (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) پێموایه: نابێت هیچ تاكێكی كورد له یادی بكات، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه: سه‌ركرده‌كانی كورد (خۆیان به كه‌م ئه‌زانن و خۆیان به كه‌م داده‌نێن) له به‌رانبه‌ر داگیركه‌رانی خاكی كوردستان، بۆیه هێنده داگیركه‌ران به گه‌وره‌تر و پیرۆزتر و به‌هێزتر له خۆیان ئه‌زانن و هه‌رچه‌نده خۆشیان (به پله) سه‌ركرده‌ی كوردن!!