شێرزاد شێخانی: زبڵخانەی كوردستان لەئەلفەوە بۆ یا.
1- لێبوردنی سەرۆك جاش و مەفرەزە خاسەكان و وەرگرتنیان لەناو حزبەكان.
2- تەزویركردنی هەڵبژاردنەكانی یەكەم پەرلەمانی كورد لەمێژوودا.
3- دامەزراندنی حكومەتێكی فاشیلی فیفتی فیفتی.
4- دەستبەسەراكردنی داهاتەكانی گومرگی ئیبراهیم خەلیل.
5- هەڵگیرساندنی شەڕی كارەساتباری ناوخۆ لەسەر یەك ریزە دوكان.
6- هێنانی دەبابەكانی بەعس بۆ سەر پایتەختی هەرێم و داگیركردنی پەرلەمان.
7- هەڵكوتانە سەر عەشیرەتی سورچی و قەتلوعام كردنیان.
8- دامەزراندنی بەلێشاوی كادیری حزب و بێبەشكردنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان.
9- نەوت دزین و فرۆشتنی بەقاچاخ.
10- بڕینی موچەی فەرمانبەران و دزینی پاشەكەوتەكانیان.
11- پەكخستنی پەرلەمان و دەركردنی وەزیرەكان.
12- درێژەدان بەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم بەدەر لەیاسا.
13- تیرۆری رۆژنامەنوسان و شكاندنی كامیرای پەیامنێران .
14- دەركردنی نوسەرو رۆشنبیرانی دژ بەدەسەڵات لەزێدی خۆیان.
15- زیادكردنی بارەگای حزبی لەهەمو گەڕەك و ناوچەكان
16- قۆرخكردنی بازارو بازرگانی و شەریكبون لەپرۆژە بچوك و گەورەكان.
17- رێگریكردن لەیەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و كردنیان بەهێزی نیشتمان.
18- چاندنی تۆوی دووبەرەكی لەنێوان شارەكان وهاندانی شارچێتی و دابڕینی پارێزگاكان.
19- چارەسەر نەكردنی كێشەی كارەبا لە روبعە قەرنێكا و بڕینی لەوەرزی هاوین و زستان.
20- تەسلیمكردنی كچو ژنانی ئێزیدی بەدەست داعشی دڕندە لەشەنگال.
21- بەرزكردنەوەی پلەو پۆستی سەركردە سەربازییە هەڵاتوەكانی بەرەی شەنگال.
22- بازرگانیكردن لەگەڵ داعش و ساغكردنەوەی نەوتە دزراوەكانیان.
23- گەیاندنی داعشە هەڵاتوەكان بۆ توركیاو ناردنیان لەوێوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
24- داڵدەدانی سەركردەی بەعسیەكان لەمەسیف و شەقڵاوە.
25- دەركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ تاوانباران و پیاوكوژان.
26- چاوپۆشیكردن لە كوشتنی ژنان و سوتاندنیان.
27- پێشلكردنی یاساو بەگەندەڵكردنی ئەنجومەنی دادوەری.
28- تێكدانی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بەهۆی سیاسەتی فاشیلی سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوت و گاز.
29- هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی وەزیر و گزیری گەندەڵكار بۆ ناو حكومەتی بەغدا.
30- تەزویركردنی هەڵبژاردن و دەنگدان بەمردووەكان .
31- مۆلەتدان بەدامەزراندنی بنكەی سەربازی بۆ سوپای توركیا لەناو خاكی كوردستان.
32- دانانی پارەی نەوتی فرۆشراو لە بانكەكانی توركیا بەحیسابی تایبەت.
33- تێكدانی حزبەكان بەكڕینی هەندێ سەركردە بە پارەو پرۆژەو پۆستی داتاشراو.
34- قەدەغەكردنی خۆپیشاندانی جەماوەری دژی دەسەڵات.
35- بێدەنگبون لەبۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاو و ئێران و وێرانكردنی خاكی وڵات.
36- وەستاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و پەرپێدان بەهۆی نەبونی پارە لەخەزینەی وڵات.
37- دەسگرتن بەسەر پارەی هاوڵاتیان و بەڵێندەران لەناو بانقەكان.
38- فەرزكردنی قەرزی زۆرەملی بەسەر كۆمپانیاو خاوەن پرۆژەكان.
39- زیادكردنی باج و سەرانە بەسەر فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و تایبەت.
40- زیادكردنی رسوماتی تۆماری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان.
41- هێنانە پێشەوەی قێزەوەنترین دەموچاوی سەركردە حزبیەكان.
42- خەندەق لێدان و داخستنی سنور لەگەڵ رۆژئاوا و رێگری كردن لەگەیاندنی داوو دەرمان.
43- كردنەوەی فەوجی عەسكەری بۆ عەرەبە بەعسیەكان لەسەر میلاكی پێشمەرگەی كوردستان.
44- دامەزراندنی حزبی كۆیلەو گوێڕایەل لەبەشەكانی تری كوردستان.
45- لەبار بردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەسەر پۆستی سەرۆكی كۆنگرە و لێژنەكان.
46- دژایەتیكردنی بونی هێزە بەرگریكارەكانی پەكەكە لەناوچە سنوریەكان.
47- دەست تێكەڵاوكردن لەگەل رژێمی فاشی توركیا بۆ لێدانی گەریلا و شەڕڤانان.
48- جاسوسی كردن بەسەر رێكخراوەكانی پەكەكەو تەسلیم كردنی كادیرانیان بە توركیا.
49- فشار خستنە سەر ئاواركانی كەمپی مەخمور و تاڵكردنی ژیانیان.
50- وێرانكردنی بواری كشتوكاڵ و گەشتوكوزار و پیشەسازی.
51- دەست تێكەوڵاكردن لەگەڵ مۆسادی ئیسرائیل بەمەبەستی ترساندنی نەیارەكان.
52- قۆرخكردنی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی مۆبایل و ئەنتەرنێت و فرۆكەوانیەكان.
53- كڕینی فرۆكەی تایبەت بۆ سەرۆكی حزب و جێگرەكان.
54- دژایەتیكردنی پێكهاتەكانی شیعەو خۆ ئامادەكردن بۆ شەڕێكی بێ ئەمان.
55- بێ قییمەتكردنی زانكۆو هێشتنەویان لەخواری خوارەوەی لیستی زانكۆكانی جیهان.
56- رێگری كردن لەگواستنەوەی ماڵ و بەكرێدان بەبێ رەزامەندی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكان.
57- كردنەوەی دەیان مۆل و سۆپەرماركێت بە ناوی بەرپرسان.
58- جیاوازیكردن لەنێوان پێشمەرگەی دێرینی حزبەكان.
59- موچەدان بەهەزاران جاش و خۆفرۆش و بكوژی پێشمەرگەكان .
60- بەخشینی پلەی سەربازی و موچەی خانەنشینی بەدەیان كچی خزمەتگوزاری شەوان.
61- بەخشینی پلەی باڵای سەربازی بە منداڵانی ناو بێشكەی بەرپرسان.
62- كڕینی شوققەو فێللاو ئەپارتمان بۆ مەسئولان بەپارەی میللەت لەزۆربەی وڵاتان.
63- ناردنی سەركردەی حزبەكان بەئیفادی رەسمی بۆ وڵاتان بۆ قومارخانەو مەلهاكان.
64- سوتاندنی ریش و سمێلی زاناو پیاوە ئایینیەكان و قەدەغەكردنی وتاربێژی لێیان.
65- تێهەڵدان و داركاری كردنی نوسەرو شاعیران لەناو بازاڕەكان.
66- ریسواكردنی مامۆستایانی زانكۆ بە تەماتە باران و هێلكەباران.
67- كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك فریدان لەهاوڵاتیان.
68- رێگەدان بەهێنانی بەنزینی كوالیت خراپو زیانبەخش بە تەندروستی هاوڵاتیان.
69- رێگەدان بەسەدان پاڵاوگەی بەنزینی ناشەرعی و پیسكردنی ئاووهەوای شارەكان.
70- بارزگانیكردن بەدەرمان و گرانكردنی بۆ گیرفانی بەرپرسەكان.
71- بەخشینی پارەی حكومەت بە نەخۆشخانەی تایبەتی بەرپرسەكان.
72- دامەزراندنی سەدان كادیری حزبی بۆ هێرش كردنو هاككردنی ئەژماری بەشداربوان.
73- مەزراندنی كەناڵی میدیایی بۆ سپیكردنەوەی دەموچاوی رەشی دەسەڵاتداران.
74- هاوكاریكردنی سەدان پێگەو میدیای سێبەر بۆ ناشیرین كردنی نەیارەكان.
75- فەوتاندنی موستەقبەلی سەدان هەزار گەنجی وڵات و ڕاكردنیان بۆ هەندەران.
76- بڕینی دەستی مناڵ لەبەر بێ شارەزایی فەرمانبەرانی بندیوار.
77- سەرفكردنی موچەی فەوجە عەرەبیەكانی سوننە لەسەر حیسابی بودجەی وڵات.
78- ئاشكرا نەكردنی ناوی موچەخۆرانی بندیواری خانەنیشانی پێشمەرگەی پارتی.
79- پەرتەوازەكردنی رێزی هاوپەیمانی فراكسیۆنەكانی كورد لەبەغدا.
80- سەرفكردنی ملیۆنان دۆلار بۆ موچەی جەنەرالی ئەمریكی بۆ پشتیوانی لەئالی بارزان.
81- ڕێگانەدان بە نۆژەن كردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لەلایەن حكومەتی عیراق.
82- بێبەشكردنی پارێزگای سلێمانی لەپرۆژەی خزمەتگوزار.
83- دەستبەسەراگرتنی كێلگە نەوتیەكانی كەركوكو دزینی داهاتەكان.
84- – بێ ئیرادەكردنی حزبە بچوكەكان و كڕینیان بەپارەو پۆست و پرۆژە.
85- شاردنەوەی بكوژی گەنجەكەی هەولیر لەسەر فول لایت.
86- بەستنی پەیوەندی موخابەراتی لەگەل دەزگای میتی توركان.
87- دامەزراندنی رێكخراوی خێرخوازی بەبودجەی میللەت بەناوی ئەفرادی بنەماڵەی بارزان.
88- برینداركردنی هەستی میللەت بەفیستڤالی شاجوان و میوانداری گۆرانبیژان.
89- رێگادان بەهێنانی دەرمانی ئێكسپایەرو خراپ.
90- تەرخانكردنی بۆندی نەوت بۆ خێزانی دەسەڵاتدارانی حزبی ئالی بارزان.
91- پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ لایەنی سوننە بۆ پیلانگێڕان دژی دەسەڵاتی شیعەكان.
92- وێرانكردنی ئابوری وڵات بەسیاسەتی هاوردەكردنی خۆراك لەوڵاتانی دەورەبەر.
93- تەرخانكردنی ملیۆنان دۆنم زەوی بۆ مەزرەعەو پرۆژەی مەسئولەكان.
94- ئیهمالكردنی پرۆژەی نیشتەجی بون و ئاوەدانی و هاوكاریكردنی پرۆژەی مەسئولەكان.
95- دەست بەسەراگرتنی بودجەی نەخۆشیە درێژخایەنەكان.
96- راگرتنی پرۆژەی قەرزی بچوك بۆ هاندانی گەنجان بۆ كارو مانەوە لەكوردستان.
97- بێبەشكردنی كەم ئەندامان لەهاوكاری مانگانە.
98- گۆڕینی ئەركی زانایانی موسڵمان لەناو مزگەوتەكان بۆ هەڵدان بەباڵای دەسەڵات.
99- دانانی ژووری عەمەلیات بۆ بەجاشكردنی نوسەرو رۆشنبیرانی دژە ریفرادندۆم.
100- راگەیاندنی ریفراندۆمی ساختە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵا لەحكومەتی بەغدا.
ئەمانە مشتێكن لەخەرواری بێ بەرەكەتی پارتی و بنەماڵەی ئالی بارزان و دەسەڵاتەكەیان لەماوەی بیست و شەش ساڵی رابردو. ئێستا ئەبێ ئەم میللەتە چاوەرێی چەند قەڕنێك بكات بۆ پاككردنەوەی ئەم زبڵخانەیەو دامەزراندنی حوكمێكی رەشیدو دیموكراسی بۆ ئاییندەی وڵات؟.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: سزای یاسایی رێگریکردن لەهەڵبژاردن.
- -
شێرزاد شێخانی: سیاسەتی سەگەکەت برسیکە دوات ئەکەوێ!
- -
شێرزاد شێخانی: چارەنووسی پارتی دوای بایکۆت.
- All Posts