عیماد عه‌لی: ئه‌وانه كێن كه دژایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن؟
دیاره كه‌مپه‌ینی دژه سه‌ربه‌خۆیی له كوردستان و ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ له‌دژی هه‌ر هه‌وڵێكن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌كان هه‌مه‌جۆره‌ن، به‌داخه‌وه له‌مه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه كه‌سیه‌كه و ئینجا به پاڵنانی بیروبۆچونی نابه‌جێ و هه‌ڵسورانی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌كان له‌پشت دواكاریه‌كی گۆنگ و مێژویی له‌م جۆره‌ن، كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سه‌رلێشێواو دژ به ره‌وتی خه‌ڵكی كوردستان خۆیان بۆ ته‌رخان كردووه. ئه‌گه‌ر هه‌ندێگ له‌وانه به‌هانه‌ی سیاسی تا راده‌یه‌ك مه‌عقوڵی هه‌بێت یان گومانی له‌و كه‌س و حزبه هه‌بێت كه ئیدعای ئه‌م ئامانجه چاره‌نوسسازه ده‌كات و له‌وه‌یه وا بیربكاته‌وه كه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و حزبی بێت نه‌ك ئاوات و خولیای گه‌لی كوردستان، ئا ئه‌مانه شایانی رێزگرتنن و ده‌كرێت گوێیان لێ بگیرێت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام زۆرێكی تر كه جگه له‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت كه خۆی به ناكۆك له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته‌ی دڵسۆزان له‌پێناو خۆناساندن بكات و هه‌وڵدانێك له‌لای ئه‌مانه بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كه بۆ سواربونی ئه‌و شه‌پۆله ناره‌زاییه‌تیه كه دژ به كات و چۆنێتی و گومان له مه‌به‌ستی غه‌یره سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له پرۆسه‌كه دروست بووه و ده‌یانه‌وێت دوابخرێت و له‌كاتی گونجاوی خۆیدا بكرێت نه‌ك دژی خودی پرۆسه‌كه بن و، هه‌ندێكی تری قازانجخواز له‌سه‌ر حسابی هه‌ر شتێك بێت به ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان و ته‌نانه‌ت به‌هاو ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب و كه‌رامه‌تی كه‌سی خۆشیانیشه‌وه بێت بۆ مشتێك دۆلار و به هاندانی ده‌ستی ده‌ره‌كی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
تۆیه‌ك كه تا ئێستا پاره‌ی پشكی هاوڵاتیانت لابێت و شه‌ریكه گه‌نده‌ڵه ده‌سترۆیشتووه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی كوردستان بیت، به‌و ده‌نگه زوڵاڵانه‌شه‌وه كه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاری ئیدعای به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت ده‌كه‌ن و رۆژ تا ئێواره شین و واوه‌یلای ناله‌باری ژیانی میله‌تیانه و هاتوهاواری چاككردنی بارودۆخی ئابووری خه‌ڵكه داماوه‌كه‌یانه و خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م وه‌زعه‌ن . به‌ڵێ تۆیه‌ك به رۆژی نیوه‌رۆ دزی له‌حه‌قی خه‌ڵك بكه‌یت سبه‌ی به پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه چی له‌م میله‌ته ده‌كه‌یت. تۆیه‌ك ته‌نازول له شته پیرۆزه‌كانی كه‌سایه‌تی خۆت و چوارده‌ورت وخاووخێزانت بكه‌یت چۆن نابیته دارده‌ستی ده‌زگا موخابه‌رایه‌تی و كه‌سه نه‌یاره‌كانی گه‌لی كوردستان، سبه‌ی خوانه‌خواسته به دسه‌ڵاته‌وه چی به‌م میله‌ته ده‌كه‌یت.
دیاره نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م سیفه‌ته تازانه‌ی كه گۆرانكاریه هه‌مه‌جۆره‌كانی سه‌رده‌مه‌كه سه‌پاندویه‌تی و تا رادایه‌كی باش جیاوازن له نه‌وه‌ی شۆرشگێر و خۆبه‌ختكرووی شۆرشه‌كانی كورد، به‌ڵێ نه‌وه‌ی شار‌و سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و ئایفۆن و ئایپاد تا راده‌یه‌ك روحی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان جیاوازه له گیانفیدایانی شاخ و شۆرش، ئه‌م جۆره كه‌سانه تا راده‌یه‌كی دیار ده‌توانن یاری به عه‌قڵیان بكه‌ن و له روانگه‌ی پاره‌و پوڵه‌وه ده‌توانن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام داخه‌كه‌م لێره و له‌وێ دانه‌دانه‌یه‌ك له خه‌ڵكانی زه‌ده‌ی ده‌ستی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌و گه‌نجانه و مل كه‌چ ده‌كه‌ن بۆ پیاوێكی فیڵبازی و كه‌ره‌جاڵ و ساخته‌چی و رێگه‌ی ده‌ده‌ن كه‌سانێكی له‌و جۆره كاریگه‌ری بكاته سه‌ریان و دژ به خواستی میله‌ت بوه‌ستنه‌وه.
به‌ڵێ كاته‌كه بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستیان شتیتره گونجاو نیه و له‌وێدا ئه‌وه‌نده قۆناغی دوای داعشیان مه‌به‌سته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن نیو ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی هیچ میله‌تێك ناوخێننه‌وه و له مێژووشدا گه‌لی كوردیش له پێش ئه‌و زه‌ده دیدانه‌ی ده‌ستی ئه‌وانن، به‌ڵێ ئه‌مریكا توانا و قورسایی خۆی هه‌یه له پشتگیری پرۆسه‌كه‌دا پێویسته به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه و یه‌كبینی و ته‌بایی و پشتگیری ره‌های خه‌ڵكی كوردستان بۆ پرۆسه‌كه‌یه كه خۆی فه‌رزده‌كات و له‌دواجارد ئه‌مریكا و ئه‌وانی تریش دێنێته ژیربار بۆ ملدان و قبوڵكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كان . به‌ڵێ ناره‌زایه‌تی ئه‌مریكا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر زیانی خۆی هه‌یه به‌ڵام زۆرێك له‌م ناوچه‌یه كه هه‌میشه له دژی خواست و ئاواتی گه‌لی كوردن ئه‌گه‌ر قازانجی هه‌ر جموجوڵێكی كورد له قازانجی ئه‌واندا نه‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵێ وه‌زعی گه‌لی كوردستان له‌كۆی بارودۆخ و هاوكێشه گشتیه‌كه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانه رۆڵ و هه‌ڵوێستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مری واقعیش كاری خۆی ده‌كات و هه‌مووان سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستانیان له‌بیره . به‌لێ له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌وانه‌ی له پشت ریفراندۆمه‌وه‌ن بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی تر بێت كه له جێگه‌ی خۆیدا نیه، به‌ڵام كێ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی له‌مه باشتری پێیه به زانستیانه باسی بكات و لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی بۆ میله‌ت ده‌رخات و قه‌ناعت به زۆرینه بكات بۆ وه‌ستان دژ به ریفراندۆم. به‌ڵێ كارێكی قورس و سه‌ركێشی و سه‌ره‌رۆییه به‌ڵام له‌م هه‌له زیاتر نیه و وه‌زعی كوردی پاش داعش له‌مه باشتر نابێت و دیار نیه هه‌لێكی له‌مه گونجاوتر بۆ ده‌یان ساڵی تر بێته‌ئاراوه.
بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیین به بیرێكی تایبه‌تی قازانجبه‌خشانه‌ی مادی و مه‌به‌ستی ته‌سكی كه‌سیه‌وه له نێو كۆی گشتی خه‌ڵك و ئاوات و ئامانج و خه‌ونه‌كانیان به‌ده‌رن و نامۆن و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچونی كاروانی ئاسایی میله‌تن بۆ به‌دیهێانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵك هه‌نگاو نانێن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه . بۆیه پشت به‌ستن به خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و سه‌رلێشێواو و كورتبین و هه‌ست به‌كه‌می كه‌ر و ئاڵۆز و خودپه‌رست نامانگه‌یه‌نێته هیچ وێستگه‌یه‌كی گرنگ . به‌ڵێ ده‌بێت كه‌مپه‌ینی نا بۆ نه‌خێری ئه‌مانه هه‌بێت و تا بكرێت راستیان بكرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه.