خالید ڕەزا: بەڵێ بۆ دواخستنی ریفراندۆم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرە با پێت بڵێم کەی ئیعلان، نەک ڕیفراندۆم بۆ دەوڵەت بکە. ئەگەر درۆ ناکەن.
کاک نەوشیروان بە ئاگاییەوە دەڵێت: کوردستانی سەربەخۆ شتێک نییە بەقسە دابمەزرێت، بەڵکو تەلارێکە پێویستە پایەکانی لەسەر زەمین بچەسپێن. لەڕوانگەی ئەودا دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی پێویستی بەچەند پێشمەرجێکە و لەوانەش ئەو دەوڵەتە:

1- دەبێت “دامەزراوەیەکی سیاسی بێت کە پێویستی بەسازانێکی نیشتیمانی نوسراوە لە شێوەی دەستوور و کۆمەڵێک یاسادا کە کۆدەنگی نیشتیمانییان لەسەر بێت.
2-دەبێت خاوەنی “ئیدارەی نیشتیمانی، سوپای نیشتیمانی، ئاساییشی نیشتیمانی و دادگای نیشتیمانی [بێت]، کە دامەزراوەی هەمووان بن پێکەوە.
3- دەبێت “دامەزراوەیەکی ئیداری و کۆمەڵایەتی بێت.
4- “پێویستی بەپتەوکردنی ژێرخانی ئابووریی،… ئاشتی کۆمەڵایەتییە،… بەجۆرێک هەموو تاکێکی کوردستان هەست بەلایەنی کەمی دادی کۆمەڵایەتی و دادی ئابووری بکات.”
5- دەبێت “دامەزراوەیەکی مەدەنی و رۆشنبیری بێت و پێویستی بەزمانی فەرمی و میدیای نیشتیمانی و زانکۆی نیشتیمانییە.”
6- دەبێت “کۆمەڵگای مەدەنیی” ئازاد بکرێت، “بەجۆرێک تاک لە ئینتیمای خێڵەکی و ناوچەیی بەرتەسک دەربازی بێت و ببێتە خاوەنی ئینتیمایەکی ئاسۆیی بۆ گەل و نیشتیمان.”
7- “پێویستی بە گەڕانەوەی کەرکوک و خانەقین و شەنگال و ناوچە دابراوەکانی ترە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.”

ئەگەر پارتی و یەکیتی درۆ لەگەڵ خوینی شەهیدانی کوردستانا ناکەن، ئەگەر درۆ لەگەڵ خوا و خەڵکی کوردستانا ناکەن. فەرمون وەرنە پێشەوە ئەو پێش مەرجانە هەموی بەدەستی خۆمانە، ئەگەر ئیرادەی دروستکردنی دەوڵەتتان هەبێ، لەماوەی تەنها یەک ساڵ دا ئەوانە جێ بەجێ ئەکرێ، ئەو کاتە پێویست بە ریفراندۆم ناکا، یەکسەر ئیعلانی دەوڵەت بکە بزانە هەمو خەڵکی کوردستان لە پشتتان ئەبێ یان نا.
بۆ نایکەن کێ دەستیگرتون؟
کە ئەوە ناکەن دەست لە موزایەدە و مەوقیف فرۆشتن و بەشینەوەی خیانەت بهێنن.
خیانەتکار ئەو کەس و هیزانەن کە توانای جێ بەجێکردنی ئەو پێش مەرجانەیان هەیە و، لەبەر بەرژەوەندی بنەماڵەیی و کەسی و حیزبی بیانوی بێ بنەمادا، نایکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت