دکتۆر کەمال میراودەلی: حیکایەتی نالیا لە سەرێ کانی یەوە تا سلێمانی…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەردوو بەرە بەناو دژەکەی ناو بەڵێی ئەوەی پێی دەوترێ ڕێفراندۆم، دوو دیوی هەمان دراوی خیانەت و خۆفرۆشیی و گەل هەڵخەڵەتاندنن بۆ ڕزگارکردنی خائینان و پاڵەوانانی جیهادی نیکاح لە چارەنووسی ڕەشی خۆیان، بە کۆتایی هاتنی داعشی هاو بیرو هاوئامانجیان.
ئەم بابەتە لە سەر تەلەفزیۆنی نالیا و خاوەنە میتییەکەی لە مانگی شوباتی 2013 دا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام هەر وەک بۆ ئێستاو فشەی ڕێفراندۆم نووسرابێت وایە، چونکە بە بەردەوامیی هەمان دەسەڵااتی خائین و ئەنفالچی، هیچ شتێک لەم وڵاتەدا ناگۆڕێت مەگەر کارەسات و تراژیدیای زیاتر نەبێت. ئەو کاتە ڕەخنەم لە سادەیی و خۆشباوەیڕی و بێ میتۆدیی نووسەرەکان گرت. ئیشتاش بەداخەوە هەمان گەز و جاوە. هیچ نەگۆڕاوە. جۆن لەم وڵاتەدا کەسێک دزو گەندەڵ و خائین و خۆفرۆش و گەوادی هێزێکی بێگانە نەبێت، دەبێتە خاوەنی کەناڵی تەلەفزیۆنی و پرۆژەی گەورەو بلیۆنەها دۆلار؟

بە پێی چ دەستوور و یاساو ڕەوایی یەک؟
هەر وڵاتێکی بێگانە، کە ڕێزت بگرێت و پشتیوانیت بکات ڕێزی پەرلەمان و دەستوورەکەت و دەزگای یاسایی دەگرێت و، تەنیا لە ڕێگای ئەوانەوە پیوەندی یاسایی و شەفافت لەگەڵ دەگرێت.
هەر جۆرە پێوەندییەکی شەخسی بەدەر لە دەستوورو پەرلەمان هەر کەسێک بیبەستێت، سەرکردە بێت یان مەڕکردە، تەنیاو تەنیا پێوەندی خیانەت و گەوادیی یە. سەدان نموونەی مێژوویی و ئێستایی هەیە.
ئەمەش وتارەکەی دوێنێی ئەمڕۆ و ئەمڕۆی دوێنێ.

https://www.wtarikurd.info/%D8%AF%DA%A9%D8%AA%DB%86%D8%B1-%DA%A9%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%84-%D9%85%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%88%D8%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%D8%AD%DB%8C%DA%A9%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D9%86%D8%A7%D8%B1/

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت