دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی پازدە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرسی ناو و پرسی بوون:

6- بوونی بێ ناو نابێتە بابەتی بوونیاریی

بەلێ، گەر بڵێین ئەرستۆ لە شتی یەکەم و دووەم و سێیەم و دەیەم و سەردەمی کۆڵیەوە و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو شتانە شتێتیی خۆیان هەیە. ئەمە هیچ بۆ ئێمە ناگەیەنێت، چونکە هیچ باسێک دەربارەی هیچ شتێکی دیاریکراو نییە. بەڵام وەک لۆجیک مانای هەیە.

ماناکەشی ئەوەیە کە هەموو شتەکان، هەر شتیک بن، بەلای ئەرستۆوە شتێتیی خۆیان هەیە واتە تایبەتمەندییەکی تایبەت بە تاکی خۆیان هەیە کە ئەو تایبەتمەندییە خۆناسیی و بناسیان دەداتێ  ئەوەش ناو دەنێ: گەوهەری شتەکان، ئەو شتانەش کە شتی ماددیش نین وەک جوانیی، هۆشیاریی و… هتد، دەتوانین بە کاریی عەقلیی لێکیان بدینەوە و تایبەتمەندییە گەوهەرییەکانی ئەوانیش دیاری بکەین. ئەمەیە کاریی لۆجیکی فەلسەفیی. بەڵام لەمە زیاتر ناوی ( شت ) زانیارییەک بە ئێمە نادات.

شت فێڵێكە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نەزانراو. قسەکردن دەربارەی هەموو شتێک و هیچیش.

هیچ باسێکی کۆنکریتیش دەربارەی شتەکانی  1. 2. 3  نییە چونکە شتەکان لەم ئاستەدا ناشێ باس بکرێن، ناشێ وەک شت بکرینە بابەتی باس، سەرنج، لێکدانەوە.

بۆ؟

چونکە ناویان نییە!

کەواتە بێ گومان بوون هەیە:

هەزاران جۆر بوون و دیاردەو ڕواڵەت و ڕووداوی بوون لە  جیهان و گەردووندا هەیە، ئێمە بیانزانین یان نەیانزانین، ئێمە هەبین یان نەبین.

بەڵام  بۆ ئێمەی مرۆڤ بوون تەنیا ئەو کاتە وەک  سەرەتاو پرینسیپ و کردەو پرۆسەی بوون دەستپێدەکات کە شتەکان ناوێکیان دەبێت، یان ناوێکیان دەدەینێ جا هەر ناوێک بێت

تا ناو نەبێت باسی ناو یان زانین نابێت. واتە وتاری زانستیی و فەلسەفییش تەنانەت ئاخاوتنی مرۆڤ، ناشێ ببێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بەکەرە سەر فەلسەفەی من. بەشی پازدە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت