بەپەلە: وەفدەکەی هەرێم بەپارەیەکی زۆر و بەڵێنی پۆستی سیادی لەبەغدا، لەبەرامبەر وازهێنان لە ڕیفراندۆم دەگەڕێنەوە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تایبەت بە وتاریکورد

بەپێی سەرچاوە هەواڵێک دەست وتاریکورد کەوتووە، وەفدەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆ دەربارەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ حکومەت و بەرەی شییعەدا بەرەو ڕێککەوتن دەچن، کە لەبەرامبەر چەندین ملیار دۆلار و چەند پۆستێکی گرنگی تر لەبەغداد و گەڕانەوەی هۆشیا زێباری و پێدانی پۆستێکی سیادی لە حکومەتەکەی عەبادی، لەبەرامبەردا واز لە ڕیفراندۆمەکەی 25-09 بهێنێنن و بگەرێنەوە بۆ پێکەوە ژیان لە گەڵ عێراق. بەڵام عەبادی و مالکی تا ئێستا ناڕازین بۆ گەڕانەوەی هۆشیار زێباریی.

سەرچاوەکە دەڵێت، ئەگەر هەیە گفتوگۆکانیان لەسەر نەگەڕانەوەی هۆشیار زێباریی سەرکەوتو نەبێت و، خاڵی ناکۆکییان لەگەڵ بەغداد تەنها لەسەر گەڕانەوەی هۆشیار زێباریی ماوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، یەکێتی نیگەرانە لەپارتی چوونکە چەند جارێک ڕۆژ نوری ساوەیش لەگەڵ مالکی و عەبادی بەجیا کۆبۆتەوەو، کۆمەڵێک گفتوگۆی نهێنیان ئەنجام داوەو، نامەیەکی نهێنی بەرزانیشیان بۆ عەبادی و مالکی پێبووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت