عەلی مەحمود: ئایا دەبینە یەكەم قوربانی ریفراندۆم لە جیهاندا؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕیفراندۆمی كوردستان وەك سندوقی باندۆرای لێ هاتووە, دەڵێی هەموو شەڕو نهامەتیەكانی مرۆڤایەتی لەوێدا هەڵگیراوە, دەڵێی ڕۆژی بیداركردنەوەی شەیتانەكانی مێژووە,  لە گەڵ  هەڵدانەوەی  سەرقەپاغەكەی دەرەچنە  دەرەوەو پەلامارمان دەدەن, تسۆنامی  هەڕەشە هەڵی كردووە, ریفراندۆم  دەسكەلای سەركێشییەكەو لە لێواری كارەساتداین خەریكە بمانبات , هەموو ناكۆكەكانی جیهانی كردووە بە هاوبیری  یەك, هەموو قسەیان لەسەری هەیە, ئەوروپییەكان وازیان لە كەتەلۆنیا هێناوە, داوای چارەسەركردنی ریفراندۆمی كوردستان دەكەن, ئێران و ئەمەریكا پێكەوە بە دوو ئاوازی جیاوە دژن , هەموو ململانێ و كێشەكانیان بۆ لەناو دانی ریفراندۆم دەخەنە لاوە, نەتەنیاهۆو  تیسیر خالید لە بەرەی دیموكراتی فەڵەستین پێكەوە لە گەڵن, ئەوانەی  دژ بە ریفراندۆمن بۆ كوردستان, بۆ شوێنەكانی دیكە لە گەڵن و كەچی  وەك ئازادیخواز خۆیان نمایش  دەكەن, كورد جینۆساید  كراوە و داوای بەغداش ناكات, كەچی فەلەستینییەكان نە جینۆساید كراون و داوای پایتەختی ئیسرائیلیش دەكەن و دەست بۆ كاری تیرۆریستیش دەبەن (حماس) كەچی  پشتیوانن بۆی،  هەمویان دەزانن  سەربەخۆیی بۆ كورد رەوایە, لە بەرامبەریدا  هەندەك هەڕەشە دەكات و هەندێكی دیكە بۆڵە بۆڵ و منجە منج, بە كۆرسیش دژن, جەنەراڵ پیترایۆس بەڕێوەبەری پێشوی سی ئای ئەی: كورد مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت بەس ئێستا نا, ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ غوتیریش هاوسۆزی بۆمان دەربڕیوە و كاتی نییە, ئەمەریكا و روسیا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا, مافی خۆتانە بەس كاتی نییە,  ئێران و توركیا و عێراق و سوریا, مافتان نییە  هیچ كات, لە كاتێكدا ئیسلامییەكان پێیان وایە, ریفراندۆم پیلانی دابەشكردنی وڵاتانی ئیسلامی توركیاو ئێران و سوریایە,  پیاوانی ئاینی كریستان و ئیسرائیل و بەشێكی بەرچاو لە عەلمانییە پێشكەوتنخوازەكان پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان راگەیاندووەو بە ئەركی ئەخلاقی خۆیان هەڵستاون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ئایا دەبینە یەكەم قوربانی ریفراندۆم لە جیهاندا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت