خاندان جەزا: من عاشقی باپیرم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ عەلی باپیر

دەمەوێ من ببمە ژنی جوارهەمت، بیستم دەتەوێ ژنی جوارهەم مارە ببڕی!
وەرە من بخوازە بێ سێ و دوو، دەتکەمە هاوسەرم. هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەڵە لەخزمەتدا دەوەستم!.
دەمەوێ من بخوازی، دەزانی بۆ هەموو شەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم. لەو چیرۆکەدا دەمەوێ فێرت کەم:
ژن مانای چی یە؟.
پەیوەندی نێوان دوو ڕەگەز بە واتای چی!
خێزان چ واتا و چ پێگەو چ ڕۆڵێکی هەیە!
دەمەوێ فێرت کەم، ژن بون بەواتای نانکردن و ماڵ خاوێنکردن و قاچ هەڵبرین نییە – باپیر !
دەمەوێ ژنت بم، تاحاڵیت کەم 4 ژن بەرامبەر 4 مێردە !
لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم، چێژ چیە و چۆنە، تەنها سواربونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر.
حاڵیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفرێ بۆ سەر ئەو سەرین.
سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆدەڵێمەوە، تا حاڵی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نەمەرزی هەیەو نە ناسنامە.
وەرە بامن و تۆ برۆین بۆ مانگی هەنگوینی، تا نیشانت دەم مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!
کە هاتی تەنها مەیە، ناسنامە و ئەدرەسی هەموو ژنەکانی ترت بهێنە تا ناونوسیان کەم بۆ پەیداکردنی دۆستێکی نوێ، چونکە وەک تۆ مافیان هەیە.
گەر هاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلارو دراو پریان بکە لە یاسای بەرابەری.
جانتا دبلۆماسیەکەت فرێدە، کۆڵەپشتێک لەئازادی لەگەڵ خۆت بهێنە.
وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن تەنها بەنەخوێن کردنەوە نیە باپیر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت