محەمەد بەرزی: ئەو ڕۆژانەی لە بیرناچنەوە.  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای ڕاپەرین و بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری  ئابلۆقەکانی سـەر هـەرێـم، یەکێتی نیشتمانی کەوتە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگ، کە بریتی بوو لە دەرهێنانی نەوتی شیواشۆک و دروستکردنی پاڵێوگەیەک لە ناو کارگەی شەکردا. جا بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە پیرۆزە، کۆمەڵیک ئەندازیار و کارمەندی چاپوک و چالاکی شارەزا، ڕۆژانە زیاتر لە دوازدە کاتژمێر کاریاندەکرد و بە توانایەکی بەرزەوە  شەویان دەخستە سەر ڕۆژ. بەڵام لە  31ی ئابی ساڵی 1996 دا  هەموو جموجۆڵەکان بە تەواوی وەستان و دەتووت خۆڵی مردوو کراوە بە سەر یەک بە یەکی ئەو کارمەندانەدا، هۆکارەکەشی دەگەڕایەوە بۆ بڕیارێکی سەدامی دیکتاتۆر، کە ناوەرۆکەکەی  ئەمە بوو: (  جگە لە دەوڵەت هەر کەس و لایەنێک دەستکاری بواری نەوت بکات، ڕووبەڕووی سزای مردن دەبێتەوە ).  ئەم بڕیارە ترس و دڵەڕاوکێ یەکی ئیجگار گەورەی خستە دڵی هەموو کارمەندەکانەوە، بە تایبەتیش سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، کە دانیشتووی شاری هەولیر بوو، بە سەردان هاتبوو بۆ سلێمانی و چونکە سەر بە یەکێتی بوو، ڕێگای گەڕانەوەی لیێ گیرابوو. جا هەموو لە بیرکردنەوەدا بووین تا چارەیەک بدۆزینەوە و ڕۆحی خۆمان لە دەستی بەعس و پارتی ڕزگار بکەین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ئەو ڕۆژانەی لە بیرناچنەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت