ئەرکان محەمەد: یەکێتی بەرەو کوێ هەنگاودەنێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوای نەخۆشکەوتنەکەی مام جەلال، یەکێتی بەچەندین قۆناغدا تێپەڕیوە کەبەرزو نزمی زۆری تێدابوە. بەڵام لەئێستادا داهاتوی ئەم پارتە، کەسەردەمانێک بەشێکی گرنگ بووە لەکایەی سیاسی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، کەچی لەئێستادا تەنیاخاوەنی (12 )کورسی پەرلەمانە !
پاش دوورکەوتنەوەی تاڵەبانی لەکایەی سیاسی بەهۆی نەخۆشیەوە ناوماڵی پارتەکەی بەرەو پەرتەوازەی هەنگاوی نا، دیارترینیان ڕاگەیاندنی باڵی ناوەندی بڕیاربوو، کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی سەرپەرشتی دەکرد، لەبەرامبەردا باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی ڕاگەیەندرا، کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خێزانی تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکرد ، ململانیەکانی ئەم دوو ئاراستەیە لەهەندێک شۆێن گەیشتبووە ئاستی جوڵاندنی هێز، لەدیارترین مەڵبەندی چەمچەماڵ بوو.
یەکێتییەکان گلەییەکی زۆریان لە بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی هەبوو، گوایا مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە ناکات. بەڵام لەئێستادا کۆتایی بەو دەنگۆیانە هاتو لیستی ڕاگەیاندوەو بەجیا لەیەکێتی بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکات. ئایا بەرهەم ساڵح دەیەوێت ببێتەهۆکاری هەستانەوەی یەکێتی بەهۆی ئەم لیسەوە دەنگە ناڕازییەکانی بۆ ناو یەکێتی بگێڕێتەوە؟

پارتی دیموکراتی کوردستان پشت بەستوو بە یەکێتی و یەکگرتوو، پەڕلەمانی کوردستانی کارا کردەوە، ئامانج لەم کاراکردنەوەدا جوانکاریی لەدەسەڵاتەکانی هەرێم و کۆتایی هاتنە بەو هەموو سەرنج و ڕەخنانەی، کە ئەوروپا سەنتڕاڵەکانی ئاکادیمیا و مافی مرۆڤ لەسەر هەرێم هەیانبوو، جگە لەوەش ڕیفراندۆم وەک هەنناسە پێویستی بە تێپەڕ بوون بە تونێلی پەڕلەمان هەبوو، تا فۆڕمەڵە یاساییەکە وەربگرێت و پاشان بۆ بۆشایی مێژوو بە جوانکاری و شەهامەتەوە باسی بەرزانی بکرێت. لەمە تێپەرێت هیج سودێکی بۆ یەکێتی و یەکگرتوو نییە، جگە لە دۆڕاندنی شەقام و کورت هێنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
لەم هۆکاروکێشانەوە بۆمان دەردەکەوێت یەکێتی بەرەو ئامانجێکی نادیار  هەنگاود ەنێت و بەجێبەجێکردنی ئەجێنداکانی پارتیش لەلایەن هەندی دەسەڵاتداری ناویەکێتیەوە، ئەوا ئەم حیزبە بەرەو خوکوژی سیاسی دەچێت و زۆرێک لەخوێندنەوەکانیش پێمان دەڵێت: یەکێتی بەم جۆرەی ئێستا سیاسەت بکات، دوور نیە دوا بزمار لە تابوتی خۆی بدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت