barham-najmadenkarem

سالار سیامەند: لیستەکەی دکتۆر بەرھەم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دکتۆر بەرھەم بە دروستکردنی لیستێک بەو شێوازەی ئێستا، دەیەوێ سوود لە دەنگەکانی ناو یەکێتی و دەرەوەی یەکێتی وەربگرێ. یارییەکی زیرەکانە دەکات، دەزانێ ئەگەر لە یەکێتی بچێتە دەرەوە ، خەڵکێکی زۆری ناو یەکێتی دەنگی پێ نادەن، بەڵام ئێستا بە دوو ئاراستە لیستی داناوە:
1_ ئاراستەیەکیان بۆ بردنی دەنگەکانی ناو یەکێتییە، بەو حسابەی ئەو لیستەیەش ھەر ھی یەکێتییەو لە دواجاردا بۆ خزمەتی یەکێتییە.
2_ ئاراستەی دووەم بۆ دەرەوەی یەکێتییە. مسۆگەرکردنی کەسانێک کە لە یەکێتی تۆراون، یان دەنگدەری یەکێتی نین و یەکێتیان قبووڵ نییە، بەڵام دکتۆر بەرھەمیان قبووڵە، جەنابیان دەیەوێ سوود لە ئەزموونی سەرکردەی کۆچکردوو نەوشێروان مستەفاو لیستی گۆڕان وەرگرێ، ئەگەر لیستی گۆڕان لەوەدا ھەڵەی کردبێ کە بە چوونە دەرەوەیان لە یەکێتی، دەنگێکی زۆری ئەو ھەوادارانەیان لەدەستچوو، کە ئەوان کاک نەوشێروانیان وەکو یەکێتی و لە ناو یەکێتی قبووڵ بوو. ئێستا دکتۆر بەرھەم نایەوێ لە دەنگی لایەنگرانی لە ناوەوەی یەکێتی بێ بەش بێ. چونکە لەوە دڵنیایە بە چوونە دەرەوەی لە یەکێتی، بەشێکی زۆری ئەو دەنگەنە لە دەست دەدات.
خاڵێکی تریش ئەوەیە : دکتۆر بەرھەم پشت ئەستوور بەو مەکتەب سیاسی و ئەندام سەرکردایەتییانەی ناو یەکێتی کە لەسەر جەنابیان حسابن، ھەروا بە تێگەیشتن لەوەی کە دۆخی ئێستای یەکێتی، ھەمان دۆخی ساڵی 2009 نییە، بۆیە مەکتەب سیاسی ئێستای یەکێتی لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێ سزای بداو لە یەکێتی بیکاتە دەرەوەو لە دەنگی یەکێتییەکان بێ بەشی بکات. بۆیە من دەڵێم: ڕاگەیاندنی لیست بەو شێەوەیە، ھەم زیرەکانەیەو ھەم بەرژەوەندی خوازانەو ھەڵپەرستانەیەو تا رادەیەک سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. بۆ ئەوەی خەڵکانێک لەو دوو دەستەواژەییەی دوایی لێم نیگەران نەبن، دەڵێم: سیاسەت خۆی لە ئێستادا بریتییە لە زیرەکی، بێ مۆراڵی ، بەرژەوەنی خوازی و ھەلپەرستی.

ئەگەرەکانی دوای شکست یان سەرکەوتن:
لە حاڵێکدا ئەگەر توانی سەرکەوتن مسۆگەر بکات، ئەوە یان یان بە ھێزێکی زۆرەوە یەکێتی لە ناو شکست و گەوزان جێ دێڵی، یان ئەوەتا بەو ھێزە زۆرەوە خاوەندارییەتی لە یەکێتی دەکاو دەستی بەسەر دادەگرێ یان لانی کەم مەرجەکانی خۆی بەسەر مەکتەب سیاسی یەکێتیدا فەرز دەکات.
لە ئەگەری شکستیشدا، پێم وا نییە بە لاوازی لە ناو یەکێتی بمێنێتەوەو نزیکترین ئەگەر وازھێنان لە سیاسەت و دوور کەوتنەوەی یەکجارەکییە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت