عیماد عه‌لی: ئه‌و كوردستانیانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن دوژمنی دۆزه‌ ره‌واكه‌ی نین.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ من هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتی راگه‌یاندنی ریفراندۆم له‌گه‌لیدا بووم و به‌ پێی توانای بیركردنه‌وه‌ و ئاستی رۆشنبیری له‌خۆبوردوو و خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ هاوكێشه‌كان و به‌ قه‌ناعه‌تی ره‌هاوه‌ و به‌ پشت به‌ستن به‌ پره‌نسیپه‌ ی ژیانم وای بۆ چووم، ئه‌وه‌م به‌ راست زانیوه‌ كه‌ئه‌گه‌ر ریفراندۆم و ده‌نگی به‌ڵێ له‌م كاته‌دا قازانجیشی نه‌بێت زه‌ره‌ری نابێت.
ئه‌گه‌ر باس له‌ هه‌ڵوێست به‌ پشتخانی حزبی و بریاری پێشوه‌خته‌ و خوێندنه‌وه‌ی ته‌سكبین و مامه‌ڵه‌ی شه‌خسی نه‌كه‌ین، له‌ مامه‌ڵه‌كردن و هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا، له‌ نێو خه‌لكی سته‌مدیده‌ و دڵسۆزی گه‌لی كوردستان دا دوو رایوبۆچونی جیا ده‌ركه‌وتن:
1- ئه‌وانه‌ی به‌ خوێندنه‌وه‌یان بۆ باروۆدخه‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی زه‌ره‌روره‌تی ئاماده‌كاری و بونی زه‌مینه‌سازی و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كه‌ و قورسایی و كورد و هاوكێشه‌كان وسیاسه‌تی ئه‌مرۆی جیهان و ناوچه‌كه‌ و عیراق، له‌و باروه‌ردان كه‌ له‌م كاته‌دا ریفراندۆم و به‌لێ زیانی بۆ پرسه‌كه‌مان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئاماده‌ بیت هیچ ده‌ردانی سه‌لبی تێیدا نابینین و پرسه‌كه‌ به‌ ئاسانی سه‌رده‌كه‌وێت .
2- ئه‌وانه‌ی واقعه‌كه‌ و سیاسه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌و كوردستان به‌ شێوه‌كی تر ده‌خوێننه‌وه‌ و به‌ پشتبه‌ستن به‌ توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و زانایان و بیریاران و دانایانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و ئه‌زمونی گه‌لان و بنیاتنه‌رانی ده‌وڵه‌تان له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گرن، كه‌ هه‌میشه‌ چۆن و كێ دروستی كردون و، وه‌زعی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر ده‌خوێننه‌وه‌ و پێشبینی له‌مه‌ خراپتر له‌عیراق و ناچه‌كه‌ له‌ مه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌نگیان به‌ڵێیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر عه‌قڵیه‌ت و كه‌سێك بیكات و مه‌به‌ستی هه‌ر شتێكی ته‌سكیش بێت به‌و قه‌رناعه‌ته‌ی كه‌ له‌دواجاردا له‌ قازانجی میله‌ت ده‌كه‌وێته‌وه‌ . ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبیانه‌ی كه‌ كوێرانه‌ و وه‌ك قاز له‌ داوی سه‌ركرده‌كانیشیان ده‌قیرێنن له‌م مسه‌له‌ ده‌ركه‌ین، كه‌ هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كیان نیه‌ و به‌ راست و هه‌ڵه‌ش ته‌نها پشتگیریان له‌سه‌ره‌.
بۆیه‌، له‌م دوو راونگه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ فیتی دوژمنان و له‌پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسی ده‌یانه‌وێت بازرگانی به‌ پرسی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ بكه‌ن و به‌ هاندان و ده‌ست له‌ پشتدانی دوژمنان ده‌جوڵینه‌وه‌، هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان به‌ خاوه‌ن به‌ڵێ و نه‌خێریشه‌وه‌ دڵسۆزی گه‌لی كورد و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كه‌یه‌ن و، له‌م چه‌ند رۆژه‌ ده‌ریانخست كه‌ هه‌رچه‌ند حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ نێوخۆی خۆماندا ناكۆك و ناته‌با بێت، به‌ڵام گه‌لی كوردستان له‌ پرسه‌ گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كه‌دا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگن و به‌ خۆرسكانه‌ خه‌تی سوریان له‌به‌رچاو گرتووه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كان ئازادیان بۆ مه‌یسه‌ر كه‌ن و فشاریان نه‌خه‌نه‌سه‌ر. ئه‌وه‌تا یه‌ك یه‌ك و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پۆل پۆل له‌ رۆشنبیرانی دڵسۆز و خه‌مخۆری گه‌لی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی دوانه‌خستنی ریفراندۆم، له‌ نیوان ئه‌و دوو بۆچونه‌دا ده‌بێت یه‌كێكی راستیان هه‌ڵبژێرن؛ به‌لێیان هه‌ڵبژارد و بۆچونی راستی خۆیان ده‌رده‌خست و سه‌لماندیان كه‌ چه‌ند دڵسۆزی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستانن. بۆیه‌، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك خۆفرۆشان ده‌ركه‌ین كه‌ ئه‌وانیش له‌ په‌نجه‌گانی ده‌ست كه‌مترن، هیچ كوردستایه‌ك دوژمنی پرسه‌ ره‌واكه‌ی گه‌لی كوردستان نیه‌ و سه‌ربه‌خۆیی ئامانجی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی هه‌مووانه‌.