شێرزاد شێخانی: دوا پەیامی بەر لافاوە گەورەكە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بارزانی و دەوڵەتی كوردی

تا ئەمڕۆش سەرسەختانە دژایەتی سیاسەتەكانی مەسعود بارزانیم كردوەو، پێموابووە ئەو سیاسەتانەی ئەو پەیڕەویان ئەكات لەم هەرێمەدا لەمەحسەڵەی كۆتاییدا ئەمانباتە سەر حوكمێكی دیكتاتۆرییانەی هاوشێوەی دیكتاتۆرییەتی سەدام و چەسپاندنی سیستەمی (الحزب القاید) لە هەرێمەكەمان كە ئێستاو لەپشت پەردەی ریفراندۆمدا توانیویەتی بەشێكی گرنگ لەحیزبە كوردستانیەكان بۆ لای خۆی رابكێشێ بەحەددی پاشكۆیەتی بۆ سیاسەت و هەڵوێستەكانی. لەم دژایەتیەشمدا تەنهاو تەنها پاڵنەرەكەی ئەوە بوە كەوا ئەم میللەتە قوڕبەسەرەی ئێمە شایستەی ئەمجۆرە حوكمڕانییە دیكتاتۆرییانە نییە، كە ساڵانێكی دوورودرێژ دەریایەك خوێنی بۆ ئازادی بەخشیوە هەر لەئەنفالكردنەوە تا چەكی كیمیاویەوە. ئەو كییانەی لەساڵی 1991 لەبەرهەمی ڕاپەڕینەكەی خودی جەماوەركەشمانەوە هاتەدی، ئەبو پارێزگاریی لێبكرێت و بكرێتە دەستپێكی دامەزراندنی دەوڵەتێكی دیموكرات و ئازاد، كە میللەت دوای هەشتا ساڵ لەژێر سێبەرەكەیدا بحەسێتەوە، نەوەك ئەوەی ئێستا دوای بیست و شەش ساڵ لەحوكمڕانی سەربەخۆی كورد كار بگاتە دەستبردن بۆ نان و قوتی منداڵ و هەژاركردنی میللەت بەحەدی برسیبونى، لەبەرامبەریشدا نوخبەیەكی گەندەڵ و خاكفرۆش و دزو مافیاگەر بەردەوام لەدەوڵەمەندبوندا بن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر دوا پەیامی بەر لافاویی توڕەیی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت