دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: ڕیفراندۆمەکەى کاک مەسعود قومارکردنە بەژیانى خەڵکى وپرسى سەربەخۆیى. بەشى دووەم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پێش ئەوەى بێمە سەر بەشى دووەمى بابەتەکەم” ڕیفراندۆمەکەى کاک مەسعود قومارکردنە بەژیانى خەڵکى وپرسى سەربەخۆیى؟” ئەمەوى خاڵێک ڕوون بکەمەوە بۆ ئەو کەسانەى قومارکردن بەلایانەوە پرۆسەیەکى زانستى یەو پیشت بەزانستى ماتماتیک ئەبەستێت وەک لەوەى پرۆسەیەکى هەڕەمەکى بێت وتەنیا پشت بەبەخت ببەستێت: بۆیە ئەکرێت بڵێین ڕیفراندۆمەکەى کاک مەسعود قۆمارکردنە بەدەستێکى دۆڕاوەوە” خراپەوە ” وە ئەم قوارکردنە بەدەستێکى دۆڕاوەوە  نەک لەدەستدانى عەقڵ و هۆشە بەڵکۆ خۆکوشتنێکى ناچارییە.

دوور لەعەقڵیەتى زیادەڕۆیى و ئەوپەڕگیرى و تەخوین کردنى ئەم و ئەو ، بەبۆچوونى بیرمەندانى سیاسى وکۆمەڵایەتى ڕاستەقینەى کورد بەتایبەتى ئەوانەى دوورن لەبازنەى دەسەڵات، مێنتالیتى”عەقڵیەت” سەرکردایەتى ئێستاى کورد خاوەنى هیچ تیۆرێکى سیاسى و فیکرى و ئابوورى نین، چاوەڕێى هیچ پێش بینەیەکى باشى لێ ناکرێت، خاوەنى هیچ جۆرێک لەستراتیژى سیاسى و کۆمەڵایەتى وئابوورى نین، بەرژەوەندى ئابوورى خود و بازنە تەسکەکەى چواردەورى کوێرى کردوون، لەو سێ لایەنەوە لایەنى سیاسى و فیکرى و ئابوورى کۆڵەوارترین دەسەڵاتى سیاسى و فیکرى وئابوورى سەرزەمینن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ڕیفراندۆمەکەى کاک مەسعود قومارکردنە بەژیانى خەڵکى و پرسى سەربەخۆیى. بەشى دووەم