کامیار سابیر: بارزانیی و فاشیزمی کوردایەتییەکەی سەرکەوتن!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێویستە ئەو کرێدتە بە بارزانیی بدرێ، وێڕای ئەو هەموو شکستە سیاسیی و ئابوورییەی خۆی و حیزبەکەی، وێڕای ئەو هەموو گەندەڵیی و دزیی و تاڵانییە، وێڕای ئەو هەموو مێژووە ڕەشەی کوردایەتیی کە بارزانیی رابەری سەرەکیی ئەم بزوتنەوە ناسیۆنالیستییە خێڵەکیی و عەشایەرییە بووە، کەچیی زۆر زۆر سەرکەوتوو بوو لە مۆبەڵایزی بەشێکی زۆر لە حیزبە سیاسییەکان لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، نوخبە موهەڕیج و رانتخۆرەکانی کوردایەتیی. دیارە مەعلومە هەموو ئەوانەی تا ئەم ساتە لە حیزبەکان و کەسایەتییەکان، لە نوخبەکان و گرووپەکان کە هاندەر و هەواداری ئەم پرۆژە دۆزەخییەی ریفراندۆمن، بەوانەی تا دوێنێش نەیاری پارتیی و بارزانیی بوون، بەشێکی کەمیان بەهۆی حەماقەتی سیاسیی و ئایدیۆلۆژییە دەیکەن، بەڵام بەشی هەرە زۆریان، بەرژەوەندیی ماددیی و رانتخۆرییە.
بۆ یەكێتیی، بیزنسی قاچاغ و ڕەشی دەیان میلیارد دۆلارییە، بۆ مەکتەب سیاسییەکانیان، دروستکردنی کۆمپیانیای زەبەلاح و قۆنتەراتی چەند میلیار دۆلارییە، بەڵام بۆ زۆریینەی رەهای موبایەعەچییەکان و هەموو ئەوانەی بەیعەتی نەژادیی، طائیفیی و وەلائی سیاسیی و فیکریی خۆیان تەجدید کردەوە و بەیعەتەکەیان دەمەزەرد کردەوە، مەسەلەی ئەو موچەی بن دیوار و رانتخۆرییە لابەلایەیە کە ئەم دەسەلاتە سیاسییە فاشیلە، بە ئەجیندای ئایدیۆلۆژیی، ئابووریی و سیاسییەوە ئەم کارە دەکات. تەنانەت ئەوانەی هەندەرانیش کە لایەنگری ئەم ریفراندۆمەن، زۆربەی هەرە زۆریان، موچە و ئیمتیازاتیان هەیە.
ئەوەی بارزانیی بەم کەرەکەری ریفراندۆمە، تەواوی رۆشنبییرە جەڵەبییەکانی کوردستان و هەندەرانی هێناوەتە سەر شانۆی سیاسیی، تەوای حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی تەخدیر کردووە، تەواوی چەپ و راستی لەخۆی کۆکردووەتەوە، تەوای تێرۆریستە ئیسلامییەکان، ئیسلامییە میانڕۆکان! ، کۆمۆنیستە موغەفەلەکان، شیوعییە ساقیطەکان و زۆربەی ئەهلی عەلمانیی و عیرفانیی لە خۆی کۆکردووەتەوە، بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکیی ئەم فاشیزمەی کوردایەتییەوەیە.
1- مەترسییەکانی ویلایەتی رەیعیی، کە خۆی لە پارەی زۆردا دەبینێتەوە. بەهۆی ئەو پارە زۆرەی نەوتەوە، کڕیینی ویژدان، مۆراڵ و کەرامەتی زۆریینەی ئەوانەی لەگەڵ ئەم بەڵێیەدان. ئەمەش بەرهەمی ئەو فاشیزمە ئابوورییە بوو کە ناوی ( سەربەخۆیی ئابووریی کوردستان!) ی لێنرا.
2- تیغی تییژی ئیستیحماری کوردایەتیی، فاشیزمێکی نەتەوەیی قاندراو بە ئەجێندای طائیفیی و نەژادیی، تەواوی ئەو حیزب و کەسایەتییانەی دەنگ بۆ ئەم مەهزەلەیەی ریفراندۆم دەدەن، بەنجکردووە.
بارزانیی، تەواوی ئەم شەرعییەتە سیاسیی، ئابووریی، کولتووریی و کۆمەڵایەتییەی لە فاشیزمی”کوردایەتیی”ەوە وەرگرتووە و زۆر بەباشی مۆبەڵایزی کردووە. ئەم پرۆژەی بەناو سەربەخۆییە، چەند بۆ ئەوەیە کە بنەماڵەی بارزانیی ببن بە مەمالیکی کوردستان و کوێخایەتیی بە کێشەی سیاسیی کوردەوە بکەن، چەند بۆ ئەوەیە کە ئابووریی کوردستان ( بەکەرکوکیشەوە) لە دەست خۆیان و شەریکە دزەکانیاندا ( یەکێتیی) بمێنێتەوە، دەیانجار بۆ ئەجێنداکانی تورکیا و هەندێ هێزی ئیقیلمییە. ئەم عینادیی و حەماقەتە شەخصییەی کە لە کەللەڕەقیی بارزانیی و عەمالەتی ( کۆسرەت رەسوڵ و نەجمەدین کەریمدا ) کۆبووەتەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە ماددییەکانی ماڵی تاڵەبانیی و ئیبراهیم ئەحمەد هەرگیز مەیسەر نەدەبوو. بەبێ ئەو بێدەنگییەی گۆڕان و سەرکزکردنی بۆ ئەم شەپۆلی فاشیزمی کوردایەتییە، هەرگیز مەیسەر نابوو.
بۆ ئەوەی پرۆژەی ئەم کۆڵۆنیالیزەی کوردستان بۆ ئەردۆغان و بەتاڵانبردنی نەوتی کوردستان، ئازارت نەدا، بۆ ئەوەی ئەم وەرەمە سەرەطانییەی کە بارزانیی و میتی تورکیا قیادەی دەکەن، نەبێت بە بەربەستێکی ستراتیژیی و کوانووی عەمالەت و مورتەزیقەیی دژی کوردەکانی سوریا و تورکیا و دەستکەوتەکانیان، بۆ ئەوەی بە فیتی ئەم فاشیزمەی کوردایەتیی و مەرامی حیلفی ناسیۆنالیزمە دیینییە- مەذهەبەییە- سوننییەکە ( عەرەبیی، تورکیی و کوردایەتیی)، شەڕی کورد و شیعە روونەدات، شەڕی طائیفیی و قەومیی لە کەرکوک روونەدات، کوردستان نەبێ بە بارمتەی دوو بنەماڵەی فاشیل، ساقیط،، مورتەزیقە، دز و گەندەڵ، ویژدانی سیاسیی خۆت ئاسوودە بکە و دژی ئەم بەڵێیە راوەستە. ئەوان تەزویر و ساختەی دونیا دەکەن و بەڵێکەیان دەیباتەوە، بەڵام بایکۆتی دەکەیت، بە نا ( نەخێر) دەنگ دەدەیت و… تاد، دەتوانی ویژدانی خۆت ئاسوودە بکەیت و نەکەویتە ناو ئەم گەمە موخابەراتییە ئیقیلیمییەی بارزانیی و شەریکە دزەکانی لەناو یەکێتییدا کە بەسەر گەلی کوردستان و ناوچەکەدا دەیهێنن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت