شه‌ریف هه‌ژاری: ڕۆڵی یه‌كگرتو چیه‌ له‌ ئاست ڕێكخستنی دانیشتنێك بۆ ئه‌م پرسه! له‌ په‌رله‌مانه‌ كارتۆنیه‌كه‌؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

جافر ئیمنیكی: وه‌ك قسه‌ بۆ مناڵی سه‌ره‌تایی بكا، ڕۆژی كوده‌تاكه،‌ كه‌ دانیشتنی یه‌كه‌می سێ ساڵی ڕابردوی په‌رله‌مانه‌- كارتۆنیه‌كه‌‌ بو، وتی: لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌ ئه‌وه‌لین كاره‌كانمانه‌، به‌ڵام له‌به‌ر پرسی ڕیفراندۆم ده‌یخه‌ینه‌ دانیشتنی دواتر!

ئه‌مڕۆ دانیشتنی دواتریش هات!
ئه‌مجاره‌ جافر ئیمنیكی وه‌ك مناڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌ نوقڵ و مه‌ساسه‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبێ، به‌ ڕاشكاوی و به‌ بێشه‌رم وتی: ئه‌مڕۆ دامان نابو قسه‌ له‌سه‌ر سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بكه‌ین، به‌ڵام بڕیاره‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردی به‌غدا ئه‌وله‌ویه‌تتره‌ كه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌ین!
تۆ ته‌ماشاكه‌ن‌، ئه‌مه‌ خۆی ناهوشیاره‌ یا خه‌ڵك به‌ ناهوشیار و ساویلكه‌ ئه‌زانێ: له‌ یه‌كه‌م دانیشتن زاراوه‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی به‌كارهێنا، كه‌چی ئه‌م دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ زاراوه‌ی قسه‌كردنی له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌كار برد!
ئیدی مه‌گه‌ر خوا بزانێ، كه‌ی كابینه‌ وه‌ره‌سه‌ییه‌كه‌ی نێچیر-قوباد گڵۆپی سه‌وز بۆ (جافر ئیمنیكی) هه‌ڵ ئه‌كا: تا غیره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ ته‌نها (قسه‌!!) له‌سه‌ر پاشه‌كه‌‌وتی موچه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ كارتۆنیه‌كه‌دا بكه‌ن!!
كه‌وابو: لای جافر ئیمنیكی نه‌خوێنه‌وار پرسێكی وه‌كو (سته‌مكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌) گرنگ و له‌پێشینه‌ نیه‌ كه‌ هه‌زاران لاو و خێزانی كورد له‌ هه‌ژاریی و به‌شمه‌ینه‌تییا بوونه‌ خۆراكی حوته‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست!؟ پرسێك ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مانگرتنی گشتی مامۆستایانی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو لێ بێته‌كایه‌وه‌!
پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه‌: ڕۆڵی یه‌كگرتو چیه‌ له‌ ئاست ڕێكخستنی دانیشتنێك (بۆ ئه‌م پرسه!)‌ له‌ په‌رله‌مانه‌-كارتۆنیه‌كه‌!؟
به‌ڵێن و فه‌تواكانی مه‌لا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و مه‌لا كاروان و باقی مه‌لاكانی تری ناو فراكسیۆنه‌كه‌ی یه‌كگرتو كه‌ی دێنه‌دی! كاتێك له‌ كوده‌تای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مانه‌- كارتۆنیه‌كه‌دا ده‌یانوت: ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتیی و یه‌كێتیی هه‌یه‌ گه‌ر یه‌كه‌م دانیشتن سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لانه‌به‌ین، ئه‌وا دووه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ %100 لای ده‌به‌ین!
تۆ بڵێی جه‌ماوه‌ری كوردستان قسه‌كانی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوویان له‌ یادنه‌مابێ!؟
بڵێی جه‌ماوه‌ر هێنده‌ نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌یان سه‌خت بێ!؟