تیشکۆ زەند: کۆمەڵگایی سەقەتی داخراو.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە نێو ئەم کۆمەڵگا سەقەتەیی ئێمەدا بۆ بەدبەختی هێندەی ئەوەندەیی نووسەرمان هەیە، نیو هێندە خوێندەواریی بابەتەکانی نووسینمان نیە (چوونکە زۆربەیی نووسینەکان کەم تا زۆر لە بەرژەوەندیی و دژایەتی تاکە کەسیدان). لە نێو ئەم کۆمەڵگا داخراوو شەرمنەیی ئێمەدا ئەوەندە کۆلکە سیاسی و شرۆڤەکاریی سیاسیمان هەیە، چارەکی ئەوە، ڕاوێژکاریی سیاسی یان بەمانایی ئەندام سیاسی خاوەن داهێنەر، خاوەن نووخبە، خاوەن توانامان نیە، چوونکە کەسی شیاو بۆ جێگایی شیاو شک نابەین بۆ ڕەهەندە هەنووکەیەکان کە خاوەن داهێنانی دیبلۆماسیەتی حەکیمانەبن، یان هیچ نەبێت دەرچن لە بەرگی بێگانە پەرستی، خۆخۆری و خۆڕسکیەدا.
لە نێو ئەم کۆمەڵگا سەقەتەیی ئێمەدا هێندە شۆسیال میدیایی سەقەت، کەڵفەم، خۆپەرست، ئەنارشیزم، دێگۆماچی، مشەخۆر، کاسە لێس، دووڕوو، بێهەڵوێست، خاوەن بێ پرنسپڵمان هەیە و زیاتریش، لە نێو هیچ دەزگاو کۆمەڵگای میللەتێکدا سەد بە یەکی ئەم شوسیال میدایا سەوقەتەی ئێمەیان نیە، چوونکە، کاریی ڕۆژنامەوانایی، پێش ئەوەیی پیشەبێت، دەبێت نیازپاكی، پڕلە هەڵوێستی جوانپاکی و ئینتیمای ووڵاتپارێزیی بێت، نەک نازناو و بژێووی ژیان و مێز ڕازەوانەیی شەوانیانی مەستیان بێت، بۆیە زۆربەیی هەواڵە چاوەشکاریەکانی میدیایی کوردی لە باشوریی کوردستاندا لە ئێستادا، لە بڵاوکردنەوەیی هەواڵی درۆ، گومڕا، ڕووی دووەمی میدیایی دووژمنان و نەیارانی کوردە و لەوەش زیاتر هیچ شتێکیتر نیە، ئەمە بە گشتی، بەڵام لایەنێکی کەمی نووسەر و شۆسیال میدیاشمان هەیە کە ووڵاتپارێزیان پێش هەر پیشەیەک دەخەن کە زەرەر بە دۆزیی نەتەوایەتیان نگەیەنێت (ئەمیان کەمینەن)
بۆیە مەترسیدارترین ڕۆماڵی هەواڵی چاواشە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر شەقامی کۆمەڵگا دروستدەکات، زۆر گرنگە کە میدیای دڵسۆزو ووڵاتپارێز، درۆیی سپی بکات لە بەرژەوەندیی ئینتمایی نیشتمانی خۆیدا بەرامبەر ڕاست و چەوتی نەیارو و دووژمنەکانی، لە وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا، بە هەزاران ڕۆژنامە، تەلەڤیزیۆن و هەواڵی میدیایی پەخشدەکرێن، یەک لەو دەزگا میدیایانە ئامادەنین بێحورمەتی بە شکۆیی ووڵات یان بە هێزیی پارێزگاریی ووڵاتەکەیان بکەن، لە یەکێ لە ڕووداوەکانی ساڵانی ناوڕاستی 70 کان پۆلیسی فیدڕاڵی شاری هویستن تەکساس، تەقەی کرد لە خوێندکارێکی زانکۆیی هویستن و کوشتی، مدیای ئەو کاتە لێیان پرسی و بۆ ئەو خوێندکارەت لە نێو حەرەمی زانکۆدا کوشت، پۆلیسەکە لە وەڵامدا زۆر بە ڕاشکاوانە ووتی؛ من پۆلیسم و دەبێت پارێزگاریی لە ژیانی تاک بە تاکی کۆمەڵگا بکەم، بەڵام پێم قبوڵ ناکرێت هەر کەسێک و لە هەر شوێنکدا بێڕێزیی بەرامبەر شکۆیی ووڵاتم بکات، دووبارە پۆلیسەکە بەردەوامبوو لە ووتەکانی و ڕوویکردە کامێرایی تەلەڤیزۆنەکان و ووتی؛ ئێوە هەمووتان ڕووداوەکەتان تۆمار کردوە، ئەو خوێندکارە مافی خۆیەتی مانبگرێت بە شێوازێکی ئاشتیانە، بەڵام مافی خۆیی نیە، بێڕێزیی بکات بەرامبەر ئاڵایی ووڵاتەکەم، کە هەمووتان بینیتان ئاڵایی ووڵاتەکەمی خستە ژێر پێڵاوەکانی، بۆیە بۆمن زۆر قورسبوو ئەو بێڕیزیە و ناپاکیە پەسەند بکەم، چوونکە ئاڵاکەم شکۆمە پێناسەیی ووڵاتمە، (خۆیی لە ڕاستیدا دەبوایە یاسا سەروەر بوایە، بەڵام دیارە خۆشەویستی ووڵات لایی پۆلیسەکە گەورەتر و پیرۆزترە) پاش ماوەیەکیش دادگا بێتاوانی پۆلیسەکەی دەرکرد.
بەڵام لەم کوردستانی باشورەیی خۆماندا، هێندە میدیایی سەقەت و چاواشەکار هەیە، کورد پێویستی بە دووژمنی درەکی نەماوە، لەم کوردستانەدا کەناڵی تەلەڤیزۆنی هەیە بۆتە دەمڕاستی دووژمنەکانی کورد، هێندە بەرنامەو پرۆگرامی نێگەتیڤ بڵاو دەکاتەوە، دووژمنەکانی کورد شەرم لەخۆیاندەکەن کە نابێت هەواڵی درۆ، بەرنامەیی چاوەشەکاریی بڵاوبکەنەوە، بۆیە دەبێت سنوورێک، ڕێژەیەک یان ستۆپێک بۆ ئەم هەموو بێسەریی و بێبەریەیی شۆسیال میدیایی کوردیە دابنرێت، ڕاستە مرۆڤ ئازادە، بەڵام خۆشەویستی ووڵات لە سەرووی هەموو ئازادیەکانەوەیە، مرۆڤی تاکی کورد کە ووڵاتێکی سەربەست و ئازادیی نەبوو وەک ئەوە وایە کە لە هەموو جوانیەک داچۆڕابیتەوە، بۆیە بۆمن ناسنامەیی ووڵاتەکەم کە کوردستانە، پێش مرۆڤ بۆنی خۆشمە، ئەویش ئەو خەوەم نایەتەدی ئەگەر کۆمەڵگاکەم، تەبا و یەکسان نەبێت، کەواتە ئازادی و کوردبوونمان پێش نانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت