عەلی مەحمود: لە ئەزموونی كەتەلۆنیاوە, دیموكراسیەت  كێشەی نەتەوایەتی چارەسەر ناكات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە جیهاندا   5000 بۆ 7000   زمان  بوونی هەیە, كە لە ناویاندا  تەنها 20  زمان رێژەی لە 1%ی هاووڵاتیانی جیهان قسەی پێدەكەن  كە  67 ملیۆنە, هاوكات تەنها 193 وڵات بوونی هەیە بۆ لە خۆگرتنی ئەو هەموو زمانە, بەشێك لە زمانەكان  چەندین  وڵاتیان  هەیە  وەك  عەرەب 22 وڵاتی هەیە, هەر یەكە لە  ئینگلیز, ئیسپانی, پورتوگالی, فەرەنسی و توركی و فارسی و چینی و …… چەندین وڵاتیان هەیە, هاوكات  بەشێك لەو وڵاتانە لەسەر بنچینەی ئاینی دابەش كراوە نەك نەتەوایەتی وەك سرب و بۆسنە, جیاوازی ئاینی و مەزهەبیش رۆڵی  هەیە لە زیادكردنی دابەشكارییەكان, گەلان بە دوای  وڵاتی یەك نەتەوەو یەك ئاین تەنانەت یەك مەزهەبەوەن, هاوكات جیاوازی  داهات و داب و نەرێت و جاری وا هەیە مەزهەب و لقی مەزهەب و  شێوە زاراوەی هەمان زمانیش كێشە بۆ دەوڵەتی هاونەتەوە و هاوئاینەكان دروست دەكات, ئەوەتە ئیتاڵییەكانی باكورو كالیفۆرنیا داوای جیابونەوە دەكەن بەهۆی دەوڵەمەندییەكەیانەوە,  بۆیە مرۆڤایەتی  زۆری ماوە تێر بێت  لەو بوارەو ساڵ لە دوای ساڵ لیستی ئەو گەلانەی داوای ئازادی و پێك هێنانی دەولەتی سەربەخۆی  خۆیان دەكەن زیاد دەكات, زیاتر لە  دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهان, لە چەند نەتەوەو ئاین پێك هاتووە, تەنها كەمتر لە  10%ی وڵاتان  هاوچەشنن لە جیهاندا و كێشەیان نییە لەو بوارەداو دەتوانین بڵێین سەقامگیرن, دەوڵەتی نەتەوایەتی ئەلتەرناتیفی دەوڵەتی شێوازی ئیپراتۆری رابردووە, كە فرە نەتەوەو ئاینە, وەلێ ئایا جیهان شوێنی ئەم هەموو دەوڵەتەی تێدا دەبێتەوە؟, ئەم هەوڵانە بۆ بوون بە خاوەند  دەوڵەت تا كوێ دەڕوات؟, كەی مرۆڤایەتی دەگاتە قۆناغی تێر بوون بە دەوڵەت و  دیموكراسیەتی راستەقینە؟, وێڕای جیهانگیری و گەورە بوونەوەی بازاڕەكان وەلێ تا دێت هەوڵی بچوكردنەوەی وڵاتە نیشتمانیەكان دەدرێت, لە لایەن ئەو گەل و نەتەوەو ناوچانەی خەونیان هەیە, خەونی رزگاربوونی نەتەوەیی و رزگاربوون لە ستەمی ئاینی و مەزهەبی و پاراستنی كلتورو  رزگار بوون لە ئاپارتاید و تەنانەت خەونی ئابوریش وەك ئاماژەمان پێدا لە كالیفۆرنیاو باكوری ئیتاڵیا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر لە ئەزموونی كەتەلۆنیاوە, دیموكراسیەت كێشەی نەتەوایەتی چارەسەر ناكات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت