لاھور شێخ جەنگی لە گرتە ڤیدیۆدا: ئەوانەی شەڕی بیرە نەوتەکانیان دەکرد 31ی ئابێکی تریان بەسەر کەرکوکدا ھێنا

لاھور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، ئەو ھێزانەی شەڕی بیرە نەوتەکانیان دەکرد (31)ی ئابێکی تریان بەسەر کەرکوکدا ھێنا. لاھور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی ئێستا لە […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

لاھور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، ئەو ھێزانەی شەڕی بیرە نەوتەکانیان دەکرد (31)ی ئابێکی تریان بەسەر کەرکوکدا ھێنا.
لاھور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی ئێستا لە کەرکوک روودەدات تەنھا پیلانێک بوو بۆ ئەوەی کەرکوک لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەربھێنرێت و ئەو ھێزانەش کە شەڕیان لەسەر بیرە نەوتەکان دەکرد (31)ی ئابێکی تریان بەسەر کەرکوکدا ھێنان.
وتیشی، بەھیچ شێوەیەک فەرمانی کشانەوەی بەھێزەکانی (70) نەداوەو ھیچ جۆرە پەیوەندییەکیشی بەو ھێزەوە نییە، بەڵکو ھێزەکانی (70 و 80) راستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی مەسعود بارزانیدان و بەفەرمانی ئەو جموجوڵ دەکەن.
لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکانی مەسعود بارزانی لەکاتی بانگەشەی ریفراندۆمدا ھەڕەشەیان لەھەموو دنیا دەکرد، بەڵام لەبەرامبەر ئەو رەوشەی لەکەرکوک درووستبووە بێدەنگن، کاتێکیش ئێمە شەڕی داعش و بەرگریمان لەکەرکوک دەکرد ئەوان تەنھا شەڕی بیرە نەوتەکانیان دەکردو داگیریان دەکردن. راشیگەیاند، کەرکوک ھەر قودسەکەی کوردستانەو بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن.

تەواوی چاوپێکەوتنەکە لەم گرتە ڤیدیۆیەدا ببینە

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
وتاریکورد

about وتاریکورد