mansour-barzani

كارۆخ عوسمان: 13.2 ملیۆن دۆلاری مسڕوڕ و منسوڕتان باش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوو ھەواڵ لەسەر نێرەوەزی مسعود بارزانی.
مسڕوڕ بارزانی و منسوڕ بارزانی لای بەشێكی خەڵكی ھەرێم بەئەولادی نایاب ئەناسرێن.
مسڕوڕ بەبراگەورەو پارێزەری ئەمنیەت ناوزەد ئەكرێت. منسوڕیش بەپاسەوانی نیشتمان.
كەچی لەحەقیقەتدا دوو قوماربازو دزو چەتەن.

پێگەی (سۆزجو-Sözcü)ی توركی ئەنوسێت: لەمانگی 20-09-2017 دا، مسڕوڕ بارزانی لەنیۆڕكی ئەمریكا بەبەھای 10 ملیۆن دۆلار شوقەیەك لەكەناری دەریا ئەكرێت، تەنھا بۆ ئەوكاتانەی كەسەفەرێكی ماوە كورت بۆ ئەو وڵاتە ئەكات.
سەرەڕای ئەمە، ڤێللای لەویلایەتی (ئۆڕلاندۆ)ش ھەیە بۆ نیشتەجێ بوون، كە بەجوانترین و كەش خۆشترین ویلایەتی ئەمریكا دائەنرێت. ومنداڵەكانیشی ھەر لەم ویلایەتەدا نیشتەجێن و ئەخوێنن.
تێچووی ساڵانەیان بەزیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار مەزەندە كراوە.

ھەمان پێگە ئەنوسێت: منسوڕ بارزانی، لەساڵی 2016 دا لەیەكێك لەقومارخانەكانی شاری دوبەی ئیماڕات، بڕی 3.2 ملیۆن دۆلار تەنھا لەشەوێكی ھەوەسبازی و شەھوەت پڕژێنیدا ئەدۆڕێنێت. لەكاتێكدا خەڵكی كوردستان توشی نەھامەتی بێكاری كراوە بەدرۆی قەیرانی داراییەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا بەھەردوو برا، 13.2 ملیۆن دۆلاریان ھەر بۆكەیف وسەفا خەرج كردووە. كەچی پێشمەرگە ئەبێت لە موچە كەساسەكەی خۆی تەواوی پێداویستیان بكات و نیوەشیان كرێچین.
بەشی زۆریشیان ھێشتا خۆیان بەموڵكی حزب و بنەماڵەی حوكمگێڕ ئەزانن.
سەیری بەدبەختی وەجاغ زۆری بكەن، خۆ ئەگەر بەدواداچوون بۆ ژیانی گشت ئەولادەكانی پشتی مەلا مستەفا بارزانی بكەین ڕەنگە سەر لەگێژەوە بچێت. بەھۆی خەرجیەكانیان كە لەسەر ژیانی ئەم خەڵكەوە دەڕۆن بەڕێوە.
ئاشكرامان كردو بەردەوامیشین، ھەرچی زانیمان خستمانە بەردەستی خەڵكی كوردستان، كەچی ھێشتا دواكەوتەی ڕەش وڕووت ھەیە كە بەگیرفانی بەتاڵ و لەماڵێكی سڕۆكدا ئەڵێت: بژی سەرۆك بارزانی.
ئەشڵێن: سەفین لەبن بێت یەكێتی لەبن نایەت. ئەو یەكێتیەی كەشەریكی ڕاستەقینەی ئەولادەكانی بنەماڵەی بارزانیە لەگشت سەروەت و سامانێك كە بەگەندەڵی دەستیان ئەكەوێت.
گەنجێكم بینی، كەلەڕێسایكلین كاردەكات مانگانە بە 300ھەزار دیناری گرێبەست، لەواڵەكەیدا لەپشتی وێنەی پڕۆفێلەكەی كە لەماڵەوە گرتبووی، وێنەی مسڕوڕ بارزانی ھەبوو، لەسەریشی نوسرابوو، (ھەموومان لەگەڵتین براگەورە).
سەدان گەنجم بینیوە، كەتەمەنیان نەگەیشتۆتە ئاستی یاسایی بڕیاردان، لەڕێفەراندۆمە قەشمەریەكەدا دەنگیان ئەداو گوتافی نەژادپەرەستیان لێدەداو بەشان و شاپەڕی بارزانی و گەندەخۆرەكانیان ھەڵدەدا، ئەو بارزانی و گەندەخۆرانەی كە ئایندەی گەنجی بەدچانسی ئەم ھەرێمەیان لەگۆڕناوە بۆ خاتری ڕەفاھیەتی بێ نمونەی خۆیان. ئەم گەنجانە پڕ بەگەروو ئەیانگوت (بەڵێ)، بەڵێیەك بۆ قەشمەری كردن بەسەربەخۆیی و ھەستی نیشتمانی خەڵك لەپێناو درێژكردنەوەی بێدادی و دزی و گەندەڵی و درۆودەلەسەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت