کاوسێن بابەکر: گێڕانەوەی دەستور یان گێرەی دەستور!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

عەبادی لەژێر دروشمی گێڕانەوەی دەستور بەناردنی هێزی حەشدی شەعبی گێرەی مادەکانی دەتسور دەکات، تایبەت ئەومادانەی هێشتا نوزەیەکیان تێدامابوو بۆ دەستەڵاتەکانی هەرێم، ئەم هێرشانە گەمارۆدان و ڕووتکردنەوەی هەریمە لەدەستەڵاتە دەستوریەکانی.
مادەی 117 کەدان بەهەرێم و دەستەڵاتەکانی داناوە،کە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ بوو خەریکە هەموو دەستەڵاتەکانی لەدەست دەردێنێتەوە! قۆرخکردنی گومرگ و سنورەکان لەکوێی دەستوردا هاتووە تا ئەم دەستەڵاتە بیگێڕێتەوە؟ ئەی مادەی 114بەڕێوەبردنی گومرگەکانی نەکردۆتەوە دەستەڵاتی هاوبەش ولەبڕگەی یەکەمدا ناڵێ بەتەنسیق بەڕێوەدەبرێن؟ ئەی ئەم هێرشکاریە گێرەکردن وپێشلکاری ئاشکرای دەستور نییە؟ دەست بەسەر داگرتنی چاڵەنەوتەکان پێچەوانەی ماددەی 112 بڕگەی یەکەم و دووەم نییە؟ کە دەڵێ حکومەتی ناوەندی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان (پێکەوە) نەوت و گازی دەرهاتوو بەڕێوەدەبەن، پێکەوە بەرنامەڕێژی گەشەپێدانیان دەکەن! ئەوە پێشێلکاری و گێرەکردنی مادەکانی دەستور نییە؟ ئەوە جگەلە پشتگوێ خستنی 55 مادەی دەستور بەئاشکرا بەمادەی 140 یشەوە کە گرفتی سەرەکی بێ چارەسەر مانەوەی کێشە سەرەتانیەکانی بەغداو هەرێمە! مادەی 121 بڕگەی یەکەم ماف دەدا بەهەرێم هەموو دەستەڵاتە یاسایی و کارگێڕی و قەزاییەکانی بەکار بێنێ و تەنانەت دەستور ئەو مافەی بەهەرێمدا وە لە بڕگەی دووەم کەهەمواری هەر یاسایەکی فیدراڵی بکات بۆ ئەوەی لەگەل یاساکانی هەرێم بێتەوە ئەگەر نەکەوێتە ناو دەستەڵاتە تەیبەتیەکانی فیدڕاڵەوە.
ئێستابەباشی دەردەکەوێ، بەردەوامیدان بەم هێرشانەو گوێ نەگرتن لەووڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتن و گفتوگۆ، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوەو ئەنجامەکانی ڕیفڕاندۆمی سڕکردووە، جگەلە تێرکردنی هەستی ڕەگەزپەرستی و مەزهەبگەرایی و گێڕانەوەی عێڕاق بۆ سەردەمی تاکڕەوی، لەڕێگەی دەستەڵاتی زۆرینەی شیعەوە شتێکی ترنییە، دەبێ ئەمریکاو ووڵاتانی هاوپەیمان و نەتەوە یەکگرتووەکان واز لە بەیاننامەو ئامۆژگاری بێنن و بەکردەوە ڕێ بگرن لەکارەساتێکی تر کەنەک هەر ڕووی لە کوردە بەڵکو سوننەی عەرەبیش کە لەدەستەڵات داماڵڕاون دەبنە قوربانیەکی دیکەی ئەو دەستەڵاتگەریە مەزهەبیەی شیعە کەبەچەکی ئەمریکی و پاڵپشتی ئێران بەرەو ئەستور بوون دەچێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت