زه‌به‌نگ به‌هادین: به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ له‌دژی جه‌ماوه‌ر.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

قسه‌كردن به‌ ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بۆته‌ خه‌سڵه‌تی دیاری ئه‌م حیزبانه‌ی كوردوستان, له‌ ساتێكدا كه‌ ئه‌م حیزبانه‌ سه‌رجه‌میان له‌ نه‌هامه‌تی و دوا كه‌وتن زیاتریان بۆ میله‌تیان نه‌هێنایه‌ دی, كاتێك حیزبه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه‌ و له‌ ژووره‌ داخراوه‌كان بریار ئه‌ده‌ن میلله‌ت بێده‌نگ كراوه‌, كامه‌ داواكاری و ده‌نگی میلله‌ته‌ ئه‌و میلله‌ته‌ی ساڵی پار رۆژانه‌ ئه‌رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ باران و به‌فر و هه‌تاو خۆپیشاندانیان ئه‌كرد بۆ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان و هاواریان ئه‌كرد, كه‌سێك نه‌بوو حزبێك نه‌بوو به‌راستی گوێ یان بۆ بگرێت و به‌ ده‌م داواكاری یه‌كانیانه‌وه‌ بێت, هه‌ر كامیان ده‌هات بازرگانی به‌ ده‌نگه‌ كانی ئه‌مانه‌وه‌ ده‌كرد و بیره‌ نه‌وتێكی پێ مسۆگه‌ر ده‌كرد بۆ باخه‌ڵی خۆی, كامه‌ میلله‌ت ئه‌و میلله‌ته‌ی رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌ خێزانی كۆچ ده‌كه‌ن و ووڵات جێده‌هێڵن له‌وسه‌ریشه‌وه‌ به‌ تاك و ته‌نهای و زۆر جاریش به‌ ته‌رمێك یان دوانه‌وه‌ ئه‌گه‌رێنه‌وه‌, ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ هه‌موو عێراقی گرتۆته‌وه‌ ئه‌وه‌تا ئه‌بینین سه‌ركرده‌ سیاسی یه‌كانی عیراقیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی سه‌ركرده‌ سیاسیی یه‌كانی خۆمان ده‌ڵێن كورد ده‌یه‌وێت عیراق تێك بدات كه‌ خۆیان باش ئه‌زانن ئه‌وه‌ كورد نی یه‌ ئه‌وه‌ سه‌ركرده‌ سیاسی یه‌كانی كورده‌ جڵه‌وه‌ سیاسه‌تی كوردوستانی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌, ئه‌م قسانه‌ی به‌غدادیش هه‌ر سه‌ركرده‌ سیاسی یه‌كانی به‌غداد ده‌یكه‌ن ده‌نا چه‌نده‌ها ساڵه‌ كورد و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ ده‌ژین و هیچ كێشه‌یه‌كه‌یان نی یه‌, بۆ مه‌گه‌ر ئێستا نیوه‌ی هه‌ولێر عه‌ره‌ب نی یه‌, مه‌گه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا نه‌بوو زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی ئازاد كرد له‌ داعش, ئه‌م ره‌مزیه‌تی دووبه‌ركی دروستكردن و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ ته‌نها حیزبه‌ سیاسی یه‌كانن خوڵقێنه‌رین.
جوانترین و پیرۆزترین داواكاری میلله‌تی كورد دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بوو, به‌ ریشی كێ ره‌وایه‌ نیوه‌ی میلله‌تی كوردوستانی باشور به‌شداری له‌م پرۆسه‌ پیرۆزه‌دا نه‌كات ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزی و بیرێزی و بێمه‌نه‌تی ئه‌م حیزبانه‌ نه‌بوبێت وای له‌م خه‌ڵكه‌ كرد, هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك كه‌ ئێستاش هه‌موو گیان زامداره‌ به‌ كیمیاوی حیزبی به‌عس چۆن بایكۆتی ریفراندۆمێك ئه‌كات كه‌ به‌راست بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێـت, بۆیه‌ ده‌ڵێم حیزبی به‌عس چونكه‌ ئه‌وه‌ حیزبی به‌عس بوو كه‌ كیمیا بارنی كرد ئه‌وه‌ هاوڵاتی یه‌كی شارستانی ئاسایی خواروی عیراق نه‌بوو, تا كه‌ی ئه‌م رق و كینه‌ به‌خشینه‌وه‌یه‌, تا كه‌ی ئه‌م خوێنرشتن و برا كوژی یه‌.
سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی خۆیان بریاری ریفراندۆمیان داوه‌ كه‌چی ئێستا ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ گه‌ل بوو داوای ریفراندۆمی كرد, كاتێك ئه‌زانن ئیتر خه‌ریكه‌ ده‌ست له‌ هه‌مانه‌كه‌ ده‌رده‌چێت هه‌موو ده‌یانه‌وێت گه‌ڵ و نیشتیمان بكه‌نه‌ قوربانی , پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و ووڵاتانی دراوسێ و و چالاكانی مه‌ده‌نی ئاگادار بكرێنه‌وه‌ كه‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م حیزبانه‌دا نی یه‌, پێویسته‌ ئه‌مریكا بزانێـت كه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ حیزبی یه‌كانه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌روه‌ نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی په‌لكێش ده‌كه‌ن پێویسته‌ ئه‌مریكای و ئه‌وروپی یه‌كان ببینن كه‌ میلله‌ت له‌ ئاست ئه‌مانه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه‌و نی یه‌تی, میله‌تی كورد میله‌تێكی نیشتیمان په‌روه‌ر و خۆ به‌خشه‌, له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی ئه‌م حیزبانه‌ پێشكه‌شی ئه‌م میلله‌ته‌یان كردووه‌ هه‌رگیز میلله‌ت نكۆڵی له‌ قوربانی دان و خۆ به‌خت كردن نه‌كرووه‌, ئه‌م حیزبانه‌ هیچیان توانای گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ ی میلله‌تیان نی یه‌ بۆیه‌ من له‌و بروایه‌دام كه‌ جارێكی تر له‌ كوردوستان دا هه‌ڵبژاردن ناكرێت به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه‌, وه‌ بۆچوونی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی یه‌كانیش له‌ ئێستا به‌ دوا ئه‌گۆرێت به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌لاتدارانی سیاسی كوردوستان كه‌ له‌ زۆرینه‌ی به‌یاننامه‌كانیان دا به‌ روونی دیاره‌ ئێستا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ دوو چاو سه‌یری كوردوستان ده‌كات بینینی بۆ خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت جیاوازه‌ له‌ بینینی بۆ سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌ سیاسی یه‌كان, وه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م حیزبه‌ سیاسیانه‌ متمانه‌ی ته‌واوی نیو ده‌وڵه‌تیش له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن وه‌ك چۆن متمانه‌ی ناوخۆییان له‌ ده‌ست داوه‌.