دکتۆر کەمال میراودەلی: پاش ڕێفراندۆمیات لە فەیسبووکەکەمەوە.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

(1)
قبوڵکردنی دەستپێشخەرییەکەی سیستانی و دروستکردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسیی
سەرانی بەسەرچووی هەرێم دەلێن: ئامادەین ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق دانیشین بە پێی دەستپێشخەری سیستانی؟
ئەمە یانی چی؟
1- وەک نەعامە سەری خۆتان لە خۆڵ نێن و رووتیی خۆتان بەردەوام نیشانی دنیا بدەن
2- شتێک نییە بە ناوی دەستپێشخەری سیستانی یەوە.. ئەوە دیسان داهێنراوی خەیاڵی نەخۆشی خۆتانە
3- سیستانی تەنیا دوو سێ دەیقە قسەی کرد ئەوە ڤیدیۆکە ماوە. چی وت؟
A- بە توندی دژی ڕیفراندۆمەکەتان و نەخشەی دابەشکردنی عێراق وەستا [قسەکانی ئەو]
B- داوای کرد هەموو خیلافێک بە دەستووری عێراق چارەسەربکرێت
3- گەر خیلاف لە سەر دەستوور هەبوو بگەڕێنەوە بۆ مەحکەمەی ئیتییحادی بالا

4- ئەمە یانی چی:
A- یانی گەرانەوە بۆ چوارگۆشەی سفر بۆ ئێوە.
B- حکومەتی عێراق و سیستانیش هاوڕایە کە بە بۆچوونی ئەوان ڕیفراندۆم دەستووری نییە
C- گەر ئێوە رای جیاوازتان هەیە دەبێ بە یەکلایەنی و عینادی لە سەر بۆچوونی خۆتان نەبێت هەر نەبێ یەکەمجار بگەرێنەوە بۆ داداگای ئیتییحادی
D- بەلام ئەمەشتان پێشەکی لە دەست دەر‌هێنراوە چونکە دادگاش بریاری دا کە ڕیفراندۆم دەستووریی نییەو دەبی نەکرێ
5- ئێستا سەرشۆڕکرنتان بۆ فەرمایشتەکانی سیستانی چ دەگەیەنیت؟
A- ئەوە دەگەیەنێت حوکمی دەستوور و مەحکەمەی ئیتییحادی قبول بکەن
B- واتا ئێوە کە بریاری رێفراندۆمتان داوەو لە سەر ئەنجامەکانی سوورن، لە دەستوور و بریاری مەحکەمەی ئیتییحادی دەرچوون کە لای سیستانی بنەمای قانوونیی وسیاسیی بوون و مانەوەی عێراقن
C- واتە پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستاندنی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ناکات دەبی تەسلیمی ئەو ئەمری واقیعە بن کە بارزنی دروستی کرد:
D- یانی نەعامەکان سەری خۆتان لە خؤل دەربێنن و خۆتان تەسلیم بە دادگای عێراق بکەن دادگییتان بکەن: ئەمە قسەی من نییە ئەمە تەفسیری پەیامەکەی سیستانی یە.
E- بەلام ئێوە بۆ خۆرزگارکردنتان لەم چارەنووسە فیلێکی تری ناشەرعیتان لەم گەلە کرد کە خۆتان ناونا سەرکردایەتی سیاسیی؟
6- بە پێی چ دەستوورێک؟ چ بریارێکی پەرلەمان؟ چ مەرجەعییەتێکی یاسایی
ئێوە کە ڕاست دەکەن بریارتاندا سوورن لە سەر رێفراندۆمەکە ی ٢٥/٩ لە جیاتی ئەم هەنگاوە ناشەرعییە دیکتاتۆرییە خێڵەکییە، هەر بۆ یەک جار و بۆ یەکەم جار کارێکی مەردانەو دروستتان بکردایە و بتان وتایە: کاری ئێمە وەک ئامادەکەری ڕیفراندۆم تەواو
ئێستا داوا لە پەرلەمان دەکەین دەستوورێک بۆ دەولەتی سەربەخۆ ئامادەکا و ئێمە وازدێنین و لەمەودوا هەموو بریارەکان پەرلەمان دەیدەن بە تایبەتی پەرلەمانی داهاتووی شەرعیی دوای هەڵبژاردنی داهاتوو.
7- ئەوە من بۆ خاتری ئێوە و میللەتەکەم ئەم شیکارییەتان بۆ دەکەم کە لە ئینگلیزییدا پێی دەوترێ reasoning
واتە لێکدانەوەی عەقلیی واتە بەکار‌هێنانی عەقڵ بۆ لێکدانەوەی پرۆسەو هەموو لایەنەکان و هۆکار و ئەگەرەکانی هەر رووداوو دیاردەو پرسێک. بەلام ئیوە عەقڵی تاک و عەقڵی بەکۆمەڵی ئەم میللەتەش [ کە دەبی خۆی لە دەستووردا بنوێنێ و لەپەرلەمان و موئەسسەسات دا پراکتیس بکا] کوشت.
8- باشە هەموو ئەم بەزمەی بارزانی بۆ دوژمنایەتی مالکی ئەمجار حکومەتی عەبادی ئەوە نەبوو کە رژێمیكی دینیی تایەفی یە واتە شیعیی یە؟ ئەی چۆنە ئێستا هەموو دنیاتان فت کرد چوونەوە بەردەم فتوای مەرجەعی هەرە گەورەی ئەو دەولەتە دینییە تایەفییە؟

(2)
ڕیفراندۆم لە کوردستان و کەتەلۆنیا: بۆ شیعە وەک کەتەلۆنیای نەکرد, کەتەلۆنیا ڕیفراندۆمی گەلی کرد تا لە مەدرید جیابێتەوە. کوردستان ڕێفراندۆمی سەرۆکخێڵی کرد تا بۆ بەغدا بگەرێتەوە
A- کەتەلۆنیا دیمۆکراسییە، ئەوروپایە، بە هێزی پۆلیس و قامچی و شەق هەوڵ دەدا ڕیگە لە دەنگدانی خەلک بگرێ
B- ئەوان لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی خۆیان دەیکەن لە هیچ ناوچەیەکدا نایکەن کە ناکۆکی نەتەوەیی یان تایەفی لە سەر بێت..
C- ئەوان بە یاسایی دەیکەن بە پێی مافی چارەنووس و دەستوور و بریاری پەرلەمانی شەرعی خۆیان
D- کورد لە هەرێمی ناسراوی کوردستان و لە ناوچە ناکۆکیلەسەرەکان بە تایبەتی کەرکوک کە پارێزگارەکەی لادراوەو شاری هەرە هەستیاری عێراقە ،تەحەددای مەرکەزی کرد و ڕیفراندۆمی کرد.
E- بەلام حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی نەنا بۆ وەستاندنی گەرچی ئاگاداری ئەو هەنگاوانەش بوو کە کەتەلۆنیا بریاریدابوو بیانگرێتە بەر؟ ڕێگای دا کە ڕیفراندۆمەکە بێ کێشە لە کەرکوک و لە ناوچەی موسڵیش تەواو بێت.
F- کەواتە بۆ مێژوو دەبی خاوەن ویژدان بین و ئەوە بسەلمینین کە ئەوە شیعەکان بوون کە ڕیفراندۆمیان لەو ناوچانە سەرخست.
G- بەلام بۆ؟ ڕەنگە زۆر کەس بڵێ لەبەر لاوازیان، باشە گەر ئێمە ئەوەمان بەرامبەر حکومەتێکی سوننە کردبایە کە دوو ئەوەندەی شیعەکانیش لاواز بووایە، ئەوە گومانی نییە بەلای کەمەوە چەند ئینتیحارییەکیان دەنارد خۆیان بتەقێننەوە، بەلام زۆر لەمەشیان زیاتر دەکرد: تۆپبارانی دەروازەکان، تۆپپابارانی هەندێ کێڵگەی نەوت بەس بۆ ترساندن، هەستاندنی تەیارە بەسەر کەرکودا، جوولاندنی سوپا و دروستکردنی کێشە ،، بە هەر حاڵ لە کەتەلۆنیایان زۆر زیاتر دەکرد.
H- شیعەش دەیتوانی یەکێک یان هەموو ئەوانە بکاو لە رووی هەڕەشەی ئیعلامیشەوە خەستی بکاتەوە، بەلام ئەوەی نەکرد لەگەڵ ئەو وتارە عونسورییە تایفییەی بارزانیش کە بە شێلگیریی خۆی و میدیاکەی هەولیان داوە بەرامبەر شیعەکان برەوی پێ بدەن:: بە قسەی بارزانی حکومەتەکە دینیی و تایەفیی و دژی کورد وسوننەیە،
ئەی کەوایە
بۆ: سەرەککۆماری کوردو وەزیرەکان و ئەندامانی پەرلەمانتان نەکێشانەوە. بۆ هەمیشە کە بەرژەوەندیتان بالا بووبێت هاوپەیمانی ستراتیجییان بوون. ئایا دوای موحاسەبەکردنی زیباری لەسەر گەندەلیی ئەمە دروست بوو؟
بۆ بە قسەی دنیاتان نەکرد، کەچی ئێستا ئاوا بە پەلەپروزەو بیدەسەلاتانە پەنا دەبەنە بەر مەرجەعی گەورەی شیعە سیستانی؟
کە شیعە عونسوری و تایەفی و دژی کورد بێت ئەوە مەرجەعەکەیان سیستانی نوێنەرو رەمزەکەیەتی.
I- ڕاستییەکەی ئەوەیە شیعە زۆر عەقلانی ترن و ڕێزی دەستوور و پرۆسەی یاسایی دەگرن و هێمنترن و بە مێژوویی وەک سوننە دوژمنی کورد نین و نایانەوێت دوژمانیەتی بکەن. هەروەها نایانەوێت بە دوژمنایەتی کورد دەرفەت بە سوننەکان بدەن ببنەوە هیزێکی کاریگەری بەرامبەر. بۆیە گەشبینم کە نایگەیەننە ئەوەی خوێنی کورد بڕێژن هەرچەند بارزانی هەوڵ بدات.
J- ئەوەی خەتەر بوو لە سەر کەرکووک کە شەری ئەهلی دروست کات: ناکۆکی حیزبیی نیوان ئەو بەناو یەکێتییانەی سەر بە بنەمالەی گەورەی بارزانی و بنەمالەی بچووککراوەی تالەبانی بوون، واتە شەری شاردراوەی بنەمالەکان بوو لە سەر داهاتووی کەرکوک و نەوتەکەی کە تا چەند سەعاتێکیش پێش دەنگدان سێبەری ترس و گومانی بۆ کوردی کەرکوک دروست کرد بوو. .
K- ڕاستیی وتاری عونسوری تایەفی بارزانی لە کوردستان لە دایکنەبوو
لە ریاض و بە پیلان و پارەی سەعودیە لە دایک بوو وەک هەموو خواستەکان ی خۆی بێباک لە راستی و لۆجیک و هەق و بەرژەوندی نەتەوەی کورد، دەیەوێت ئەم وتارە عونسورییە بسەپێنێ و دوژمانیەتی بێ ماناو خەتەرناک لە نیوان کورد و شیعەدا دروست بکات لە کاتێکدا لە حزوری سیستانی و قاسمی سلێمانیدا حیکایەتێ ترە.

(3)
هەژاریزم
مەبەستم لە هەژاریزم بیر و باوەڕە نەتەوایەتییە شەخسپەرستییەکەی مامۆستا هەژار موکریانی یە کە ئەو پەڕی رێز وخۆشویستییم بۆی هەبووە و هەیە وەک پایەیەکی مەزن و دامەزرێنەری زمان وفەرهەنگ و ئەدەب و مێژووی کورد،
بەڵام وەک زۆربەی هەرە زۆری رووناکبیری بیرکورتی کورد تەنانەت هی ئەمرؤش و نەخوێندەوارە مشە خۆرە بنەماڵەچییەکانی رۆژەلات، ئەو فەلسەفەی هەبوو کە گەل دەبێ کەڕ و لاڵ و کوێر بێت و بە ناوی یەکگرتن ویەکبوون و یەکێتییەوە بە دوای سەرکردەیەکی جاهیل و نەخوێندەوار و ئاخریش گەلفرۆش بکەوێت.
واتە یەک کەس = نیشتمان و گەلێک
دایارە ئەو بەخشیش و خێر و بەراتەی لە مستەفا بارزانی دەستدەکەوت هۆکار و پاڵنەری سەرەکی ئەم هەڵوێستە بوو..
ئەمەشی بەم هۆنراوەیە دەربڕی:
لە کوردستان تۆمان هەبی بەسمانی
بۆ پێشەوە پێشمانکەوە بارزانی
بە پێی ئەم تیۆرییە خێڵەکییە:
دەستوور پێویست نییە سەرۆک خیڵ خۆی دەستوورە
پەرلەمان پێویست نییە شەقی سەرۆک خیڵ پەرلەمانە
کۆمەلگای مەدەنی پێویست نییە، کۆمەڵگای مێگەلیی سەربەخۆیی دروست دەکات
میدیای ئازاد نابێ هەبێت، میدیای جەواشەکاری سەر بە داگیرکەر ومیدیاکاری میت خەڵک چەواشە دەکەن
دادگای دەستووری بالاو حوکمی یاسا پێویست نییە، حوکمی بنەمالە هەموو شتێکە سەرەتا و کۆتایی، پرینسیپ و پرۆسە
دادپەروەریی کۆمەلایەتیی پێویست نییە، هەقی ئیلاهی پیرۆزی بنەماڵەیە دەست بە سەر هەموو سەرچاوەکاندا بگری بۆ خۆی و ئەوی مایەوە بیدا بە کەسانێک نۆکەریی بۆ بکەن
فرەحیزبیی پێویست نییە، خێڵ چەند حیزبی کارتۆنی مەنجەڵەیاپراخی دروست دەکاو بەکاریان دێنێ و ئەوانی تریش کەرتبوونیان تێدا دروست دەکاو بە پارەی زۆر و بەرژەوەندیی سەرانی گەندەڵ دەکرێت و دەیانکا بە قۆندەرەی بنەمالە
چاودێڕیی دارایی و حیساب و کیتابی فرۆشتنی نەوت و باج و گومرک و بەرهەم و بازار پێویست نییە، حیساب وکیتاب نابێ هەبێت و پارەکان لە دەرەوە دەشاردرێنەوەو ئاخری بۆ تورکیا و هێزە ئیستیخباراتییەکان جێ دەمێنن هەر وەک پارەکانی شای ئێران و سەددام و قەزافیی و… هتد.
پێوەنندیی دەرەوە و رێکەوتنەکان نابێ ئاشکرا بن و پەرلەمان بریاریان بدا،ە بە دزیی و بە خیانەت و بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی و خیڵەکیی ئەنجام دەدرێن
نیشتمان پێویست نییە، خەڵک دەتوانن کۆچ کەن وقوولایی دەریاکان بکەنە مال بۆ منالەکانیان و عەرەب لە نیشتمان جێگیر بکرێت
پرسیار کردن پێویست نییە، هەڵپەرین بۆ قسەی سەرۆک ئەرکی پیرۆزەو ئەوی بپرسێ چارەنوسی وەک سەردەشت عوسمان و سۆران مامەحەمە و کاوە گەرمیانیی دەبێت
هاونێشتمانیی نییە، حیزبیی خۆفرۆش هەیە.
سوپای نەتەوەیی نییە، میلێشیای خێلەکیی هەیە.
سیاسەتی نەتەوەیی کوردستانیی و یەکێتیی کوردو کۆنگرەی گەلی کوردستان نییە، سەپاندنی تاکە سەرۆکی خیڵ بە سەر هەموو پارچەکاندا بە چەک و پارەو کڕین و خیانەت هەیە
فەلسەفەو بیری نەتەوایەتی کوردایەتی لیبرالی وئینسانیی ئازاد نییە، بیری کۆنەپەرستیی سەلەفیی و ئیخوانیی و کۆنەپەرستیی خیڵچیتیی و بێگانە پەرستیی دەسەپێندرێت.
دوای 37 سال لە تەجرەبەی ئاشبەتاڵی باوک کۆیلەکانی شەخسپەرست و سەرەکخێڵ پەرست هێشتا مریدی مشەخۆری ئەم فەلسەفەن

(4)
حەفتەیەک لە سیاسەتدا عومرێکە

ئینگلیز دەلێ: حەفتەیەک لە سیاسەتدا مێژوویەکی دوور و درێژە.
1- لە 22-09 دا لە دوا پەیام بۆ بارزانی ئەم تکایەم لە بەریزیان کرد
[ ئەمڕۆ تۆ دەتوانی وەک سەرۆکێکی ناسراوی کورد ئەم ىریارە بدەیت [ڕیفراندۆم دوا خەیت]. بەداخەوە دوای 4 ڕۆژ کە لە سەر ئەو عینادییە بەردەوام بیت، کەس ئەو حیسابەت بۆ ناکاو دەبێ بە کەسێکی عادی بێ دەسەڵات.
بیر لە بریاری شەرکردنەوەی 1974 بکەوە بۆ [حوکمی زاتی حەقیقی ] هەموومان دۆڕاندو هەزاران قوربانێشمان دا. سیاسەت تێگەیشتنی سیاسەتی نیونەتەوەیی یە و کردنی دوژمن بە دۆست، وەک لەگەڵ تورکیا و ئێران تا ئێستا سەرکەوتووانە کردووتانە نەک کردنی دۆستان بە ناحەز یان ڕەنجاندنیان. بە هیوای پاراستنی دەسەکەوتەکانمان لە باشوور و بە هێزکردنی و بە هیزکردنی یەکێتیی نەتەوەییمان.
بەداخەوە هەر هەڵە و پشێوییەک لە باشوور زۆر بە خراپیی کار دەکاتە سەر براو خوشکەکانمان لە رۆژاواو باکوور و رۆژەلات.]
2- تکات لێ دەکەم وەک کورد مەردانەو هؤشمەندانە، بۆ خاتری گەلەکەت، لە پێش هەموو کەسدا، بەرەوڕووی خۆت بەوەو دانی پێدابنێ کە هەڵەت نەکرد، بەلام پێشبینی ئەم هەموو دوژمنایەتییەی دنیات نەدەکرد، بۆیە بۆ خاتری نەدۆڕانی ئەوەی هەمانە و لە دەستنەدانی کەرکوک و خانەقین و مەندەلی و ناوچەکوردستانییەکانی موسڵ، یان دروستنەکردنی کێشە و مەترسیی بۆیان، بریارت دا ریفراندۆم نەکەیت و داواکاری ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتۆکان و هەموو دۆستان بۆ دانوستاندنی جددی لەگەڵ حکومەتی عێراق قبووڵ دەکەی.
22 ی ئەیلوول
3- ئەوەش بزانە کردنی ڕیفراندۆم ماانای کۆتایی خۆبەستنەوەتانە بە دەستووری عێراق کە تۆی کردۆتە سەرۆکی هەرێمی فیدرالی و بە ماددە 140، کە پاشەرۆژی کەرکووک بۆ ڕیفراندۆمیکی یاسایی بە پشتیوانی ئەمریکا ونەتەوەیەکگرتۆکان دێڵێتەوە و دەتواةنێ هەر هەموو دەسکەوتەکانی کورد پاش 2003 کۆتایی پێبێنێت و ئیوە دەسەلاتی سیاسیی و یاساییتان نەمێنێ نەوتیش بفرۆشن.
24 ی ئەیلوول
4- گەر ڕیفراندۆمتان کرد و بەڵی بوو: بە شەوڕۆژێک سەربەخۆ نابن و بە حەفتەیەک و دوو حەفتە دەوڵەتی خاوەن سنوور و سەروەرییتان بۆ دروست نابێت.
هیچ شتێک ناگۆڕێت.. چەپلەو هاواری بۆش نەبێت.
دەبی لە سفرەوە، لە سەرەوە دەست بەگفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ عێراق بکەنەوە. [گەر ڕازی بێت!]
بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی بیری لێ دەکەنەوە، لە شوێنگەیەکی زۆر لاوازترەوە لەگەڵ بەغدا دادەنیشن :
1- چونکە ئێوە دژی ئەو دەستوورە کارتان کرد، کە فیدراڵی پێداون و عێراق بۆی هەیە لە هەموو ئیلتیزاماتەکانی بەرامبەرتان دەرچێت لە ناو حکومەتی عێراق و لە دەسەڵاتەکانی هەرێمیش.
2- بە قسەی دۆستەکانتان نەکردو دنیاتان ڕەنجاند و کەس ئیعتیراف بە هیچ ئەنجامێک ناکات
3- شوڤێنییەتی عەرەب و تورک و فارستان ژیاندەوەو کردتاننەوە بە دوژمنی خۆتان
بەڵام خەتەرتر گریمانی دوومە! کە هەر هەموو شتێک بدۆڕێنن.
کە پرۆسە ناعەقلانیی و نادەستووریی و نا یاسایی و بەرەڵاییەکەتان وا بکات، دۆستەکانتان حەیران بن و نەتوانن هیچ بەرامبەر عێراق، تورکیا، ئێران، بە تەنیا یان بە یەکەوە بکەن کە زەبرێکی کوشندەتان ڵی بدەن.
ئەوسا دادی نادات بگەرێنەوە بۆ فۆلکلۆرەکەتان:
خۆم بەخۆمم کرد بەرد بارانم کەن.
چونکە بەشی بەردەبارانتان پێوە نامێنێت
مەگەر لە گۆڕەوە نووزەی هەردی بێت کە دەلێت:
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر ژەهریشی تێدا بێت دەبێ بینۆشی بیزانە.
دڵ و گیانم لای هەمووتانە، لای کوردستانە.
هۆشتان بێتەوە بەر، بە دوای عاتیفە مەکەون. ئەوەی هەمانە نرخی بزانن، کاتی ئەوەیە بە ئاشتیی و دانوستاندن بە هاوکاری دۆستانمان لە دنیادا بیپارێزین و زیادی بکەین و ئەو رەنج و قوربانییە بۆ پێشخستنی خەباتی بەشەکانی تری کوردستان لە ڕۆژاوا، ڕۆژەلات، باکوور کە هەر هیچ مافێکیان نییە بەکار بێنین.
با بۆ ڕۆژێک وەک نەتەوە بیر بکەینەوە، نەک وەک خێڵ بە عەقڵ. نەک عاتیفە
بە ڕاستگۆیی و خەمخواریی بۆ گەل، نەک هەڵخەڵەتاندن و کردنی بە قوربانیی
18 ی ئەیلوول [هەموو وتارەکان لە سایتی وتاری کوردا هەن]

( 5 )
خۆت فەرمووەت ئەمە موجازەفەش بێت من خۆم باجەکەی دەدەم
ئێستا کاتێتی گەورەم
قازی مەحەممەدی مەزن خۆی و هەموو دەستەی سەرنژاردەی هەرە مەزن و پاک و چاک و ڕۆشنبیرو نموونەی ئەخلاق و کوردایەتیی، بە پێکەنینەوە چوونە بەر سێدارەی دوژمن تا کوردی مەهاباد بپارێزن
تۆ ئەمە مەکە
بەس تکایە بە زووترین کات واز لە هەموو پۆسەتکانت بێنەو بنەمالەکەشت خانەنشێن کە،
بەداخەوە وا بزانم ئەمە تاکە ڕێگایە… .با پەرلەمانی کوردستان بە پەلە کۆبوونەوەیەکی نائاسیی بکات، . . ایسایەک دەربکات بۆ بۆ بەخشینی تۆ و بنەماڵەکەت و دروستکردنی حکومەێکی کاتیی و ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆم و دەستپێکردنەوەی حیوار لەگەڵ عێراق بە مەرجی ئەوەی هیچ هەنگاوێکی سزادەرانە نەنێت، ..
بەداخەوە وا بزانم ئەمە تاکە ڕێگایە
هیوادارم زۆر هیوادارم هەڵە بم ..
26 ی ئەیلوول

( 6 )
پەیامیكی تایبەتی بۆ کاکە مەنسوور ی کوڕی کاکە مەسعود

گلەیی لە ئەمریکا دەکەی کە هەرێم مەترسی لەسەرەو بەدەنگ نایەت!
کاکە مەسرور گیان: ئێوە دەرس وەرناگرن بە قسەی چەن لۆبییەکی ئیسرائیڵی گومانلێکراو کە گوایە میرنشینییەکی نەوتیی/ ئەماراتی بۆ خێزانەکەتان دادەمەزرێنن و وەک چۆن ئەمریکاو هاوپەیمانانی شێخەکانی کویت و کوێت یان پاراست لە سەددام . ئاوا دەتانپارێزن. ئەم کارە یان کەتنەتان کرد
لەم لەحزەی شکستاندا نامەوی دەلرەق بم، بەلام لە خۆت بپرسە چ مافێکت هەیە گلەیی لە ئەمریکا بکەیت: وەزیری دەرەوە، وەزیری دیفاع، نوێنەری دۆنالد ترامپ بۆ هاوپەیمان دژی داعش [جگە لە هەموو دنیا] هات بۆ لاتان
کەس نەیوت ڕێفراندۆم مەکەن، کورد مافی چارەنووس و دەولەتسازی نییە، کەس وای وت؟ تەنیا وتیان ئێستا کاتی نییە. من خۆشم دژی ڕیفراندۆم نەبووم وتم گەر هەر دەیکەن هەر چەند لەم کاتەدا پێویست نییە، با بخڕیتە دوای هەلبژاردنەکان و پەرلەمانیكی شەرعیی نەک دەسەلاتێکی عائیلیی، بریاری کردنی بکات.
ئێستا کە بەرێزت گوێ لە عەبادی و پەرلەمان و سیاسیییەکانی عیراق بگری یەکەم شت کە دەیلێێن ئەوەیە کە سەرۆکیکی ماوە بەسەرچوو، ناشەرعی، کە پەرلەمانەکەی خۆی داخستبوو، بریاری داوە. دەتوانن بڵین ئەمە وا نییە؟
برا گیان نەک نرخ و بەها ئیوە پێناسەی سەرەتایی دەستوور و یاسای نیونەتەوەیی و دیپلۆماسییەت و پەرلەمان نازانن؟
ئیوە دەلێن بەدیل نەبوو..!!.
بەلام دەوڵەتی هەرە مەزنی جیهان ئەمریکا بە ڕەسمی رایدەگەیەنێت بەدیلێکی باشی داونێ کە ئەمریکا خۆی و نەتەوە یەکگرتۆکان زامنی دەکەن؟
ىاشە بۆ باوکت هەقی ئەوەی هەبێت بە تەنیا بەدیلەکە ڕەت کاتەوە [حیساب بۆ ئەو فشەخانە ناکەم کە پێی دەوترا لیژنەی نزمی ڕیفراندۆم؟]
مادام ئیوە بۆ یەک دانیشتن پەرلەمانتان بە شەقێک زیندوو کردەوە بۆ بریاردانی ڕێفراندۆم، دە لێگەڕابنایە با دانیشتنی دووەمێشیان بۆ ئاشکرا کردن وروونکردنەوەی بەدیلەکەی ئەمریکا بۆ خەلک، و دوو سێ سەعات دیباتکردنی و بریاردانی بە چاک یان خراپ لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بووایەو هەر ئەوێش هەموو کەمپەینەکان رێک بخا، نەک بابەگەورە بۆ مەبەستئ کامپەینی بەیعەت بۆ سەرۆکایەتی ئەبەدیی خۆی و میرنشینی نەوتیی خێزانەکەتان بەکاری بێنیێت و سەر بە هەندی لە سەرانی یەکێتیی و یەکگرتووی ناوگیرفانتان شۆڕ بکەن ئەم [ئەمری واقیعە] قبوڵ بکەن [بە پاداشتی چەورەوە١]
دڵنیاشم کە ئێوە بۆیە باکتان بە بەدیلی ئەمریکا نەبوو چونکە خۆتان دڵنیابوون کە سەدی سەد بەدیلتان هەیە کە ئەردۆگانەو لەبەر ڕیکەوتنی پەنجا ساڵە و شەریکایەتی تاڵانی نەوت و گازی کوردستان پشتتان تێناکات
خۆ لەر بەر ئەوەش وەک سەرۆکە گەنجە بێ ئەزموون و زانستەکەی کۆریا بۆمبی ئەتۆمیی و هیدرۆجینیتان دروست نەکردووە، چونکە ئامۆزاکانتان لە ئیسرائیل پێشکەوتووترین چەکی ئەتۆمییان هەیە و دەتناپارێزن؟ ئەی بێر
نارد هێنری لیڤی وای پێنەوتن؟.
لە سروشت و ژیان و جیهاندا هەموو شتێک سنووری هەیەو بە کۆمەلێ یاساو ڕێساو هەلومەرجەوە بەستراوەتەوە.
بەداخەوە ئێوە هیچ سنوورێکی عەقڵ و دەستوور و یاساو ڕیزو نەزاکەتی میواندارییتان نەزانی
بەلام دڵگرا ن مەبە ناوی خۆتان بۆ تۆماری گینس پێشکەش بکەن بۆ یەکەم دەسەلاێک کە لە ماوەی هەفتەیەکدا توانی هەرچی دۆستی لە جیهاندا هەبوو بیدۆرێنێت و بیانکاتە دوژمن یان ناحەز. دڵنیام ناوتان دەچیتە تۆماری گینیس ەوە
ئەمە دەسکەوت و ئینجازێکی کەم نییە.
ئێوارەتان باش.

[7]

بە یادی نوێکلاسیکەکانی گۆران
کەمال میراودەلی
پێم گوتن: قەومی نەخوێندەوار
پەرستیارانی بتی جەهالەت
دەبێ چەند کەڕەت بتانگەزێ مار
تا بخۆنەوە شەربەتی عیبرەت
حەیف سەد حەیف کە قەت نانین عار
پاشی ئەم هەموو ئەنفال ئەسارەت
هەمان رێ ناگرێ ئاخر کەری بار
گەر جارێ کەوتە ناو چاڵی غەڵەت
کە عەقڵ نەما بۆ گەلی هوشیار
هەر کارەساتە،
هەر خەم و حەسرەت.
ئەسرینیش نەما لە دیدەی غەمبار
جی بلێم بە سەرێ
خوا کردیە نەگبەت!!.