دکتۆر کەمال میراودەلی: بانگەوازێک بۆ یەکێتی و گۆران و کۆمەڵەی ئیسلامی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەک بەرە و لیست دروست کەن
حکومەتی بەدیل دروست کەن
داوا لە بارزانی بکەن ئیستیقالە بکات
دانوستاندن لەگەڵ عەبادی دەست پێ بکەن
هەرێم و ناوچەکانی کوردیی دەرەوەی هەرێم و دەسکەوتەکانی کورد لە مەرکەزو دۆستایەتی کورد و عەرەب بپاریزن:
خوشکان، برایان
ڕووداوەکان زۆر بە خێرایی و بەچریی تێدەپەرن
عەبادی رازییە بۆ ئیدارەی موشتەرەکی هەرێم و حکومەتی عێراقیی بۆ ناوچە ناکۆکەکان
ئەمە بۆ قۆناغی ئێستا چارەسەرییەکی مامناوەندیی باشە
عێراقی دوای 2003 کورد دروستی کردۆتەوە بە دەستوور و ئیدارەوە. عێراق دوژمنی کور نییە بۆ بیکەین بە دوژمنی خۆمان؟
ئەی کێ لە عێراق باشترەو دۆستمانە: تورکیا، ئێران، ئیسرائیڵ؟
کورد دەوری گەورەی لە مەرکەز هەبووە جگە لەوەی هەرێم بە هەموو مانایەک دەولەت بووە تەنیا خۆی گەمژانە دەستووری بۆ دانەناوە.
ئێستاش شۆڤێنییەکان لە بەغدا رۆژ بە رۆژ بە هێزتر دەبن، گەر بەرەی مالکی و شۆڤێنیەکان سەرکەون کە ئیحتیمالی زۆرە، دەبێ بە خوێن بۆ کەرکوک و ناوچەکانی تر شەڕ بکەین کە دەبیتە شەری خۆترێن. بۆیە تکا دەکەم چاوتان بکەنەوە و بەس لە قاوغی تەسکی خۆکوژانەو حیزبییەت و محەلییەتدا بن.
تکا دەکەم ئەم ئەرکە دوا مەخەن کاتی رۆێشتوو وەک ئاوی رووبار ناگەڕێتەوە.
1- گەر هەلبژاردن بکرێ بەیەکەوە یەک لیست بە بەرنامەیەکی کوردستانی و دەسستوورێکی دیمۆکراتییەوە دروست بکەن و بچنە هەڵبژاردنەوە
2- هەڵبژارد ببێ و نەبیت خیڕا حکومەتێکی بەدیل دروست بکەن چونکە مەجلیس قیادەکەی بارزانی بە مردوویی لە دایکبووەو حکومەتەکەی نێچیڕیش پەکی کەوتووە.و کەس ئیعتیرافی پێ ناکات.
3- گەر ئەم بەرەو حکومەتە دروست بکەن عیراق و ئێران و تورکیاو کۆمەلگای نێونەتەوەییش دانوستاندنتان لەگەڵ دەکاو هەرێم و ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستکەوتەکانی کورد لە مەرکەز و دۆستایەتی کورد و عەرەب دەپارێزن کە ئەمە دەسکەوت و ئامانجی مام جەلال بوو
4- دڵنیا بن تازە عێراق، ئێران وتورکیا و کۆمەلگای نەتەوەیی دانوستاندن لەگەڵ بارزانی ناکات. تکایە داوای لی بکەن بۆ بەرژەوەندی کورد ئیستیقالە بکات.
5- عەبادی کەسێکی هێمن و عەقلانیی و دیمۆکراتییە با پەرەلەمانتارەکانی کورد هاوکاریی بکەن. لە ژێر فشاری یەمینی و شۆڤێنیەکاندا گەر ئەم کارە نەکەن ئەویش زیاتر و زیاتر بەرەو هەڵوێستی توند پاڵ دەنرێ. بە تایبەتی کە هەڵبژرادنی لە پێشە
لە دنیادا کەسمان لەگەڵ نییە و ئەمە تاکە ڕێگایە.
تکایە دوای مەخەن هەر ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ڕێک خەن
جەماوەر پشتیوانیتان دەکات.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت