تیشکۆ زەند: ماڵئاوا بەڕێزم، ماڵئاوا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕەنگبێت ماڵئاوایی من یان پەیڤی من جیاوازبێت لە نوکی خامەی کەسانیتر، خۆمن نەپاشگەزتم، نە سوکرەکێشی ئالی ئوسمانیم تا بە جوانی تۆدا یان بە شکۆیی تۆدا بئاخاڤم یان هەڵبکێشم، لە بیرتە ساڵی 1977 پایی ئاوارەیت پاش حەفت ساڵ لە تەرواگەدا بە ئێمەی پێشمەرگەی سەرەتایەکاندا لە ئامێزیی حەسەکەدا بە ئێمە شادبوویتەوە، لە بیرتە پاش چەندین دەردەسەر تۆمان گەیاندە پایتەختی بەرخودانی نۆکان، دوو چەکدار + چوار بێچەک، لەبیرتە کارەساتی پێش هەکاریی مانگی چواریی 1978 کە چووینە نێو قوڵایی گوێزێ وە لە قەندیل بەرە و هەکاریی.
لە بیرتە هێزیی سوپایی ئێرانی سەر بە شایی ئەوەکاتە تۆپبارانی کردین و داوایی کۆبوونەوەیی بە پەلەیی سەرکردایەتی ئەو کاتەتان کرد و داواتکرد گەشتی سەفەری هەکاریی ڕاگبیرێت و بەڕێز شەهید عەلی عەسکەریی ووتی؛ چا ئەمە چۆندەبێت، دووژمن دوو تۆپ بتەقێنێت و ئێمە پلانی خۆمان بگۆڕین، لە ڕاڕایدا گۆچانەکەیی دا لەبەردێک و شکا، تا ئێرە سەدانجار ماڵئاوا، من مێژوو نانوسمەوە مێژوو ئەوەیە کە ڕوویداوە، دووایی ئاوارەیی من و ژیانی من لە تەراوگە، لەبیرتە یەکەم گەشتت بۆ ئەمریکا ساڵی 1988 بوو لە ئۆرانج کاونتی نزیک لۆس ئەنجلس لە گەڵ دادە هێرۆدا لە ماڵی کاک کامەران کە کوردیی ڕۆژئاڤایە کۆبووینەوە، ئەیی لەبیرتە هاوڕێی خۆشەویست و نزیکم کاک ڕامز دزەیی کە ماڵی دووەمی خۆیی بۆ تۆ تەرخان کردبوو.
ئا لەبیرم چوو گەورەم پاش گەڕانەوەم بۆ کوردستان لە جەنگی دووەمی کەنداودا 2003 هەموو چالاکیەکانی خۆم بۆ تۆ و ڕێبازەکەت تەرخانکرد، لە بیرتە مانگی دووی 2004 من یەکەم نامەیی فەرمی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکام بۆ بەڕێزت هێنا لە بەخداد لە ناوچەیی خزرەوات (ماڵی بەرزان تکریتی) بە شاهێدیی کاک سامان، کاک شێرکۆ موستەفا ژنبرایی دکتۆر فواد مەعسووم و دکتۆر نەهرۆ عەلی یوکرانیا، کە ئەوان وەک پشت و پەنا لە گەڵمدابوون، لە بیرتدێت کاک قوبادیی کوڕت بە پێشوازیەکی گەرمەوە بەخێرهاتنی کردین و لە کۆبوونەوەکەیی سەرۆک عەشیرەتەکانی سونە و شیعەی عەرەبی ئەوکاتەدا هەڵیساندیی بۆ پێدانی نامە گرنگ و مێژوویەکەت، من و کاک قوباد نامەکەمان بۆ بەڕێزت خوێندەوە (چوونکە بە ئینگلیزیی نووسرابوو)، ئەوە یەکەم دەسپێکی کاریی دبلۆمەسیەتیی تۆ بوو بەرەو ئەو پۆستەیی بردیت کە دووایی تۆ بەکەسیتر پڕناکرێتەوە (ئەوە من نیم، ئەوە مێژووە وا دەڵێت)
بۆیە پێت دەڵێم وەک منێکی بێلایەن، وەک کوردێکی دڵسۆز ماڵئاوا ئەیی ڕێزدار، ئەیی گەورەم، ئەیی میللەیی مردوو پەرست، ئەیی خەباتگێڕیی ماندوو نەناس، ماڵئاوا کۆستی یەک لەدووایی یەکی گەلێکی ستەم دیدە و بەشخوراو و خۆخۆر، بە ئومێدیی ئەوەی یەکێتیەکان لەمەودوا بە مانایی یەکێتی یەکێتیبن و تەبابن، نەک چاوەڕێی هەڵوەرینی گوڵی پایزبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت