یه‌كێتى له‌ زۆنى خۆیدا یارى به‌ ئاگر ده‌كات.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نوسەر: زەبەنگ بەهادین

ئه‌وه‌ى تا ئێستاش پێگه‌و جێگه‌ى یه‌كێتى هێشتۆته‌وه‌ ئه‌و زۆنه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام تێیدا پارچه‌ پارچه‌ش ده‌بێت و ده‌نگه‌كانى تێیدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌ هۆى سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى یه‌وه‌, زۆنى سه‌وز ئێستا ئه‌و ره‌نگه‌ سه‌وزه‌ى جارانى نه‌ماوه‌ ئێستا ئه‌م ناوچه‌یه‌ ره‌نگى جیاوارزى ترى تێدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌ به‌روەو‌ گه‌وره‌ بوون ده‌چێت, رۆژ له‌ دواى رۆژ یه‌كێتى به‌ره‌و كاڵبونه‌وه‌و كه‌م بوونه‌وه‌ ده‌چێت, ئه‌و مه‌راسیمه‌ى كه‌ بۆ تاڵابانى كرا له‌م چه‌ند رۆژه‌ى پێشوودا بۆ یه‌كێتى نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ خودى تاڵه‌بانى بوو. كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ نامه‌یه‌كیش بێت له‌ لایه‌نگرانى یه‌كێتـى یه‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تى یه‌كه‌ى كه‌ چیتر له‌مه‌و دوا، ئه‌وان پابه‌ندى یه‌كێتى نابن له‌ دواى مام جه‌لال. سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى یه‌كێـتى رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ره‌و هه‌ڵدێرى ده‌بات, جیابوونه‌وه‌ى دكتور به‌رهه‌م یه‌كێكه‌ له‌و شكستانه‌ى ترى یه‌كێتى كه‌ گوێى خۆى لێ غافڵ ده‌كات به‌ زۆر, یه‌كێتى له‌ بریارداندا بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ پارتى, خۆى هیچ بریارێكى سیاسى نه‌ماوه‌ بگره‌ بریاریشى به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت, بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى نارازى یه‌ له‌و دۆخه‌ى یه‌كێتى تێدایه،‌ به‌ڵام هیچیان پێناكرێت. ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ى ئێستا یه‌كێتى پشتى پێده‌به‌ستێت چه‌ك و پاره‌ بێت كه‌ له‌ كاتى هه‌ر گۆرانكارى یه‌كى ناوچه‌ى له‌ بابه‌تى پاره‌دارى و هێزى چه‌كدارى یه‌وه‌ یه‌كێـتى به‌ ته‌واوى بخات یه‌كه‌م زه‌ره‌مه‌ند بێت, یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى ترى یه‌كێـتى به‌ پێوه‌ هێشتۆته‌وه‌ پێگه‌ى یه‌كێـتى یه‌ له‌ كه‌ركوك كه‌ ئه‌و پێگه‌یه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ره‌ له‌ دواى بابه‌تى ریفراندۆم.
له‌ ئه‌گه‌رى شه‌رێك له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌و شه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ پێگه‌ى سه‌ره‌كى یه‌كێتى داده‌نرێت له‌ رووى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى و بابه‌تى فرۆشتنى نه‌وت و پێكهاته‌كانى یه‌وه‌ بۆیه‌ یه‌كێتى بێ گۆیدانه‌ ئه‌و خاڵانه‌ دواى ریفراندۆم كه‌وت له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ پارتى نى یه‌ زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێـت له‌و ناوچانه،‌ به‌ڵكو یه‌كێتـى زه‌ره‌مه‌ندى یه‌كه‌مه‌.
له‌ زۆنى نیوه‌ سه‌وزیش له‌ كاتى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌كى ناوخۆى یان ناوچه‌ى ئه‌وه‌ى زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستانه‌, به‌لام ئایا یه‌كێتى بۆ به‌و شێوه‌یه‌ دواى پارتى كه‌وتووه‌ گوێ به‌ داهاتوى خۆى نادات, ئایا ئه‌مه‌ سیاسه‌تى تازه‌ى یه‌كێـتى یه‌ یان به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌لێك ده‌سترۆشتوى ناو یه‌كێتـى یه‌، كه‌ هاوكێشه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌بات كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت, ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ زه‌ره‌ و قازانجیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆیان دا به‌رجه‌سته‌ كردووه‌ بێ گۆێدانه‌ داهاتووى یه‌كێتى. راسته‌ ئێستا یه‌كێتى ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌م ناوچانه‌ به‌ڵام له‌ حاڵاتى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى ترستناك ئه‌وه‌ى چه‌كوشى یه‌كه‌مى به‌رده‌كه‌وێت یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستانه‌, ته‌نانه‌ت له‌ كردن و نه‌كردنى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ى زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت له‌م هاوكێشیه‌ هه‌ر یه‌كێتى یه‌, پارتى به‌ پێچه‌وانه‌ى یه‌كێتى له‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان سوود مه‌ند ده‌بێـت, ئه‌ى كه‌ وایه‌ یه‌كێتى بۆ به‌ هه‌مان هه‌نگاوى پارتى ئه‌روات كه‌ باش ده‌زانێت هه‌مان چاره‌نوس چاوه‌رێیان ناكات له‌ كۆتایى دا, یه‌كێتى به‌مشێوه‌یه‌ بروات ته‌نها یه‌ك چاره‌سه‌رى له‌ به‌رده‌م دا ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌واوى تێكه‌ڵى پارتى ببێته‌وه‌و ببێت به‌ پارتى یان ئه‌وه‌تا به‌ خه‌به‌ر بێته‌وه‌و بگرێته‌وه‌ یاریگاى سیاسه‌تكردن به‌ زیندووى و به‌ ئاگاى له‌ گۆرانكارى یه‌كانى ناوچه‌كه‌.