هاوکار حوسەین: سیناریۆیەکی چاوەڕێکراو.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سایتی ترانسلینک راپۆرتێکی لەسەر ڕووداوەکانی کەرکورک بڵاوکردوەتەوەو تێیدا سیناریۆیەکی مەترسیداری نێوان پارتی و بەغداو ئەنکەرە لەبارەی کەرکوکەوە ئاشکرا دەکات، ئەگەر ئەو سیناریۆیە سەربگرێت، ئەوا سلێمانی و دەڤەری سەوز-نیلی باجی گەورە دەدەن.
ناونیشانی راپۆرتەکە نوسراوە: بڕوا بەهیچ شتێک مەکە کە لەبارەی کەرکوکەوە دەخوێنیتەوە. دیارە راپۆرتەکە لەزانیارییەکانی خۆی دڵنیایە بۆیە ئەم تیتڵەی بۆ دانراوە. راپۆرتەکە سەرەتا سەرسوڕمانی خۆی لەشکانی پێشمەرگە دەردەبڕێت و پێی وایە هاتنی سوپای عێراق بەو ئاسانیە بۆ ناو قوڵایی شار بەبێ بەرگریی، تەنها بەرێکەوتن ڕوودەدات، چونکە پێشمەرگە ئەگەر ئێستاش بیەوێت شەڕبکات، ئەوا بەئاسانی کەرکوک دەگرێتەوەو سوپای عێراق دەشکێنێت، پێشمەرگە هێزێکی کاریگەرە.
کاریگەرترین بەشی ڕاپۆرتەکە بریتیە لەپلان و رێکەوتنێکی نهێنی نێوان پارتی و عەبادی و ئەردۆگان کە بەمشێوەیەیە: عەبادی لەڕاگەیاندنێکدا دوێنێ وتی: کەرکوکمان بەوشێوەیە قبوڵە کە بەهاوبەشی ئیدارە بدرێت. ئەمە ناوەرۆکی پیلانەکەیە کە لەژێر ناوی ئیدارەی هاوبەش عەبادی کەرکوک و بیرەنەوتەکان کۆنترۆڵ دەکات و سەردەمێکی دیکە دەستپێدەکات کە یەکێتی و دەڤەری سلێمانی ئاوت دەکرێن. هۆکاری تۆمەتبارکردنی یەکێتی بەتەسلیمکردنی کەرکویش لەلایەن پارتیەوە هەر بۆ رێگەخۆشکردنە بۆ بێبەشکردن و دابڕینی یەکێتیە لەو داهاتەی لەنەوتی کەرکوک دەستدەکەوێت. تورکیاش یارمەتیدەرەو رازیی بووە بەئەنجامدانی رێکەوتەنەکە بۆ بێبەشکردنی یەکێتی و دابڕینی لەبەر دوو هۆکار:
یەکەم/ ئەو تاکە بۆریەی نەوتی کەرکوک دەگوازێتەوە، دەچێتە بن دەستی خۆی.
دوەم/ تورکیا لەئێستادا بونی یەکێتی و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە بەهەڕەشەیەکی جدی لەسەر خۆی دەبینێت، هەر ئەمەش وایکرد لەم ماوەی پێشوو نوێنەرەکەی یەکێتی لەئەنکەرە سنورداش بکەتەوە.
ناوەرۆکی راپۆرتەکە لەلایەک کەسێکەوە نوسراوە بەناوی ماسیۆ پاریش، کە محامیەکی نێودەوڵەتیە و پێشتر وەک ئاشتی پارێزێکی یو ئێن لە بۆسنە کاریکردوەو ئێستا پڕۆفیسۆرە لەزانکۆی لیزێستەر.
ئەمەش لینکی راپۆرتەکەیە.transconflict

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت