گۆران هەڵەبجەیی: مرتەزەقەکانی نێو میدیا حیزبیەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ئەمڕۆدا میدیاکانی یەکێتی و پارتی بە دوو ئاراستەی جیاواز کاردەکەن، میدیاکانی سەربە پارتی بەتایبەتی {ڕوداو و کەناڵ 24}
لەولاش [کوردسات و گەلی کوردستان ]، ئەمانە هەریەکەیان بە جۆرێکی ناشیرین خەڵک چاوەشە دەکەن، ترس و دڵەڕاوکێ دەخولقێنن. ئەمەش پەیوەندی بە ئامانج و سیاسەتی ئەو حیزبەوە هەیە کە ئەم کەناڵانە دەبزوێنێت.
بۆنمونە کەناڵەکانی پارتی وانیشان دەدەن کە لە کەرکوک شەڕو پێکدادان هەیەو جەیشی شەعبی سوکایەتی بە خەڵک دەکەن و خەڵک دەکووژن و ماڵان دەپشکن، یا دەڵێت کەرکوک چۆڵکراوە و کوردی تێدا نەماوە. { تکایە بەهەڵە لێم تێمەگەن، گومانم لەوەحشیەتی حەشدی وەحشی نیە و هەرگیز پاکانەنایان بۆ ناکەم} بەڵام گرنگە هەوالەکان وەک خۆی بگوێزرێنەوە.
یاخود دوێنی شەو درەنگانێک دەیانگووت فڕۆکەکانی ئەمریکی لە کاتی کشانەوەی حەشدا لێیان داون و ئیبادەیان کردوون. یا خود لە هەواڵێکی دیکەدا دەڵێت، ئەمریکا تا کاتژمیر 4 بەیانی کاتی داوەتە حەشد تا لە کوردستان بکشێنەوە.
لەهەمووی سەیرتر کەسێک لە ئەندامانی پارتی لە فەیسبووک نووسیبووی، ئەوە کەمال کەرکوکی بە هێزێکی مەزنەوە بەرەو کەرکوک ڕۆشتوەو گەشتوەتە دەروازەی شارەکە. وە لە بەری شەنگالیشەوە، مەنسور بارزانی جوڵەی بە هیزێکی مەزن کردوە.
یا لە شەنگال ڕاپەڕینەوە حەشدیان شاربەدەرکردوە. {خۆزگە وابوایە}
بەڵام لە واقیعدا زۆربەی ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە. لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆئازایەتی خەڵکی خانەوقین و کەرکوک بەتایبەتی گەنجە خوێن گەرمەکانیان، کە بە ئازایانە بەرەنگاری حەشدی وەحشی بوونەتەوە ولە خانەقین دەریان پەراندوون، بەڵام کار بەو جۆرە نیە کە میدیاکانی پارتی باسی دەکەن.
لاکەی دیکەش کە میدیاکانی یەکیتی و دەروێشەکانیانن لە فەیسبووک وانیشان دەدەن کە کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان شامی شەریفە و هەمووشت پەرفێکتە. دەچن ئەو هەواڵانە دەگوێزنەوە کە خۆیان ئارەزووی دەکەن و نان و پیازی پێوە دەخۆن. خۆیان بەدوور دەگرن لە گواستنەوەی کاروکردەوە وەحشیەکانی حەشد، کە لێرەوە لەوێ بەردەوم ڕوودەدەن ،بەتایبەتی لە توزخورماتو. دیارە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چونکە خۆیان کارەساتەکەیان خولقاندوە، بەمەش دەیانەوێت دۆخەکە جوان بکەن.
بەڕای من دۆخەکە نەزۆر باشەو نەزۆریش خراپە، واتە هیچیان ڕاستناکەن.
بەداخەوە ئەم جۆرە میدیایانە هەروەک سەردەمی شەڕی براکوژی ،چۆن ئاگری شەریان خۆش دەکرد، ئێستاش نائەخلاقیانە و ناشەریفانە دەخوازن شەڕی ئاگرێکی دیکە درووست بکەن و ڕاستیەکان لەخەڵک دەشارنەوە.
وەک بەڕێز لەتیف فاتح فەرج گووتی [ئەمانە هەوڵ درووست دەکەن نەک هەوڵ دەگوێزنەوە]
هەر بەهۆی ئەم دۆخە نادرووست و نا ڕاست و مەترسیدارەی بریک لەو میدیا حیزبیانە درووستیان کردوە، وای لە داواکاری گشتی کوردستان کرد کە داوا لە میدیاکاران بکات، پابەند بن بە یاسا بنەڕەتیەکانی میدیاوەو دۆخەکە لەوە زیاتر ئاڵۆز نەکەن و ڕێز لە هەستی خەڵک بگرن.
میدیا دەتوانێت دووجۆر کاریگەری هەبێت، جۆرێک هێورکردنەوە و بانگەوازی ئاشتی و تەبایی و بەرزکردنەوەی وەری خەڵک و خۆشەویستی بۆ نیشتمان.
جۆرێکی دیکە ئەوانەن کە دەتوانن وا بکەن کە ئاگری شەر خۆش بکەن تەنها شقارتەکی بمێنیت بە ئاگرەکەدا بکرێت.
ئەم میدیایانە مەترسین بۆ سەر هاوڵاتیان ، بۆسەر بەرژەوەندی نیشتمانی بەوەی وێنە ڕاستیەکان دەشێوێنن و خەڵک دەخەنە دۆخێکی دەروونی خۆر خراپەوە .
بەڕای من زۆربەی ئەو میدیاکارانەی کە لە میدیای ئەو دووحیزبەدا کار دەکەن ، وەک لە مێژەوە گووتراوە منیش دووبارەی دەکەمەوە ، ئەوانە میدیاکارنین ، بەڵکو مورتەزەقەی میدیاین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت