كارۆخ عوسمان: كەدەڵێین ڕوداو توركچێتی دەكات.

تەوسیەیەكی سەرنجڕاكێش لەلایەن بارزانیەوە بەتوركیا ئەدرێت، با بەتوركیاوە ببەسترێینەوە بۆئەوەی توركیا بكەین بەھێزێكی سوپەر. نوێنەری كەناڵی ڕوداوی سەر بەبارزانی لەواشتن (نامۆ عبداللە) بڵاوی كردەوە. كە بارزانی پێشنیاری بەستنەوەی باكوری عێڕاقی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

تەوسیەیەكی سەرنجڕاكێش لەلایەن بارزانیەوە بەتوركیا ئەدرێت، با بەتوركیاوە ببەسترێینەوە بۆئەوەی توركیا بكەین بەھێزێكی سوپەر.
نوێنەری كەناڵی ڕوداوی سەر بەبارزانی لەواشتن (نامۆ عبداللە) بڵاوی كردەوە.
كە بارزانی پێشنیاری بەستنەوەی باكوری عێڕاقی بە توركیا كردووەو بەباشترین ڕێگەچارە خستویەتیەڕوو. كە بەمشێوەیە توركیا ئەبێتە ھێزێكی سوپەر لەناوچەكە.
دوای ئەوەی ئیدارەی بارزانی لەباكوری عێڕاق نەیتوانی تەنھا یەك ڕۆژ لەبەردەم ھێزەكانی سوپای عێڕاق (حشدی شعبی و گاردی كۆماری و فرقەی ئاڵتونی) مقاوەمە بكات، كەركوك و ناوچە نەوتیەكانیتری دۆڕاند. بارزانی كەوتۆتە تەنگانە بۆیە بەدوای چارەسەرێكدا ئەگەڕێت و كەناڵەكەی بارزانی (ڕوداو) ئەم ڕێگا چارەسەرەی خستەڕوو.
بەڵام بەھۆی ئەوەی كە كەناڵی (ڕوداو Rudaw) ماوەیەك بەرلەئێستا ڕۆژھەڵاتی توركیای خستە ناو نەخشەی كوردستان لەمانگی دەستكردی (توركسات Türksat) دەرھێنرا.
ئینجا بۆیە نوێنەری ڕوداو لەواشتن (نامۆ عبداللە) لەتویتەری تایبەت بەخۆیەوە پەیامێكی نوسیوەو دەڵێت: باشترین بژاردە بەستنەوەی باكوری عێڕاقە بەتوركیاوە، دەڵێت: ئەگەر ئەردۆگان جددیە لەچارەسەركردنی كێشەی كورد لەتوركیا ئەوا باشترین ڕێگەچارە ئەوەیە كە پشتیوانی كۆنفدڕاڵیەتی باكوری عێڕاق بكرێت، بۆئەوەی بخرێتە سەر توركیا بەمەش توركیا دەبێتە خاوەنی پانتاییەكی دەوڵەمەند بەنەوت و دەتوانێ توركیای پێ بەھێز بكات.
لەھەمانكاتدا، نامۆ عبداللە لەم تویتەدا، ئەكاونتی ئەردۆگان (سەرۆك كۆماری توركیا)شی منشن كردووە، كەوەكو (تاگ) ی فەیسبوك وایە بۆئەوەی ئەردۆگان ئەم پەیامەی كەناڵی ڕووداو ببینێت.
لەسەر ئەم بابەتە زۆرترین كاردانەوە ھەبووە لەلایەن لایەنگرانی سەر بە (PKK).
Kaynak: Haberler.com / Özel
20 Ekim 2017 Cuma 20:07
———
كە دەڵێین ئەوانە ئامانجی دەوڵەت دروست كردنیان نیە، بەعێڕاقچی و خائین و جاش ناومان ئەبەن.
كەچی ئەوان خەریكی بەتوركیاكردنی ھەرێمی كوردستانن.
وەك بارزانی گوتی: (ئەگەر سەری گرت…… وە ئەگەر سەری نەگرت).
خۆئەگەر بەجددی سەری بگرتایە شتێك بەناوی دەوڵەتی كوردیەوە نەدەھاتە وجود بەڵكو ھەرێم ئەبوو بەولایتێك لەدەوڵەتی توركیا.
بەڵام دڵنیابووین كەسەرناگرێت، ئێستاش توركیا بە ھۆشداری حكومەتی عێڕاق پشتی لەبارزانی كردووە، ئەگینا ھەرگیز عەمیلێكی وەكو ئەو بنەماڵەو حزبەی لەباكوری عێڕاق دەست ناكەوێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەردەمی دكتاتۆریەتیشدا ھەرگیز عێڕاق بەقەد توركیا زوڵمی لەكورد نەكردووە، كەچی بەباشترین ڕێگاچارەی دەزانن.
ھەرچەندە توركیاو عێڕاقیش بەقەد پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماڵەی بارزانی زوڵم و ستەمیان لەكوردستان و خەڵكەكەی نەكردووە. 26 ساڵی حوكمڕانی ئیدارەی ھەرێم شایەدی ئەو قسەیەی منە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
کارۆخ عوسمان

ئەرشیڤی بەڕێز: کارۆخ عوسمان