نەبەز جەلال: کورسیەکەی سەرۆکایەتی هەرێم.

کورسی سەرۆکایەتی هەرێم، کورسی چارەسەری داتاشراو و دۆزراوەی بارەگای سیاسییە دورەدەستەکان بوو، کە وەک گروپ ساڵانێکی زۆربوو بەویستی دەست و پێ سپی بونی خۆیان لەژێر ستەم و زوڵمی بچوکردنەوەدا دەژیان […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

کورسی سەرۆکایەتی هەرێم، کورسی چارەسەری داتاشراو و دۆزراوەی بارەگای سیاسییە دورەدەستەکان بوو، کە وەک گروپ ساڵانێکی زۆربوو بەویستی دەست و پێ سپی بونی خۆیان لەژێر ستەم و زوڵمی بچوکردنەوەدا دەژیان و دەرونیان نەخۆش و جەستەیان پرکی مانەوەی گۆشەگیری بوو.
سەرانی ئەم گروپە بەردەوام بەئازاری هیچ لەبارا نەبون و باجدانی شکستی شۆڕشەوە دەیناڵاند، چاوەڕوانبون بۆ گەیشتن بەچانس و ژیان، خەونیان گەڕاندنەوەی ئاسایی بۆ زێدی باوباپیریان نەک خودا نەکردە کورسی دەسەڵاتی پیاکەوتەی لەم چەشنە.!
پەرت بوون و شکستی ئەمانە تەنها گەل توانی کۆیان بکاتەوە وسەبوریان بدات، بیانخاتەوە دۆخی ئاسایی و بەژدار بۆ بەڕێوەبردن لە ناوچە ئازادکراوەکانی باشوردا، گەرچی بەد رەوشتی سیاسی بوە هۆکاری دورخستنەوەی گەل و هەڵکشانی دەستی بارەگا و دروستکردنی پێگەی ناڕەوا و بەد بەکارهێنانی کورسیەکانی دەسەڵات بە کورسیی سەرۆکایەتیەکانی هەرێمیشەوە لە پێناو جێنشینکردنی سەری زل و گەورەی بنەماڵە و ئۆقرەگرتن و هێورکردنەوەیی مێشکێ شەڕانگێزی خۆ بەزل زان و دەستی رەشی چەتە و هێزی دەرەکی لە بێ ئاوەزیدا بۆ سروشتی خۆ بەڕێوەبردن لەهەرێمەکەدا دروست و بەرجەستە بوبوو.
پێگەی ئەم کورسییە نەگریسە بوە پولی یەکەمی وازیکردنی دۆمینەکەو گشت پولەکانی تری ڕیزبەندی سیستمی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستانیان پێوەلکاند، بەجۆرێکی ئەوها کە زەحمەت بوو بتوانرێت دەستی جوڵەی بۆ ببرێت لە نێوان هەردوو زلهێزی پارتی و یەکێتی دا کە ژیان و بەرژەوەندیەکانی خۆیانیان پێوە هەڵواسیبوو.!
بزوتنەوەی گۆڕان بوو بە سیاسەتی گەڕانەوە بۆ هێزی جەماوەر ئەم پولەی لە نێو ئەو تەونەدا جوڵاند و چەند پولێکیشی لە سیستمە پێچراوە و هاوپێچەکەدا پەکخست، دەۆخەکەی لە نێوان هەستانەوەی پولەکان وبەردەوامی کەوتنی زیاتردا بەلەقی و چەق بەستووی هێشتەوە، کەبێگومان تەواو نەکردنی کارەکە دوور کەوتنەوەی بزوێنەرە راستەقینەکەی گۆڕان بوو لە گۆڕەپانەکەدا.
هەر بۆیە لەکاتێکدا هۆکاری دروستبون و ئەرکی ئەم سەرە ” زل و دانراوە ” بێسودانەی هەرێم بزانین، ئیتر بۆ خەریکی پچڕاندنی ئەو تەوقە قورسە نەبین کە چيندین ساڵە لە گەردنماندا چنراوە، خەڵکی کوردستان بەرەو شەپۆلی دروست بوونەوە لە هەوڵی دۆزینەوەی سەری نوێ و دروستکردنی بڕیار و هەنگاوی سیاسی ژیرانەتردایە بۆ ئایندە و پێکهاتە نوێیەکەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی راستەقینەی گەل.
چاو تێبڕین و دووبارە هێنانە پێشەوە و باسکردنی ئەم باس و پۆستە بۆگەنەی رابوردوی هەرێم، جگە لەوەی بەکەم سەیرکردنێکی ئازار بەخشانەی خەڵکی کوردستانە، سوکایەتییەکیشە بە یاسا و سەروەرییەکانی نیشتیمان.
ئەگەری خۆ لێدان و نزیکردنەوەی هەرکەس و لایەنێک لەم باس و پۆستە تۆپیوە بۆندارەی هەرێم، بەگواستنەوەی بۆ کەسی تر جگە لەبەر کەوتنی پریشک و گرتنی بۆنی پیسایی ناو قەعدە بەجێماوەکەی سەرۆکایەتی زیاتر هیچی تر ناپێچێتەوە بیکاتە بەرهەم.
خودی جێگرەوەکەش بەهەمان سیما و رەونەقی بۆنەوە، دەبێتە کەسێکی پیشتیوانیکەری راستەوخۆی دۆخە نایاساییە بەجێماوەکە بۆ دووبارە بەخشینەوەی رەواێتی کورسی پۆستەکە لە کارەکانی رابوردویدا ، بەردەوامی دانیشە بە گەورەترکردنی گەورەکان و بوونی گووکەرێکی تریشە لەسەر سفرە و خوانی میللەت.!
بەرەنگاری و هەنگاو هەڵگرتنێکی ناچاری و پەستانی خۆبەدەستەوە نەدان بەم ویست و خواستە دەبێتە زۆرینەیەکی دروستکراو لە لایەنە سیاسیە خۆسەپێنەکانی گۆڕەپانەکە بۆ مانەوە و پیرۆزی ئەم کورسییە نەگریسە بە ویستی چارەسەر بۆ دۆخی دروستکراوەکەی هەرێم.
فێڵی ئەمەش ئەگەری کۆمەککردنێکی رێویانەیە بۆ گواستنەوە و چونە پێشەوەی پاساوی دوبارە جوینەوەی بنێشتی یەکڕیزی هێز و دەسەڵاتە سیاسیە درۆینەکەی تێیدا گڵۆپی گەوجاندنی تێدا دەکەنە بنەماکانی یەکڕیزیی و تیژی دەکەن لە خەیاڵ پڵاو و ئەگەرەکانی تۆکمە کردن بە چاوەڕوانی هەموان و بەڕێ کردنی کات و دوبارە بەگەڕخستنەوەی عەقڵی بارەگا و کۆک و کارکردنیان بۆ مانەوەی سەروەری سەرە زلەکان و رێچکە مێژووییەکەی کورسی بۆ بنەماڵە جێ نشین.!

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
نەبەز جەلال

ئەرشیڤی بەڕێز: نەبەز جەلال