ئاکۆ برایم: ئەم رستەیەى خوارەوە شى بکەرەوە، واز لەو خەڵکە بهێنن وەرن من سزا بدەن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

واز: فەرمانى داخوزایە، ئەچێتە قاڵبى درۆوە، وەک ئەوەى ئەڵێت: (وازم لێ بێنە گوڵم بەس بم رەنجێنە گوڵم. بەس بەقسەى خەڵکى دڵم بشکێنە)
واتا کابرا خۆى ئەیخورێت، کەچى دەستە چەورەکەى بەسەر ئەو گوڵەکەیا ئەسڕێت. واز مانایەکى تریشى هەیە: کاتى خۆى جۆرەجێبێکى سەربازى هەبوو پێیان ئەوت واز.
لەو: لەوان، لەو خەڵکە، لەو جەماعەتە. زۆر گەڕان و بەدواداچونم کرد بۆ ئەو وشەیە، بەڵام هیچم دەست نەکەوت، تەنها ئەوە نەبێت ئەتوانین بڵێن (لەو) بۆ دوعاکردنیش بەکاردێت مەسەلە بەسەبەبکارى ئەم وەزعە ئەڵێین (لەو)لاتر چێت یان (لەو)ەت.
خەڵک: ئەو کۆمەڵە کەسەیە کە ئەگەر سەرى بکەیت بەبنى عەرزا هەر نقە ناکات و، بیرى لاى مووچەو و نەوت و کارەبایە. خەڵک ئەو کۆمەڵەیە کە حزبەکان عانى تەنگانە و لیقەومان بیریان ئەکەوێتەوە ئەڵێن پشتگیریمان بکەن، بۆ دەنگدان و هاتو هاوار و شەڕە ئەیانکەن بەگژ یەکا. کاتى کە ئیشیان پێیان نەما دەڵێن بۆخۆتان هەڵپەڕن.
ـە: ئامرازى پەیوەندى ئەگەر کەڕەتى چوارى بکەیت ئەبێت بە(هههە) ى ناو فەیسبوک و ئەبێت گاڵتە پێکردن بەعەقڵى ئەو کەسانەى کە بەقسەو گفتى بەرپرسان خۆش باوەڕن.
وەرن: بێن. بفەرمون. تەشریف بێنن. فەرمانێکى تێنەپەڕى ترسنۆکانەو سەرزارەکى یە، داواکارى شتێکە کەتەنها قسەى سەرزارە و بەدرۆ ئەیکەیت، بۆنموونە : کاتێک ماڵى براکەت لە خانووى کرێیدان و حاڵیان باش نى یە، تۆش بۆ مەوقیف فرۆشتن ئەڵێت (وەرن) بۆماڵى ئێمە. یان وەک ئەو گۆرانیبێژەى کە لە ترسا ناوێرێت خەیارێک پاک بکات، کەچى بۆ خۆدەرخستن و خۆفشکردنەوە ئەڵێت: وەرن جەرگم هەڵدرن.
من: خۆم ، ئەز. کەسى یەکەمى تاکە، تاکیش ئەگەر پێڵاو بێت قیمەتى نى یە. ئەو (من) ـە وەک هێڵى ئیستیوا وایەو تەنها ناوى هەیە، ئەگەر نا لەسەر ئەرزى واقیعدا وەک عەرەب دەڵێت: لامحل لها فى الاعراب.
سزا: عقوبە: بێ بەشکردنى کەسێک لەپێداویستى. رێگرى کردن لە ئازادى و رەئى جیاواز، سزا بەکوردى ئەوەیەکە چەند ساڵە حکومەت دەرهەق بەئێمەى ئەکات، لەبەر ئەوەى وەک ئەو بیر ناکەینەوە، عایدى لیستەکەى ئەو نین، سزامان ئەدات. سزاش جۆرى زۆرە، هەیە بە لێدان و کوشتن و سەرەنگومکردن کۆتایى دێت، هەشە بە بڕینى موچەى خەڵک و نەدانى ئاو وکارەبا و نەوت ئەسەپێنرێت.
بدەن.: فەرمانى رابردووە، واتا وەرن یەخەى من بگرن. کە ناگیرێت لەبەر ئەوەى جلى کەتافى لەبەرایە و یەخەى نى یە. درۆیەکى شاخدارە و خۆ رزگاکردنە لەئیحراجى و پەمپ دانى خەڵک. قسەى سەرتەلەفزیۆنە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت