زەبەنگ بەهادین: ئێران و توركیا چییان ده‌وێت؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ ئه‌نجامى گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كه‌ به‌ خوێنى پێشمه‌رگه‌و یارمه‌تى هاوپه‌یمانان ڕزگار كرا، كورد توشى شكستێكى قورس بوو, ئه‌م گه‌مه‌یه‌ له‌ خۆرا نه‌بوو, ئه‌وه‌ى رێكخه‌رى ئه‌م گه‌مه‌ سیاسى یه‌یه‌ ئه‌مریكا و عێراق بوو به‌ ئاگادارى و رێنوێنى ئێران و توركیا كرا, چونكه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى راگرى هێشتنه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ئه‌م ناوچه‌یه‌ن ئێران توركیان, هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى راپه‌رینه‌وه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ توركیا و ئێران گرنگى جیوپۆلۆتیكى كوردوستانى باشوریان درك پێكردوه‌ بۆیه‌ هه‌ر یه‌ك هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى لایه‌نگیریه‌كى دا له‌م حیزبه‌ كورردوستانى یانه‌ بۆ پارێزگارى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌.

ئێستا زۆرێك له‌ نه‌یاره‌كانى یه‌كێتى و پارتى چاوه‌روانى كه‌وتنى یه‌كێتى و پارتین به‌ تایبه‌ت پارتى, میلله‌ت ئه‌وه‌ى بیر چووه‌وه‌ كاتێك پارتى له‌ 31 ئاب هێزى عێراقى هێنا بۆ گرتنه‌وه‌ى هه‌ولێر ئه‌و كاتیش ئه‌مریكى یه‌كان ئاگادار بوون ئه‌مه‌ بۆ پالپشتى پارتى نه‌بوو ئه‌مه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ناوچه‌كه‌ بوو, كاتێكیش ئێران یارمه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى دا بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى له‌ دواى 31 ئاب به‌ هه‌مان شێوه‌ ئێرانیش له‌ خه‌مى هێشتنه‌وه‌ى پێگه‌و و ده‌سه‌ڵاتى خۆى بوو له‌م ناوچه‌یه‌, هه‌میشه‌ ئه‌زموونى ئه‌م دوو حیزبه‌ په‌نا بردنه‌ به‌ر دوژمنێك و داگیر كه‌رێكه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسى خۆیان به‌ هه‌میشه‌ى, ئه‌وه‌تا له‌ زۆنى سه‌وز چه‌نده‌ها باره‌گاى ئیتلاعاتى ئێرانى هه‌یه‌ وه‌ك چون له‌ زۆنى زه‌رد چه‌نده‌ها باره‌گاى سوپاى توركى هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م گه‌مه‌ى ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران و توركیا به‌ ووریایه‌كى زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ كرد ئه‌وان نایه‌نه‌وێت كورد كۆتایى پێ بێت له‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ ناشیانه‌وێت كورد ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌ك پێویستى یان به‌ توركیا و ئێران نه‌مێنێت بۆیه‌ هه‌ردولایان رێك كه‌وتن كه‌ یه‌كێتى و پارتى بهێڵنه‌وه‌ به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ى خۆیان ده‌رنه‌چن, هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌مریكایه‌كانیش ئه‌م هاوسه‌نگى یه‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى ئه‌مریكى یه‌كان به‌ پارێزراوى ده‌هێلێته‌وه‌.

خه‌یاڵكردن به‌ كۆتایه‌ ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى وه‌همێكى راسته‌قینه‌یه‌, نه‌ ئێران رێگه‌ به‌ مردنى یه‌كێتى ده‌دات وه‌ نه‌ توركیا رێگه‌ به‌ له‌ ناوبردنى پارتى ئه‌دات, بۆیه‌ ئێستا هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران و توركیا كار بو هاوسه‌نگردنى هێزه‌كانى یه‌كێتى و پارتى ده‌ده‌ن, ئه‌وه‌ى لاى ئێرانى یه‌كان ترس بوو نزیك بوونه‌وه‌ى باڵێكى یه‌كێتى بوو له‌ پارتى ئه‌مه‌ش واى ده‌كرد هاوسه‌نگى یه‌كه‌ بگۆرێت به‌ لاى توركیادا بۆیه‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به‌شدارى گه‌مه‌ى سیاسى گرتنه‌وه‌ى كه‌ركوكى كرد, ئێرانى یه‌كان له‌رێگه‌ى عه‌بادى یه‌وه‌ ناهێڵن پارتى به‌و جۆره‌ جارن بچێته‌وه‌ كه‌ركوك وه‌ دڵنیایان وه‌رگرتوه‌ كه‌ هاوسه‌نگى هێزى یه‌كێتى پارتى بپارێزن له‌ كوردوستانى باشوور.

ئێستا بۆ ئێران توركیا جێگره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى نى یه‌ بۆیه‌ له‌م كاته‌دا هه‌ردوولایان یه‌كێـتى یه‌ك و پارتى یه‌كى لاوازیان پێباشتره‌ له‌ حێزبێكى نوێ كه‌ ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌و هێز كه‌ ئه‌مان نازانن ئاخۆ وه‌ك یه‌كێـتى و پارتى ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ و گوێ رایه‌ڵ ده‌بێت بۆ سیاسه‌ته‌كانى توركیاو ئێران, لاى ئه‌مریكى یه‌كان گرنگ هێشتتنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ ئارامى وه‌ ئه‌م ئارامى یه‌ش له‌ هێشتنه‌وه‌ى هاوسه‌نگى یه‌ بۆیه‌ ئه‌وانیش لاریان نى یه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به‌م قه‌باره‌یه‌ى ئێستایانه‌وه‌. له‌ ئێستا به‌ دوا یه‌كێتى له‌ ناوچه‌كانى خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ و تواناو ده‌سه‌ڵاته‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ئه‌مه‌ زه‌مانه‌تى ئێرانى یه‌كانه‌ بۆ یه‌كێتى له‌ به‌رامبه‌ر هاوكاریان بۆ یارمه‌تى دانى عه‌بادى, وه‌ بۆ پارتیش بچوك ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌خرێته‌وه‌ ئاستى یه‌كێتى به‌ڵام له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى توركیا به‌مجۆره‌ یارى یه‌كه‌ تا داهاتوى یه‌كى نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت, هه‌ر كات به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كان بخوازن ئه‌مانه‌ بگۆرێن ئه‌و كات ئێران و توركیا پێكه‌وه‌ بریار ئه‌ده‌ن به‌ڵام به‌ دڵنیایى ئێستا ئه‌و بریاره‌ نادرێت بۆیه‌ گۆرێنى حكومه‌تى هه‌رێم و واز هێنانى بارزانى كارێكى ئه‌سته‌مه‌ له‌م كاته‌دا هه‌رچى ئه‌و داوایانه‌یه‌ بێسووده‌و هیچ مانایه‌كى نى یه‌, باشتر وایه‌ حیزبه‌ ئۆپۆزسێۆنه‌كان به‌ دواى به‌دیلێكى تردا بگه‌رێن تا له‌ داهاتوودا گۆرانكارى له‌ نه‌خشه‌ى سیاسى كورده‌ستان دا بكه‌ن به‌م عه‌قلیه‌ت و بیر و ره‌فتارانه‌ى ئێستا هیچی باشتریان له‌وه‌ى پێشووتر پێناكرێت. زه‌به‌نگ به‌هادبن.