عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: ڕیفراندۆم سڕکرا، مەرزی باشماخ کرایەوە.

ماوەی 10 ڕۆژە هەرسێ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ، پەروێزخان ، حاجی ئۆمەران کەهاوسنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بەفەرمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخران و هیچ جموجوڵێکی بازرگانی لەو دەروازانەدا ئەنجام نەدراون . […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ماوەی 10 ڕۆژە هەرسێ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ، پەروێزخان ، حاجی ئۆمەران کەهاوسنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بەفەرمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخران و هیچ جموجوڵێکی بازرگانی لەو دەروازانەدا ئەنجام نەدراون .
لەو کاتەوەی باس وخواسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هاتە ئاراوە بەشێوەیەکی بەرچاو جموجوڵی بازرگانی کەمیانکردبوو، لێرەدا تەنها سێ مانگی داهاتی باشماخ وەک نمونە باسدەکەین کە بڕوڕێژەی داهات لەو دەروازەیە چۆن بوە کەئەمە بۆ دەروازەکانی تریش ڕاستن.
1- داهاتی باشماخ لەمانگی ئاب ( 8 )ی ( 2017 )، واتە پێش ئەنجامدانی بانگەشەی ڕیفراندۆم بریتی بوە لە( 28 )ملیارد دیناری عێراقی .
2- داهاتی باشماخ لەمانگی ئەیلول (9)ی (2017 )کەلە ( 25- 09- 2017 ) ،کە پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجامدرا بڕی داهات دابەزی بۆ (21 )ملیارد دینار.
3- لەمانگی تشرینی یەکەم (10 )ی ( 2017 )کەئەمڕۆ( 25) ڕۆژی تێپەڕیوەو مانگێکیش بەسەر ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا تێدەپەڕێت کەحکومەت داوای سڕکردنی کردوە، (10 ) ڕۆژە ئەو دەروازانە داخراوە، بەڵام بڕی داهاتی باشماخ لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا کە 15 ڕۆژکراوەبوە کەمتربوە لە( 6)ملیارد دینار.
لێرەوە دەردەکەوێت کە چەندە جموجوڵی بازرگانی کەمیکردوەو چۆن کاریگەریکردۆتە سەر کەمبونەوەی داهات ،ئەمەجگە لە بێکارکردنی هەزاران هاوڵاتی لەو دەروازانەدا .
ئەمڕۆ باشماخ کرایەوە بەڵام نازانرێت ئایا کردنەوەی دەروازەکانی تری پەروێزخان وحاجی ئۆمەران کەهاوسنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کەی دەکرێنەوە ، وەتائێستاش نازانرێت کە ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگەدەدات بە هاوردەکردنی سوتەمەنی بۆ هەرێم یان نا چونکە لەپێش داخستنیداو دوای ڕیفراندۆم ڕێگەی نەدەدا بەهاوردەکردنی سوتەمەنی بۆهەرێم .
وەپێویستە ئاماژەش بۆ ئەوە بکەین کەدەروازەی ئیبراهیم خلیل کە دەکەوێتە نێوان باکورو باشوری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە سەرەڕای هەڕەشە توندەکانی دانەخراو بەردەوام جموجوڵی بازرگانی هەبوە لەو دەروازەیەداو ئەمەش تاڕادەیەک باڵانسی نێو بازاڕەکانی هەرێمی ڕاگرتبوو لەهەڵاوسانی نرخ و گرانبونی کاڵاوشمەک وبەرزنەبونەوەی نرخەکانیان لەهەرێمدا ،هەروەها دانەخستنی دەروازە نافەرمی ولاوەکیکیەکانیش کەدەکەونە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان وکۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی خۆیان بینی لەو ڕوەوە .
لەکۆتاییدا هێندە بەسە بوترێت پشت بەستن بەوڵاتانی دەوروبەر بۆ هەموو پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەمان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەهەرێمی کوردستان، هەرێمێکی تەواو بەکاربەرین نەک بەرهەم هێن، وەبەپێی پێوەروستانداردە نێو دەوڵەتیەکان نابێت کاڵاوشمەکی هاوردە بۆ هەرهەرێم ووڵاتێک لە ( ٪30 )تێپەڕ بکات، بەڵام لەهەرێمی کوردستاندا نەک تێپەڕکردنی ئەو ڕێژەیە بەڵکو سێ هێندەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان کاڵاو شمەک لەدەرەوە هاوردە دەکەین.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ئەرشیڤی بەڕێز: عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا