عەلی مەحمود: کەرکوک لە شا ئیسماعیل سەفەوییەوە بۆ حاجی قاسم سلێمانی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

548 ساڵ لەمەوبەر تورکمانە سونییەکان لە رێگای سوپای ئاق قۆینلوەوە هاتنە کەرکوک پاش داگیرکردنی عێراق، دوای 39 ساڵ لەو مێژووە سەفەوییەکان بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل سەفەوی کەرکوک داگیرە کەن بە بێ شەڕ و تورکمانە شیعە قزڵباشییە تورکمانەکان دێنە ناوچەکەو جێگیر دەبن تیایدا، دوای 26 ساڵ کۆتایی بەدەسەڵاتی تورکمانە قزڵباشیەکان ” شیعەکانی ئێستا” هات، لە ساڵی 1534 کەرکوک گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان تا داگیرکردنی لە لایەن ئینگلیزەکانەوە لە جەنگی جیهانی یەکەم بەردەوام بوو، دوای 483 ساڵ لە یەکەم داگیر کاری لە لایەن قزڵباشییەکانەوە، جارێکی دیکە ئێرانییەکان لە رێگای قاسم سلێمانییەوە لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017دەگەڕێنەوە شاری کەرکوک وەک براوەیەک، لە قۆناغی دووەمدا پێشبینی ناکەم مانەوەیان وەک قۆناغی یەکەم درێژ بێت و 26 ساڵی دیکە بەردەوام بێت.
لە گەڵ هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک وتمان هەڵەیە، کە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری ریفراندۆمی دا، زانیمان تەڵەیەکی ترسناکەو کورد دەکەوێتە تەڵەی کەرکوکەوە، چونکە پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە، ئەوە نییە لە رێگای نمایشی تەلەفزیۆنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاوە یەکلا بکرێتەوە، رۆژەکانی پێش و دوای ریفراندۆم زۆر تەڵەی شەڕی نەتەوەیی لە شارەکە نرایەوە باش بوو کەس تێی نەکەوت، هەرچەندە هەموو بۆمب هاویشتنەکان دەستکرد بوو، دەیەویست سەرجەم نەتەوەکان بسوتێنێت نەک کەسی دیاری کراو، بۆمبەکان تەڵەیەکی مەترسیدارتر بوون لە کارەساتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر.
کەرکوک شارێکی کۆسمپۆلیتیە نەک نەتەوەیی، ئەوەی هەر یەکە لە نەتەوەییە کوردو تورکمان و عەرەب و شیعەکان بانگەشەی بۆ دەکەن بە بێ شەڕی نەتەوەیی و قڕکردن نایاتە دی، بە پێی ئاماری ساڵی 1957 کە رێکترین و گونجاوترین ئامارە تا ئێستا ئەنجام درابێت، پێکهاتەی شارەکە وەک پارێزگا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: کورد”187592″ 48،2%، عەرەب”109630″ 28،2% و تورکمان”83371″ 21،4% ی پێکهاتەی شارەکەپێک دەهێنن، ژمارەکەی دیش سریان و ئەوانی دی، هەرچی ناوەندی شارە عەرەب 27127.کورد40047 و تورکمان 45306 و کلدان و سریان 1509 پێک دەهێنن، واتا وەک پارێزگا کورد یەکەمە، وەک ناوەندی شاری کەرکووک تورکمان لەو کاتە زۆرینە بووە، وەلێ کۆچی هاووڵاتیانی لادێ بۆ شار لە قۆناغی سەرمایەداری کە لە دوای ساڵی 1958 بە هۆی بنج داکوتانی سستەمی سەرمایەداری و کۆتا کردنەوەی دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی دیاردەیەکی سروشتی و ئاساییە.
کەرکووک لەبەر ئەوەی هێمای تێکۆشانی سیاسی ناسیۆنالستەکانی کورد و تورکمان و شیعەکانە”بەهۆی بوونی مەزاری 3 ئیمامیان زەین عابدین و ئیمام قاسم و ئیمام عەباس” بۆیە هەستیارە بۆ نیشتەجێ بوونی خەَلکی دەرەوەی پارێزگاکە، واتا کەرکوک شاری کۆسمپۆلێتی داخراوە بۆ هاوڵاتیانی خۆی، نەک هاووڵاتیانی دەرەوەی پارێزگاکە کە بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافی شارەکە بۆی دێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر کەرکوک لە شا ئیسماعیل سەفەوییەوە بۆ حاجی قاسم سلێمانی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت