شه‌ریف هه‌ژاری: پێویسته‌ تاكی كورد نه‌فره‌ت له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ هاوبه‌شه‌ی حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی و پارتی بكات!

حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی به‌هاوكاری ئێران له‌ ڕێی هه‌ندێك كوردی خۆفرۆشه‌وه‌ (كه‌ هه‌ندێكیان له‌ ئه‌وروپا داده‌نیشن) شه‌و و ڕۆژ كاروكاسپیان بووه‌ته‌ جنێودان به‌ مێژوی پارتیی و هه‌مو كه‌سایه‌تیی و هه‌نگاوه‌كانی پارتیی. […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی به‌هاوكاری ئێران له‌ ڕێی هه‌ندێك كوردی خۆفرۆشه‌وه‌ (كه‌ هه‌ندێكیان له‌ ئه‌وروپا داده‌نیشن) شه‌و و ڕۆژ كاروكاسپیان بووه‌ته‌ جنێودان به‌ مێژوی پارتیی و هه‌مو كه‌سایه‌تیی و هه‌نگاوه‌كانی پارتیی.
پارتیش له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند كوردێكی خۆرهه‌لاتیی خۆفرۆشه‌وه‌ (هه‌ركه‌سێك زانیاری ناڕاست بۆ به‌لاڕێدابردنی كۆمه‌ڵگا بلاوبكاته‌وه‌ له‌ پێناو پاره‌دا ئه‌بێته‌: خۆفرۆش) هه‌ستاوه‌ شه‌و و ڕۆژ زانیاری نادروستیان پێ ده‌دا و، ئه‌وانیش لایڤ ده‌كه‌نه‌وه‌ و، به‌ هه‌زاران خه‌ڵك له‌ خشته‌ ئه‌به‌ن!
هه‌ردو به‌ره‌ جنێوده‌ره‌كه:‌ هێنده‌ی گه‌ردیله‌یه‌ك سودیان بۆ دۆزی كورد و، ئاشته‌وایی نیشتیمانیی و، ئاسوده‌یی ده‌رونی هاولاتیانی كورد نیه‌!
هه‌ردو به‌ره‌ جنێوده‌ره‌كه:‌ به‌ته‌واوی (كوردبون و كوردایه‌تیی) له‌ ده‌رونی تاكی كورد دا ناشیرین ئه‌كه‌ن و، له‌ داهاتودا كاریگه‌ریه‌كانی به‌ زیانی گه‌وره‌ بۆ كورد ته‌واو ده‌بێت!
جا كاتێك‌ كورد هێنده‌ جنێوده‌ری تێدابێ و، به‌ قسه‌ی ئه‌م جنێوده‌رانه‌ ته‌واوی مێژووی جولانه‌وه‌ی (پارتیی و یه‌كێتیی و گۆران و حسك و شیوعیی و… هتد) هه‌رهه‌موی خیانه‌تكردن و داوێنپیسی بێت، ته‌نانه‌ت جنێو به‌ شه‌هیده‌كانیش ده‌ده‌ن و مێژوه‌كانیشیان ده‌گۆڕن، ئیدی ئه‌م كه‌سه‌ به‌كرێگیراوانه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ پێمان ناڵێن: ئایا به‌م قسانه‌یان تاكێكیان هێشتوه‌ته‌وه‌ له‌ناو كورد دا (به ‌پاكژی) مابێته‌وه‌!؟
حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی پێویسته‌ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ زۆرباش بزانن كه‌: به‌ ئێران پارتیی له ‌ناو ناچێت!
حیزبه‌كانی خۆرهه‌لاتیش (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان هانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وروپا ئه‌ده‌ن لایڤ بكه‌نه‌وه‌ و ده‌یان زانیاری ناڕاست بلاوبكه‌نه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی پارتیی) ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ زۆرباش بزانن كه‌: به‌ پارتیی ئێران له ‌ناو نابرێت و پارتیش له‌ بنه‌مادا دژایه‌تیی ئێران ناكات!
زۆر گرنگه‌ هه‌م حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی سه‌ر به‌ ئێران و، هه‌م‌ پارتیی ئه‌م پێشنیاره‌ی لای خواره‌وه‌م جێ به‌جێ بكه‌ن (ئه‌زانم جێ به‌ جێشی ناكه‌ن، به‌لام له‌به‌ر دلسۆزیم بۆ گه‌له‌كه‌م هه‌ر ئه‌یخه‌مه‌ڕو):
پێشنیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌: به‌ فه‌رمی یه‌ك به‌ یه‌كی حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ به‌یاننامه‌دا ڕای بگه‌یه‌نن كه‌: (ئه‌م ناوه‌ جنێوده‌رانه‌ كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و‌ لایڤ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر به‌ ئێمه‌ نین و، ئێمه‌ نه‌فره‌ت له‌ ئه‌ته‌كێت و بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڕه‌وشته‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین!).
یه‌ك به‌ یه‌كی حیزبه‌كانی خۆرهه‌لات و پارتیش له‌ به‌یاننامه‌ی فه‌رمیی دا ڕای بگه‌یه‌نن كه‌: (ئه‌م ناوه‌ جنێوده‌رانه‌ كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و‌ لایڤ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر به‌ ئێمه‌ نین و، ئێمه‌ نه‌فره‌ت له‌ ئه‌ته‌كێت و بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڕه‌وشته‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین!).
ئه‌گینا به‌ شاهیدی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ڕو كه‌، زیادبونی ئه‌م كلتوری شه‌ڕه‌جنێوه‌ و، ده‌ستخۆشی لێ كردن و هاندانیان و بلاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانیان له‌لایه‌ن په‌یجه‌كانی پارتیی و حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانییه‌وه‌: ترسناكترین و خراپترین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان و له‌ داهاتوش دا ده‌یبینین!
ته‌نانه‌ت ڕه‌واشه‌ گه‌ر حیزبه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ جنێوده‌رانه‌ بكه‌ن و، هه‌رلایه‌كیان به‌ڵێن به‌ یه‌كتر بده‌ن كه‌ له‌ به‌یاننامه‌ی فه‌رمیان دا ئاماژه‌ به‌ناوه‌كانیان بكه‌ن و، خۆیانی لێ بێبه‌ری بكه‌ن و، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشته‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان شه‌رمه‌زار بكه‌ن!
داهاتوش ده‌بینن بزانن: گه‌ر سه‌رنجه‌كانی ناو ئه‌م بابه‌ته‌ی من جێ به‌ جێ بكرێت، چه‌ندێك كلتور و ڕه‌سه‌نایه‌تی تاكی كورد له‌ گه‌شه‌ و بڵاوبونه‌وه‌ی (بێ ڕێزی به‌یه‌كتری كردن) ده‌پارێزێت!؟
ئه‌گینا هه‌مو حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌كان و به‌تایبه‌ت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا زۆر ترسناك ده‌بنه‌ بنێشتی سه‌ر زاری ئه‌م جنێوده‌رانه‌ و، زیاتر و زۆرتر ئه‌م كلتوره‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ تێكدانی ئاسایشی كوردستان. ئه‌مه‌ش وا ده‌كا كورد بۆ خۆی به‌ته‌واوی یه‌كتر له‌ناو ببات!

تێبینی: كردنه‌وه‌ی هه‌ر لایڤێك به‌ ئه‌ته‌كێتێكی به‌رز و به‌ زانیاری دروست به‌ ڕه‌وا ده‌زانم، به‌ڵام زیادبونی ئه‌م جنێوده‌رانه‌ و بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌ زۆر زیانی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌بێت.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی