نەوزادى موهەندیس: دەستورى عێراقى فریاد ڕەسە یان پیاڵە ژەهرەکەیە بۆ کورد!

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دواى سازدانى ڕیفراندۆم وەک پەرچە کردارێکى حکومەتى عێراقى دژ بەو هەنگاوەى کورد و بە پشتیوانى و ڕێکەوتن و پیرۆزبایکردنى وڵاتانى دەوروجیران و زلهێزەکان و نەتەوە یەکگرتوەکانیش، سوپا و حەشدى شەعبى دواى چەندین جار ئاگادارکردنەوەى سەرکردایەتى سیاسى کورد کە دەبێت ئەو ناوچانە چۆڵبکرێن کە پێش شەڕى داعش لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بەڕێوەدەبران و ناویانلێنرابوو (ناوچە کێشە لەسەرەکان) کە نزیکەى 51% هەموو خاکى باشوورى کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام سەرکردایەتى سیاسى کورد پێش ڕیفراندۆم خۆى لێگۆڕابوو وە حسابى بۆ هیچ ئامۆژگارى و ڕێنماییەکى وڵاتانى دەوروجیران و زلهێزەکانیش نەدەکرد و سوار سەرى خۆى ببو و کەوتبوە عینادیەکى سیاسى بێبنەماوە و سووربوو لەسەر چێکردنى ڕیفراندۆم بەڵام هەر هێندەى پێنەچوو کە حکومەتى عێراق هەڕەشە سەربازیەکانىکردە کردار و لەکەمتر لە 24 کاتژمێردا هەموو ئەو ناچانەى بە شەڕ و بەڕێکەوتن خستەوە ژێر ڕکێفى خۆى و شکستێکى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى و سەربازى توشى کورد کرد و ،لەئێستاشدا لە پێگەى بەهێزەوە داوا دەکات کە ئەنجامى ڕیفراندۆمەکە هەڵبوەشێنرێتە نەک سڕبکرێت و تەنها لەڕێگەى جێبەجێکردنى دەستورەوە هەموو دەسەڵات و هێزەکانى حکومەتى ناوەند دەگێڕێتەوە بۆ کوردستان و هەرواشى کرد. سەرکردایەتى کوردیش بەناچارى بەوە ڕازى بوە کە دەستورى عێراقى بکرێتە بنەماى گفتوگۆ و دایەلۆگى نێوان بەغداد و هەولێر بۆ چارەسەرى کێشەکان و بۆ دەربازکردنى ئەوەى کە دەکرێت دەربازبکرێت، بەدڵنیاییش لەئێستادا کورد و سەرکردایەتیەکەى لەوپەڕى بێهێزى سیاسى و ئابورى و سەربازیدان و ڕازیبونیان بە جێبەجێکردنى دەستور بەناچارى وەکو خواردنەوەى پیاڵە ژەهرێک وایە کە بەماناى کوشتنى خۆى دێت، هەروەکو چۆن ئیمام خومەینى بەناچارى لەساڵى 1988دا ڕازى بوو بە ڕاگرتنى جەنگى 8ساڵەى لەگەڵ ڕژێمى ێدامداو ئەو بڕیارەى بە خواردنەوەى پیاڵە ژەهرێک چواند.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر دەستورى عێراقى فرياد ڕەسە يان پياڵە ژەهرەکەیە بۆ كورد