Azad-hamdi

ئازاد حەمدی: بەرژەوەندیەکان بەرەو کوێ.؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر بە بیرمدا دێت لە ژیانمدا، هەموو هەوڵەکانم، لە بەرژەوەندی هەژارانی ووڵاتەکەمدا بێت. چیبکەم وا پەروەردەکراووم.
بەڵام هەنگاوەکانم، هەوڵەکانم، توواناکانی لەشم، توواناکانی ڕۆشنبیریم، هەتا توواناکای ئابووریشم. نەک وەک پێوێست نین، بەڵکو هەست ئەکەم زۆر لەدووایە، بەرەو پێش ناچێت، کوورە هەر لەجێی خۆمدا(ڕاوەح دەکەم ).
ئەرێ برام، ئەوە من وا ؟ تۆ بۆ وا ؟ ئەی ئەو بۆ وا؟ بەم هەموو دەرفەتەوە، بەم هەمووکەناڵە ڕاگەیاندنانەوە، بەم هەموو زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتیانەوە، بەم هەموو سەرچاوەی ڕۆشنبیریانەوە و… هتد.
ئا لەم سەرەمەدا دەبووایا هەموو ڕێگە چارەکان، هەموو هەوڵەکان بۆ پڕکردنەوەی کەموکوووڕیەکان بوونایا لەبەرژەوەندی هەژاراندا بووایا. کەچی بەداخەوە بە پێچەوانەوە ی دەبینم. هەژاران هەژارتر بوون. زۆرتر بوون.
ئەشبینم تێوێژێکی تر لە مشە خۆران. گیرفان قووڵ و هەر پڕ نابن. پەیدابوون بە بەرچاومانداو پۆز لێئەدەن. دێن و دەچن و ڕادەبوێرن. چلکاو خۆران و مەسینە هەڵگران و پارێزراوانیان وەکو کولـلەو سونە لەدەوریان کۆبوونەتەوە. لەژێر پەردەی نیشتمان پەروەری و نەتەوە پەرستیدا.
بەری چاومیان رەشکردووە، وام لێهاتووە گۆشەگیرش بووم لە بێچارەییدا.
ئەی ئەوانەی پەروەردەی حیزبایەتی و نیشتمان پەروەریتان کردم، لە کوێن، ووتەکانتان ئێستاش لە گۆێمدا دەزرنگێنەوە، دەتان ووت لە ناخۆشی گەلەکەماندا دەبێت پێشەنگ بین، دەبێت ببینە پرد بۆ پەڕینەوەیان. تا ئاسودەو خۆشگوزاربن. چەندها کۆڕو کۆبونەوەی ڕۆشنبیریتان پێکردین.
کوورە بابم هەزار فاکما بە فێکێکان، گەل بووەتە پرد ئەمانە بەسەریدا پەڕینەوەو قەڵەمبازیشیان دا.
یان پێم دەڵیێن رێگەی تێکۆشان، بەڵێ سەختە بەڵام ئاسۆ هەر گەشە و ئەبێ بێتە دی. دەسا هانام بەدەمتان، ئەو ڕێگە چەندیش سەختر بێت گرتوومانەتە بەر بەری نادەین……تااااا ڕاوە دوونانی دزان و گەندەڵکاران و درۆزنان. منیش ئازانم ئەگەر ئیرادەی بەهێز هەبێت و ڕێگەی نیشتیمان پەروەری ڕاست هەبێت، دەتووانین ببینە بەربەست و چیتر دەنگ بەوانە نەدەین بوواریان نەدەین.
دە دەی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت