كارۆخ عوسمان-دلێر حسێن: گۆڕان دەبێ بگەڕێتەوە بۆ گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆڕان لەدوای كۆچی نەوشیروان مستەفا توشی مت بوون و سڕبوونی نێوخۆیی بووە، ئەمەش زەرەری لە كۆی پڕۆسەی كاریی ئۆپۆزسیۆنی داوە.
ھیواھەڵچنین گەیشتۆتە ڕاددەی بێھیوایی. ئەم بێ ھیواییەش لەزوعفینەبونی بڕیاری بێھێزە.
بەڵام ھێشتا نەچووە بچیت، بۆئەوەی نەچێت، دەبێ بچن بەدەم ئەسڵی گۆڕانەوەو خاوەندارێتی تەواوەتی بكات لە كەلەپوری نەوشیروان مستەفا ئەمین.
بۆئەمەش پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان ئەم خاڵانەی خوارەوە بەبنەمای كاریی جددی و ھەنوكەیی وەرگرێت:
1- ھەرچی زووە گۆڕانكاری لەقوتبی دەستەڵاتدا بكات. چونكە بەشی ھەرەزۆری ھەوادارو ھەڵسوڕاوانی گۆڕان لەئەدای ئێستای خانەی ڕاپەڕاندن نیگەرانن.
2- موددەیەكی زەمەنی كورت دابنرێت بۆ بەستنی كۆنفڕانسە نێوخۆییەكان و گۆڕاكاریی لەھەیكەلی مەكۆكان و ژوورەكانیش ڕێك بخاتەوە. ئیتر بەسە كلتوری درێژكردنەوە. ناگونجێت ڕەوتی ناڕازی لە نوێ بوونەوەی فۆڕم و ئەجێندا سڵ لەھیچ شتێك بكاتەوە. نابێ بەھیچ بیانوویەك لەھەڵبژاردنی نێوخۆیی بترسین.
3- دەربازكردنی گۆڕان لە بەیاننامەو وەڵام كاریی، وە دانانی سنورێك بۆ تەخوینبازیی بەشێك لەھەڵسوڕاوان، كەبەھۆی چاوەڕوانی خانەی ڕاپەڕاندن كەوتونەتە دۆخی بێ ئیشیو تەخوینی ئەوانەی لەدەرەوەی بزوتنەوەكەدان. چیتر خەڵكی بەلادەر نەبینرێت كە لەدەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕاندان و ھەڵگری كەلەپوری نەوشیروان مستەفان.
4- پێویستە گۆڕان چیتر ھاوپەیمانی گەندەڵی نەبێت بۆ دژایەتی گەندەڵی. لەلایەك لەگەڵ یەكێتی پڕۆتۆكۆڵی سیاسی ھەبێت و لە لایەكی تر دژایەتی ھاوشان و دۆستەكەی یەكێتی (پارتی) بكات، كە ئەم جۆرە لەسیاسەت كردنھەرگیز نابێتە وەسیلەی سەركەوتن بەسەر ستەمدا. زەرورترین كاری ئێستاھەڵوەشسندنەوەی پڕۆتۆكۆڵی دەباشانە. ئاخر پێم ناڵێن لەبەرامبەر چی گۆڕان كراوەتە دیل و زەلیلی داباشان؟
5- گۆڕان دەبێ گۆڕانكار بێت نەك بینەری ڕوداو. دەبوایە لەم دەرفەتەی كە دوای ڕوداوەكەی 16 ئۆكتۆبەر ھاتە ئاراوەو دەستەڵاتەكەی پارتی بەدەرەجەیەك و یەكێتی گەیاندە ئەوپەڕی لاوازی گۆڕان گەورەترین وەرچەرخانی خوڵقاندبا. ھێشتا دەرفەت ماوە.
6- پێویستە گۆڕان خۆی بەنوێنەری ڕاستەقینەی خەڵك بزانێ، بۆ ئەمەش دەبێ ڕزگاریی ببێت لەقەتیس بوونی سیاسی. چونكە خەڵكی ناڕازی وەك شەپۆلی دەریا وایە ھەمووكات ڕووی لەكەنارێك نابێت.
7- پێویستە گۆڕان دژایەتی دەستەڵاتدارێتی ھەرێم بكات بەھەردوو لایەنەوە. بۆ ئەوەی نەبێتە دوكانی سیاسی، دەبێت بازێك بەسەر ئەم شێوە لەكاركردنەدا بھاوێژێ، كەدوای دامەزراندنی خانەی ڕاپەڕاندن دروستبووە.
پێویستە گۆڕان ئەجێنداكانی گشتگیربن، نەك تەنھا مەبەستی سلێمانی وەك پارێزگایەك بێت و بەس. دەبێ ھەرچی زووە بارەگای سەرەكی بگوازێتەوە ھەولێری (پێتەخت) و تەحەددای حاكمی ڕەھا بكات، كەدەڵێت ھەولێر موڵكی پارتیە. دەبێ لەھەولێرەوە تیری یەكەم بدات لەدڵی دەستەڵات.
8- پێویستە گۆڕان تەنھا ھاوپەیمانی خەڵك بێت، وە ئامانجیشی ڕوخاندنی حوكمی فاشی 26 ساڵە بێت. بۆئەوەش بەخەڵكی بڵێت ئیتر ئەو دەستەڵاتە ڕێزدارو نیشتمانپەروەر نیە، نە لەئێستاو نە لەڕابردووشدا.
9- گۆڕان دەبێت ڕوئیای ڕوونی جارانی ھەبێت، نەك بەئاشكرا كرادنی گەندەڵیەكان، ئیتر دەستەڵات باكی بەنھێنی ھێشتنەوە نەبێت. بۆ لەمەودواش باكی بەبەیاننامە نەمێنێت و خۆپیشاندان و ھاتنە شەقامی پێ گاڵتەبێت.
10- پێویستە گۆڕان خاوەندارێتی لەكۆی ناڕەزایەتیەكان بكات و سەركردایەتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ھەرێم بكات لەدژیستەمی 26 ساڵەی ئیدارەی كوردی لەم قۆناغەی لاوازی دوو حزبە حوكمگێڕەكەدا.
11- پێویستە خانەی ڕاپەڕاندن لەم دۆخی بێ باكی و چاو لەدەستی و چاوەڕوانیەدا خۆی نەجات بدات، بۆ ئەوەی خەڵكیش نەجاتی یەكجاری ببێت.
12- پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیوەندیەكانیدا بەسیاسەتەكانی دابچێتەوە، ھەم لەئاستی نێوخۆیی ھەمیش لەئاستی دەرەوەدا.
دەبێ كەسانی پسپورو شایستە تر تەرخان بكات بۆ ئەم مەجالە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت