دکتۆر کەمال میراودەلی: محەممەد سەلمان” سەددامی سەعودیە یان پۆتینی عەرەب!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بوومەلەرزەی سەعودیە و ڕۆحی سەردەم!

[1]
ڕۆحی سەردەم
شتێک هەیە پێی دەوترێ رۆحی سەردەم:
دیاردەیەک، یان کۆمەڵە دیاردەیەک کە دەبێتە تایبەتمەندیی ڕێکاری ماوەیەکی میژوویی، کە کەس راستی ناتوانێ پێشبینی بکات تا خۆی دەرنەخات.
ئەوسا لە دیارەوە دەبێتە دیاردە، لە شازەوە دەبیتە باو.
ڕەوتە ئابووریی و دارایی و جیۆپۆلیتیکییەکان تا ڕادەیەک پێشبینی دەکرێن بەڵام ئەوانیش بە تەواویی و مەزبووتی نا.
هەرەسی دارایی 2008 ی ئەمریکا و ئەوروپا کەس پێشتر پێشبینی نەکردبوو.
ڕەوتی رووداوەکانی سوریا کەس پێش چەند ساڵ نەیدەزانی ئاوا دەبێت.
کەسیش ئەو شۆڕشە بوومەلەرزەییەی سەعودیە ی چاوەڕێ نەدەکرد گەرچی سەرەتاکانی سەریان دەرهێنابوو..
ڕێفۆرم بەڵێ، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو، هەنگاوی کیسەڵییانەی پیرەپاشایانی ئالی سەعود و سیستمە گەندەڵەکەی.
یان خۆخاراندن بۆ بەهارێکی عەرەبی زستانیی زریانی وێرانکار و قڕانکار.
نەک بازدانی پڵنگیی لە پڕ و بەگوڕ بە سەر بەردەبازە مێژووییەکاندا وەک محەممەد سەلمان لە نەکاوێکدا دەیکات.
ئەوەی سەعودیە گەر بەو ئاقارەی ئەم یەکدوو ڕۆژەی بەردەوام ىێت، شۆڕشێکە کە ئاکامەکەی دنیا دەگرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواویی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر بوومەلەرزەی سەعودیە و ڕۆحی سەردەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت