كارۆخ عوسمان: نێچیر گوتی مامم درۆی كرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فەرمووی: لەگەڵ سوپای عێڕاق ھەمانگیمان ھەبوو، لەپرسی كشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەناوچە جێناكۆكەكان.
گوتی: بەر لەدەستپێكردنی شەڕ بۆمەبەستی ڕادەستكردنی ناوچەكان بەسوپاو حەشد، كۆبوونەوەی عەسكەریمان ھەبوو لەگەڵ بەغدا.
كەواتە یان یەكێتی خیانەتی نەكردووە، یان یەكێتی و پارتی پێكەوە كردوویانەو بەسەرۆكایەتی مسعود بارزانیش بڕیار لەم كشانەوەیە دراوە. ڕێكیش كەوتوون لەسەر ئەوەی پڕ بەدەمیان قسەی سوك بەیەكتری بڵێن و یەكتری تاوانبار بكەن.
كەواتە: مەسەلەی كۆسرەت و ئاراس و شێخ جەنگی و نجمەدین كەریم گشتی سیناریۆ بوون و خودی بارزانی سەرپەرشتی سیناریۆكەی كردووە. بائەوە ڕوون بێت، كە سەرانی یەكێتی و پارتی ھەرگیزاو ھەرگیز درزو كەلێنیان ناكەوێتە نێوان. چونكە ئەوانە بەرژەوەندی ھاوبەشی ناشەرعیان لەم ھەرێمەدا ھەیە.

سەیركەن دوای ئەم ھەموو قڕڕەو كێشمەكێشمە ئێستا بەیەك ئاواز دەخوێنن.
بوجگوڕی یەكتری دەبەركەن.
بوخچەی ھاوبەش دەكەنەوە.
دەبێ چ سڕڕێك لەپشت باوەڕكردن بەم ھەموو درۆیە ھەبێت، كە خەڵكی كوردستان و حزبەسیاسیەكان وا بەپەرۆشەوە ھێشتا چاولەدەستی ئەم دوو حزب و دوو بنەماڵەیەن.
ئاخر لەدوای 16 ئۆكتۆبەرەوە بەمەڕا ئەوە چەندەمین درۆیە كە بەدەمی خۆیان سۆری دەكەنەوە.
ھێشتا من خوێندكاری ئەكادمیم ھەیە، دەڵێت; بژی سەرۆك بارزانی و مامی بچوك و كاكی كاكان و ئەندازیاری ئاوەدانی خۆش بێت.
ئۆی لەم بێ سەروبەری و لەم سفر دیدەگایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت