دکتۆر کەمال میراودەلی: گاتاکان، سروودە پیرۆزەکانی زەردەشت. بەشی یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەق و  گۆڕینی وشەیی و بە شیعر و لێکدانەوەی

[1]

بە سەدان تەرجەمەو لێکۆڵینەوە بە زمانە جیاوازەکانی دنیا لە سەر زەردەشت، فەلسەفەی زەردەشتیی، ئاوێستا و بە تایبەتی گاتاکان هەیە و هەموو ساڵێش دەیان بەرهەمی تری  دێتە سەر، بەڵام کوردی خاوەنی ئەم میراتە نەتەوەییە پیرۆز و دەوڵەمەندە و لە نرخنەهاتووە، تا ڕادەیەک لێی بێ ئاگایە، بە هی خۆی نازانێ و تەنانەت. زۆربەشی لە نەزانییەوە، یان خیانەتەوە، دژی دەوەستێ. کورد خۆی ىێ خاوەنە جا چ جا میراتەکەی، لە کەولی خۆی هەڵگەراوەتەوە و گەڕ بووە، رۆحی خۆی فرۆشتووە و کوێر و کەڕ بووە.

[2]

بیری گاتاکان:

گاتاکان کۆنترین، جوانترین، پیرۆزترین، پاکترین، عەقلانییترین، ئەخلاقییترین، گەردوونیترین ی تێکستی پارێزراوی مرۆڤایەتییە کە هەمیشە تازەیە و گەنجینەیەکی بیری بەرزی مرۆڤایەتی یە. هیچ لەو [ترین] انە زێدەرۆییان تێدا نییە.  کەس نییە بە بێلایەنی و پاکدڵی تێیان گەیشتبێت و لێیان وردبووبێتەوە، شایەتی ئەمە نەدات. دەتوانم دەیان شایەتنامەی باسکارانی بیانیی بێنمەوە. بەڵام تاقە بەڵگەیەکی بەس بۆ سەلماندنی ئەمە دەقی گاتاکان خۆیەتی.

 گاتاکان دامەزرێنەی هەموو بیرە ئەبستراکتەکانی فەلسەفەیە: راستی دامەزراندنی بیرە بە بیر.  داهێنانی بیری ئاهورا / خۆدایە وەک عەقل و حیکمەێکی گەردوونیی کە مرۆڤ خۆی بەدوایدا دەگەرێ و پێویستییەکی ئەخلاقیی و بوونیاریی/ وجودیی پێی هەیە. ئاهورا عەقل و حیکمەتە، ئاشا و ئاسا و ڕاستیی گەردوونییە. بیری چاکە. هێزی جوانیی و خۆشەویستییە. وەڵامدەرەوەی هاواری ویژدان و دادی مرۆڤایەتیی و زینەوەرایەتیی یە.

لە یەکەم های هاواری گاتاوە [یاسنا 29/1]  ئەو راستییە هاوار دەکات،  خودا کە نەشبێت مرۆڤ ناچارە دروستی بکات وەک بەرزترین هیزی باڵا، وەک بیرێکی باڵای گەردوونیی مەزن کە لە سەرووی ژیانە کورت و پڕ کێشەو ئازارەکانی خۆی بوەەستێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ هەر دەبێ خودای چاکە بێت، خودای خۆشەویستیی، خودای میهرەبانی و بەزەیی، خودای داد و دادپەورەیی و خودای مافدەری یەکسانی بەختەوەری مرۆڤ و زیندە هاوژینەکانی.

کەسێتییەکانی گاتاکان ئەبستراکتن بەڵام میتافیزیکی و ئاسمانیی و خەیاڵی نین. لە ناوجەرگەی راستییەکانی ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای گەردوونیی/ سروشتی هاوبەش مرۆڤ و زیندەوەرە زەمیننشینەکان، سەریان هەڵداوە.

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بەکەرە سەر گاتاکان- بەشی یەکەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت