شێرزاد شێخانی: پێشنیارێك بۆ سەرۆكی حكومەتی خەتی 36.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەلامو عەلێكوم
بۆ ئەوەی زەرەر لەنیوە بگەرێتەوە، پێشنیار دەكەم بۆ بەڕێزتان ئەمر بفەرمون حكومەتەكەتان بەقەدەر خاكی كوردستان بچوك بكرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- هەڵوەشاندنی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، چونكە هەم هیچ سامانێكی سروشتیتان بەدەستەوە نەماوە، هەم وەزیرەكەشتان رایكردوە ( فت ).
2- هەڵوەشاندنی وەزارەتی دارایی ، چونكە هەم داهاتی گومرك و فرۆكەخانەو نەوت و مەوت نەما، هەم وەزیرە خرپنەكەشی ئێستا ( عاطل عن العمل )
3- هەڵوەشاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، چونكم ئێستا حكومەتی ئیتحیادی بەتەمایە سەری رەش و مەسیف سەلاحەدین لەدەستتان دەربێنێ و بیكاتەوە بە مەنتیقەیەكی سیاحی.
4- هەڵوەشاندنی وەزارەتی بازرگانی، چونكی حكومەتی ئیتحیادی لەمەولا خۆی ئەرزاقی بایەعی تەوزیع دەكا.
5- هەڵوەشاندنی وەزارەتی پلاندانان، چونكوم هیچ داهاتێك نەما وەزارەت پلان بۆ پرۆژە دابنێ.
6- هەڵوەشاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، چونكە هێزەكانی پێشمەرگە بە تەقاعودەكانیانیشیەوە دەبنە سەر بە وزارە الدفاع العراقیة.
7- هەڵوەشاندنی وەزارتی ئاوەدان كردنەوە، چونكی پارە نەما وڵاتی پێ ئاوەدان بكرێتەوە و پارەكان هەموی لە حیساباتی شەخسی مەسئولەكانە لە ئۆروپا.
8- هەڵوەشاندنی وەزارەتی داد، چونكم بریارە سەپێنراوەكان لەمەولا لە مەحكەمەی ئیتحادی دەرئەچێ و ئەبێ ئێوەش ملی بۆ شۆر بكەن.
9- هەڵوەشاندنی وەزارەتی گواستنەوە، چونكە فرۆكەخانەكان ورێگای بەغداش بونە عایدی حەشدی شەعبی..
10- هەڵوەشاندنی وەزارەتی تەندروستی چونكوم ناتوانێ دەرمانی نەخۆشانی تالاسیما دابین بكات، ئەوە بوە عایدی بەغدا.
11- هەڵوەشاندنی دەستەی نەزاهە، چونكەم لەمەولا مەحكەمەی الرصافة دەعوا لەسەر مەسئولانی هەرێم تۆمار دەكات.
12- هەڵوەشاندنی دەستەی مافی مرۆڤ، چونكە مرۆڤ هیچ مافێكی نەماوە لە روبعە موچەكەش.
13- هەڵوەشاندنی دەستەی ژینگە، چونكە ژینگەی كوردستان ئەوەندە پییسە بەو مەسئولانەوە، بەحەفت قالب سابون بیانشۆیتەوە هێشتا هەرێم پاك نابێتەوە.
14- ئەگەر بەگوێی منیش ئەكەن، باشترە هەمو حكومەت هەڵوەشێننەوە با بگەڕێینەوە بۆ مەجلسی تەشریعی و تەنفیزی جاران كە حدودی هەریمەكەیان هەتا خوار قوشتەپە بو.. باقی وەلسەلام..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت