هۆشیار جەمال: بۆشۆرش دژی دەسەڵاتی کوردی ڕوونادات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسەڵاتی پاوانخوزای کوردی لە ماوەی چارەکە سەدەی حکومڕایدا، هاوشیوەی حیزبە چەپەکانی سەردەمی سۆفێت، توانیوەتی هەژموونی خۆی بەسەرسەرجەم جومگەکانی کومەڵگادا بگرێت، وەبەم شێوە ناشرینە درێژە بەحکومرانی سەقەتی بدات، کە لە ئەنجامدابۆتە هۆی دروست بوونی چەندین مافیاو چەتەی بۆین باخ لەملی بەناوسیاسی کە ئەم کەسانە سامانی سەرزەوی وژێرزەوی و تەنانەت ئاسمانی هەرێمی کوردستانیشیان فرۆشتوە.
ئەم کومەڵە کەسانەی کەسیاسەت دەکەن لەم هەرێمە نەبوونایە، لە هەر وڵاتێکی تر بوونایە بە م شێوەیە ئیدارەدانی خراپی دەسەڵاتیان بکردایە زۆردەمێک بوو لە دەسەڵات هێنرابوونە خوارەوە.
بەڵام چەند هۆکارێک وای کردووە شۆرش دژی دەسەڵاتی کوردی ڕوونەدا، کە ئەمە بەشێک لەو هۆکارانەیە:
یەکەم: بەریەک کەوتنی نێوان نەوەکان: مەبەستەمە بڵیم کوردستان دابەشبووە بەسەر دوونەوەدا، نەوەیەکیان پیرەکانن، کە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسیان دیووە، ئەم نەوەیە دەسەڵاتی کوردی هەرچۆنێک حکومڕانیان بکات پێ ڕازیین، چونکە تێگەیشتنی ئەمان بۆ حکومرانی ئەوەندەیە، کە دەڵین ئەگەر دەسەڵاتی کوردی نانیشمان نەداتی و سادەترین مافیشمان نەبێ هەرباشترە لەدەسەڵاتێکی تر.
وەجگە لەم دوو حیزبەی کە حوکمرانن و شکستیان هێناوە لە ئیدارەدانی ڕێکوپێکی هەرێمی کوردستان کە سی تر بە شایستە نازانن، هێرشی توند دەکەنە سەر ئەوە گەنجانەی کە هەر بۆچوونێکی جیاواز بڵین. ئەم نەوەی کۆمەڵگا هەرگیز لەوە تێناگا کەمرۆڤێکی ئازاردراو ئیهانەی پێکرا لەکاتی داواکردنی مافەکانیدا لەلایەن کەسێک بە کڵاشی هەورامی و بە زمانی کوردی ئازاربدرێ هیچ جیاوازیەکی نیە لە کەسێک لە ژێر عەگالی عەرەبی یان خاوەن ڕیشێکی هاوشیوەی خومەینی یان جەندرمەیەکی تورک ئازاربدرێ.
دووەم: تۆڕی کومەڵاتی فەیسبووک، ئەم تۆڕە لە سەرەتایی سەرهەڵدانی شۆڕش لە وڵاتە عەرەبیەکان لە سەرەتایی ساڵی 2011، وەک داینەمۆی شۆرش دەناسراو دەبووە شوێنی کۆبوونەوەی ناڕازیەکان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تۆڕی کومەڵایەتی فەیسبووک بۆتە شوێنی خاڵی بوونەوەی زۆربەی دەنگە توڕەکان، ئەگەر تەنها یەکجار بچیتە ناو ئەم تۆڕەوە تێدەگەیت کە چەند دەنگی ناڕازی زۆرە بەڵام بەجنێوێک توڕەبوونی خۆی خاڵی دەکاتەوە لەدەسەڵات، ئەمە جگە لەوەی بەشێکی تری کەسانی وا ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە بێ ئومێدبوونیکی وا چۆتە ناخیانەوە گەورەترین کارەساتیش ڕووبدات ئەوان هەرخەریکی نوکتەو قسەی خۆیان و بێ باکن لە وەی چی ڕوودەدات.
سیێەم: مشەخۆرکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا، ئەم جووت حیزبە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی لە ڕیگای حزبەوە بکەن بە خاوەن موچەو ئیمتیازی بەردەوامی پێ بدەن کە لە دەرئەنجامم دا بووە هۆی دروست کردنی چینێکی تووتی ئاسا کە تەنها گوێچکەکانی فەرمانەکانی حیزب دەبێستێت، و لە ئیستادا بوونەتە بارێکی گەورە بەسەر حکومەتەوە، و هەرگیز حزب ڕێگەنادات موچە و ئیمتیازەکانیان کەم کرێتەوە.
چوارەم: ڕاگەیاندن، حیزبەکانی دەسەڵات لەماوەی ڕابردوودا سەدان کەناڵی بیسراو، بینراو، خوێنراویان دروست کردوە، کە هەردەم بانگەشەکارێکی چاک بووە بۆ دەسەڵاتی حیزبی خۆسەپێن، کە هەردەم و لە کاتی دروست بوونی هەردەنگێکی ناڕازیدا لەسەر شەقام بووبێت یان ڕۆشبیرێک یان ڕووناکبیرێک، کە سێکی ئاینی بووبیت ئەم دەزگایانە زۆر بە نابەرپرسانە مامەڵەیان کردوە و دەیکەن و هەرچی تۆمەتی ئەخلاقی و ناشرین و نازناوی خیانەت داوەتە پاڵ، کە بە‌هۆی ئەوەی بە شیکی دیاری کۆمەڵگای کوردی ناهۆشیارن لە ژێر کاریگەری ئەم ڕاگەیاندنەدان.
پێنچ: نەبوونی حیزبێکی خاوەن جورئەت، ئەو‌‌ هێزانەی تری ناو گۆڕەپانی سیاسەت کە ئامادەگی یان هەیە بەشیکیان بوون بە دووکانی سیاسی و خاوەنی بڕیاری خۆیان نین و بەشیکی تریشیان تاڕادەیەک تێووگلاون لە خراپ ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و بەژداربوون لە بردنی سامانی گشتی، کە ئەمەش وای کردوە لەکاتی ڕەخنەگرتن یاخود هەوڵدان بۆ جوڵانی شەقام خێرا لەلایەن ڕاگەیاندە حزبەیەکانەوە هەموو مەلەفی ڕابردویان هەڵبرێتەوە. هەر بۆیە دەسەڵاتی کوردی بەردەوام دەبێت چونکە کۆمەڵگای کوردی خاڵیە لە هێزێکی بە جورئەت کە سەرکردەکانیان و کادیرەکانیان لە سەرشەقام بن و داوای مافی فەوتاویی چارەکە سەدەی ڕابردووی هاوڵاتیان بکەنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت