دکتۆر کەمال میراودەلی: گاتاکان، سروودە پیرۆزەکانی زەردەشت.  بەشی سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆرینی وشەیی و بە شیعر و لێکدانەوەی

گاتاکان وەک بنەما و دایکەکتێبی ئایین و فەلسەفەی زەردەشتیزم

[1]

گاتا لە زمانی سانسکریتیی و ڤێدایی هیندیدا

وشە گاتا بەهەمان مانای کوردیی/ ئاوێستایی لە زمانەکانی ڤیدی هیندیی و سەنسکریتیدا هەیە.

لە سانسکریتیدا زاراوەیەکە بە مانای گۆرانی یان هۆنراوە و بەتایبەتی ئاماژە بەو فۆرمە شیعرییە ئاهەنگدارانە دەکات کە لە ئەفسانەکاندا  بەکارهاتوون و بەشێک نین لە ڤێداکان بەڵام تایبەتن بە مەلحەمەی سانسکریت یان پراکریت.

وشەکە لە ڕیشەدا لە ڕەگی سانسکریتی/ پراکریتی [گا]  وەرگیراوە کە مانای قسەکردن ، گۆرانی وتن یان سروود خوانی و ستایش دەدات. ئەم وشەیە هاوڕیشەی زاراوەی گاتا ی ئاڤێستایی یە،

]Amaresh Datta (1988) Encyclopaedia of Indian literature vol. 2 Chennai: Sahitya Academy

ISBN 81-260-1194-7 p. 1373

ئاماژە بۆ ناوی گاتا لە زۆر ئەفسانەدا هەیە. لە تێکستی ئایینی ریگە- ڤێدادا، ئارثەڤ- ڤێدا دا، تاتریا براهمان  و تاتریا- سانهیتا و ساپتاس براهمان بە مانای پارچەشیعر و هۆنراوە هاتووە.

Tattriya Brahman (तैत्तिरीय-ब्राह्मण), Tattriya Sanhita (तैत्तिरीय-संहिता)، and Shatpath

.Brahman (शतपथ-ब्राह्मण)

هەروەها ناوی گاتا لە ئەدەبیاتی بوزایی دا هاتووە و وەک ئاهەنگێکی شیعری سوترا بەکارهێنراوە. [ لە ویکیپیدیاوە، بابەتی گاتا]

لێکنزیکی زمانەکانی کوردیی، فارسیی، هیندی، [ئاوێستایی و سانسکریتی] لەوەوە دێت کە بە

Cognate [کۆگنەیت ] واتە کۆدایک، یان هاو- چاوگ ‘ هاوڕیشە دادەندرێن واتە لە هەمان ریشە و سەرچاوەوە هەڵیان داوە کە   هیندۆ- ئەوروپایی یان ڕاستتر ئاریایی یان پێ دەوترێ.

ڕاستیی هەر بە هۆی ئەم نزیکییەوە توانرا تێکستەکانی گاتا لە ئەوروپا دا لێکبدرێنەوە، یەکەم جار لە حەپەسان بەرامبەر ئەو زار و زمانەی گاتایی کە لە زمانی پەهلەویی ئاوێستا جیاواز بوو، ئەروپییەکان حەپەسا بوون و داما بوون. دوایی  بە پەڕەسەندنی دیراساتی زمانی هیندوئەوروپیی بەتایبەتی سانسکریتی و ڤێدایی و بەراورد لەگەڵ ئەوان، ڕۆژهەڵاتناسە ئەوروپاییەکان هاوسەرچاوەیی زمانی گاتا/ ئاڤێستا لەگەڵ سانسکریتی و ڤێدای هیندیی و تەنانەت نزیکیی بیرو باوەرە ئایینەکانیان بۆ دەرکەوت و توانیان تێکستەکان لێکبدەنەوە و تەرجەمە بکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر گاتاکان- بەشی سێیەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت