ئاری هەرسین سی ساڵە 2000 دۆلار قەرزارە، نایداتەوە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کوردایەتی بە تێگەیشتنە فراوانەکە، ڕووبەرووە لەگەڵ داوێنپیسی و دزی و ناپاکی نیشتمانی و درۆ و هەڵوێستی نادروست. خەتایەک ئەوانەی خۆیان بە سمولی ئەم چەمکە نەتەوەییە دەزانن، خاڵین لەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، بەڵکوو هەڵگریی هەندێک لەم چەمکانەن. واتە ئەوانەی بەناوی هاوبیر و بیری نەتەوەوە دینەر سەر دیسکتۆپی تیڤی و ماڵپەڕەکان، ئەوەی نیانە هەستی نەتەوەیی و کورد بوون و کوردایەتییە. چونکە نەک ئیدیایان، بەڵكو جەستەو بوونیان بەشێکە لە کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردنی نێوان ئەم حیزب و ئەو حیزب.

هاوبیرە سەیروسەمەرەکانی زەمەنی کوردایەتی درۆ، وەک حیزبە کارتۆنییەکانی بەعس نمایشن بەدەست پارتییەوە، ئەوان لە کویادا پارتی پێوستی بە دیزاینی کوردایەتی بوو، نەقیزەیەک لە ورگی ئەمانە ڕۆدەکات و جوانکاریی خیانەت و ناپاکی سەدەیەکیان پێ دادەپۆشێت.

ئاری هەرسین نموونەیەکی جوانی ئەم بەناو شەبەحەکی بیری نەتەوەو کوردایەتی درۆیە. ئەو کە نەتوانێت مافی باوکی خۆی بسێنێت، چۆن دەتوانێت چۆڕێک لە دەریای مافی گەلێکی ستەمدیدەی وەک کورد بەدەست بهێنێت.

ئاری هەرسین لە وڵاتی هۆڵەند پەنابەر دەبێت و لە دوای ئەنفالەکان سەردانی ئێران دەکات و دواتر دێت بۆ سەرکردایەتی ئەوسای پاسۆک لە نۆکان، کە تازە بارو بارخانەیان لەدوای ئەنفالەکان لەوێ دانا بوو. نۆکان گوندێکی سەرسنوریی نێوان هێلی داتاشراویی ئێران و عێراقە، کە کوردستانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتدا سنوردار دابەش کردووە، بەشێک لە حیزبەکانی باشوریی کوردستانی لێبوو. من ئەوسا پێشمەرگەی پاسۆک بووم.

خوشکێکم لە وڵاتی هۆڵندا، کاتێک دەزانێت ئاری هەرسین سەردانی ئێران و پاشان سەرکردایەتی پاسۆک دەکات، بەهەڵەدوان و بە سوپاسەوە، 2000 هەزار دۆلاری دەگەیەنێتە دەستی ئاریی هەرسین تا وەک ئامانەت بیگەیەنێتە دەستی من.

ئێمە ماوەیەکە هەوڵ دەدەین، کە لەڕێی گفتوگۆوە جارێکی تر قسە لەگەڵ ئاری هەرسین بکەین  تا ئەو بڕە پارەیەی 30 ساڵە وەک ئامانەت لایەتی بگێڕیتەوە بۆ خاوەنەکەی، کە منم، لەوەڵامداو لە دوا مەسیجی ئاری هەرسین دا بە زمانێکی شەق و شڕ و بێ یاسای ڕێزمانی بۆ ئێمە وا دەنوسیێت:

Brai barez slawt lebet. Banda sali 1989 la holanda bum balam iqamam nabu hata sali 1992 mafi panabariman bo hatawa o pasaporti panabari siasiman wargrt. Aw kasai janabt afarmuit mn nim. Chunka mumkin nia twanibetm safar bo darawai holanda bkam, ka tananat taka hawyayakishm pe nabu chjai pasaport lagal rezm

کاتێک مەسیجەکەیم خوێندەوە، لە جێگای خۆمدا ڕانەمام، پیاوێک بە هەیبەتێکی سیاسی گەورەوە لەسەر شاشەی تیڤی و وێبەکاندا دەردەکەوێت، قسە لەسەر مافی گەلێک دەکات و  بە لیستێکی نانەتەوەییەوە، لەپەڕلەمانێکی کۆتوبەندی پارتی، تۆ بێیت و ئینکاریی لە بڕێک پارە بکەیت، کە 30 ساڵە وەک ئامانەت پێیدراوە، ئەمڕۆ بڵێیت شتی وا نییە.

ئاخر نێوانی زەمەنی 30 ساڵ و ئەمڕۆدا بۆ بڕێک پارە، دەکاتە سەدان جار لەڕووی ڕێژەییەوەو، دەبوایە ئاری هەرسین هەر بە خەجاڵەتییەوەو بە سوپاسێکی زۆرەوە بە هەڵەداوان بهاتایەو بڕە پارەکەی بۆ ئێمە بهێنایەوە، چوونکە ئەو بڕە پاڕەیە پێش سی ساڵ، خانویەکی بەنرخی ئەمڕۆ، کە بازاڕی خانوکرێن هەر نەماوە، 300 هێندە دەبێت.

من پەنام بۆ کاک عومەر قەرەچەتانی برد، لە ڕێێ ماممەو، کە کاک عومەر و مامم، دوو کادری باڵای پاسۆک بوون، لەوەڵامدا کاک عومەر قەرەچەتانی وای بۆ نوسیووم:

سالی 988 هاته سەقز، پوری لەماڵی خاڵە نەبەز بوو، خوشکێکی له هەڵەبجە دیار نەبوو.

لەمقەری علاقات لای گورونی سابیرە سوور بوو. 20وەرەقەى بۆ زانا هینابوو سێ لێ خەرج کردبوو، دابوی بەبرادەران، پاشان لە نوکان وێنەی گرتووە بلاوی کردۆتەوە. خانومان نەکردبوو هێشتا شەری عیراق و ئیران نەوەسپا بوو. هەتا من لەسەقز گەرامەوە بەزانام ووت ئاری هاتووە پارەی بۆ هێناویت، ئیتر نازانم داویتێ یانا؟

من دوو رۆژ له سەقز بووم، بەڵام ئاری لەنۆکان نەمایەوە پێم وایە هەمان رۆژ گەرایەوە.

عومەر قرەچەتانی

بەپێی  شایەتحاڵەکان بێت، ئاری پارەکەی هێناوە، وەک خۆی وەڵامی بۆ ناردم، ئەو بڕە پارەکەی پێویست بووەو، لەماوەیەکی تردا بۆم دەنێرێتەوە. کەچی ئێستا دووجار درۆ ڕێکدەخات و لەیەک پەیامدا ئاراستەی خۆم و مامۆستا نەورۆزی مەلای عەلی دەکات و دەڵێت: من ئەو کەسە نیم. من ئەو کاتەی ئێوە باسی دەکەن، من هێشتا پەناهەندەی بێ وەڵام بوو. واتا هەم دەڵێت: من پارەم لا نییەو، هەمیش دەڵێت: من ئەو کەسە نیم کە ئێوە باسی دەکەن هاتبێت بۆ سەردانی ئێران و نۆکان. لەکاتێکدا ئەو وێنەیەی ئاری هەرسین بە چەکەوە گرتوویەتی و شانازی بەتەمەنی پێشمەرگایەتی درۆوە دەکات، لەو سەردانەدا لە نۆکان گرتوویەتی، کە بۆ دوو ڕۆژ لێی ماوەتەووەو ئیتر کۆتایی بە ژیانی پێشمەرگایەتی خۆی هێناوەو گەڕاوەتەوە بۆ هۆڵندا بە دزینی 2000 دۆلارەکەی منیشەوە، کە وەک ئامانەت لای بووە. ئەمڕۆ بە هەیمەنەتی کوردایەتی و لەژێر دروشمی بیری نەتەوەیی و دیموکراسی کوردایەتی فشە، لە مینبەریی پەڕلەمانی کوردستانەوە، قسە بۆهەموان دەکات و دەڵێت:

ئەو وێنەیەی من باسم کردووە وەک بەڵگەیەک بۆ ژیانی پێشمەرگایەتی، درۆیەکی حاشا هەڵنەگرەو. ئەو کوردایەتی من باسی دەکەم وەک ئەو بڕە پارەیەی وەک ئامانەت لام بوو، ئاودیووی بەرژەوەندییەکانی خۆمی دەکەم و تا ئەو سنورەی پێویستم پێی بوو، لەگەلی دەڕۆم.

ئێمەش بۆ ئاری هەرسین، تا بڕە پارەکە نەگێڕیتەوەو، داوای لێبووردنمان ئاراستە نەکەیت لە ڕۆژنامەکانەوە، لەبەرۆکت نابینەوە.

زانا عەبدوڵا مەلا عەلی – شیروان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت