ئامانج کەریم: هەرێمی کوردستان لە نێوان مانەوە وەک هەرێمێکی سەربەخۆو موچەدا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەزاران هەزار ساڵە میلەتی کورد خاکی داگیرکراوەو ژێردەستە کراوە لە لایەن گەلانی ترو نەتەوەی تروە کوردیش وەک نەتەوە بە درێژای ئەو مێژووە قوربانی و خوێنی داوە لەپێناو ئازادی و کیانی سەربەخۆی . لەو پێناوەدا چەندین شۆڕش بەرپا کراوەو هەر لە دەسپێکی شۆڕشەکانەوە خوێن فاکتەری گەشتن بە ئامانج بووە و لە کۆتایشدا نەیاران بە کایەیەکی سیاسی کپ و خامۆشیان کردۆتەوەو گیان فیدای و شۆڕش گێڕ تەنها و تەنها بونەتە مێژوو هیچی تری لێ سەوز نەبووە.
لەم کۆتاییانەی سەدەی بیستدا شۆڕشی نوێ لەدوای هەرەس و کارەساتی ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول وێڕای جیاوازی بیروڕا و وێڕای بەرنامەو کار لە دروشمدا و جیاوازی لە ئەجێندای جێبەجێ کردندا. بەڕوبارێک خوێن، بە بیرو باوەڕی تێکۆشەرانە و دڵسۆزانەی هەمو ئەو شۆڕشگێڕانەی سەرو ماڵ و گیانی خۆیان و کەس و کاریان دەکردە قوربانی بەیرو باوەڕ بۆ گەیشتن بە کەنارەکانی ئازادی و سەربەخۆی لە باشوری کوردستاندا بۆ یەکەم جار گەلی کورد توانیوێتی هەرێمێکی سەربەخۆ لە حوکم ڕانی کورد خۆیدا دروست بکات.
گەر مرۆڤ بەویژدانەوە قسە بکات وێڕای شەڕو شۆڕی لایەنە سیاسیە کوردیەکان و وێڕای گەندەڵی و نەزانی و شەڕی پلەو پۆست و دەست بەرنەدانی کارەکتەرە سیاسیەکان لە کورسی حوکم ڕانی و ئاڵوگۆڕنەکردنی دەسەڵات لە ڕێگای پڕۆسە دیموکراتیەکانەوە، کە هەر ئەم هۆکارانەیش بونەتە هۆی دروست بونی دۆخی نا هەموارو قەیرانی سەخت و دژوار بەڵام هێشتا ژیان و گوزەران لە ژێر دەستەی بێگانەو چەوساندنەوەو ڕەشبگیری و کیمیا باران کردن و ئەنفال کردن و کوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆساید کردن هەزارن قات باشترەو خۆشترە. ئەو دۆخە سەختە قەیراناویە دروست کراوەی کە لە ئیستادا بەسەر گەلی باشوردا هاتوە زەمینەی بۆ ئەو دەوڵەتە دروست کردوە،کە پێی دەوترێ دەوڵەتی عیراق و هەرێمی کوردستانیش وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بەشێکە لەو دەوڵەتە.
هەڵبەت بە هاوکاری هاوبەشی بەرژەوەندی لەگەڵ دراوسێکانی وەک ئیران و تورکیا کە هەرسێک وڵات گەر هەزاران گێرمەو کێشەی سیاسی و بەرژەوەندی لەنێوانیاندا هەبێ بەڵام وەک نەیار لەبەرامبەر دۆزی نەتەوەی کورد کۆک و تەبان و مو بە نێوانیاندا ناچێ، لەم نێوەندەدا دەیانەوێت ئەوەی گەلی کورد بەهەزان ساڵە بەرهەمی هێناوە بە زەبری فشار لەڕوانگەی ئابوری و سەربازیشەوە کیانی هەرێمی کوردستان لەناو بەرن و ئەو هەرێمە سەربەخۆیەی کە چوار پارێزگا پێک دێت بە پارێزگای هەڵەبجەیشەوە حکومەتی عیراق وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ سێ پارێزگا سەرەکیەکەیدا بکات و پشکی پارێزگای هەڵەبجەیش کە کارەسات بار ترین پارێزگای کوردستانە لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ڕاستە فەشەلی سیاسی کارەکتەرە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەت ئەوانەی لە حوکم و لەدەسەڵاتدا بون غرورو خۆ بەزل بینین و قۆرخ کار بون. ئەوە ئەوان بون ئاڕاستەی میلەتێکیان لە بیری ئازادی و ڕۆشن بیری و کرانەوە بەڕوی دونیادا گۆڕی بۆ ئەو خەباتەی کە ئێستە میلەت دەیکات کە خۆی لەداواکردنی موچەدا دەبینێتەوە. ئەوەیش ئەو بەغدادەیە کە تەواوی هەوڵە سیاسی و ئابوری و دبلۆماسیەکانی خستۆتە گەڕ لەپای ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی سەر بەخۆ بە پێدانی موچە بکڕێتەوەو بیکاتەوە بە پارێزگای سەر بە حکومەتی ناوەند،گەلی کورد دەبێ ئەوە لەبیر نەکات و بزانێت گەر کیانی هەرێمی کوردستانی بە ناردن و پێدانی موچە فرۆشت بەبەغداد دەبێ ئەوەیشی لەبەرچاو بێ سبەی هەر ئەو بەغدایە لە مەرکەزەوە پارێزگار و بەڕێوەبەری ئاسایش و هەمو بەڕێوەبەرایەتیەکانی تری لێ وەردەگرێت و کەسانی عەرەبی بۆ دەنێرێت و سوڵتەی تەنفزی و سوڵتەی قەزای و دارو بەرد لەم هەرێمەی ئێستادا دەکەوێتەوە ژێر دەستی ئەوان، ڕەنگە ئیستە کەسانێک هەبێ بڵێت جا بۆ نەبێ؟ ڕەنگە ئێستە کەسانێک هەبێ بڵێ چ خێرێکمان لەمانەی خۆمان بینیوە ئیتر بۆ ناڕازی بم گەر عەربێک بێت و حوکم بکات، ڕەنگە ئەوانەی بەغدادیش کە ویستیان وایە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کیانی هەرێمی کوردستان بە موچە بکڕن لە سەرەتاوە مرونەت بنوێنن و دەست شل بکەنەبەڵام ئەوانەی حوکمی عەربیان بینیوە لەڕابردودا لەم ناوچەیە ئەوانە هەست بەو مەترسیانە دەکەن نەک جیلی دوای ڕاپەڕین کە حوکمی عەرەبیان نەبینیوە، کەواتە ئێستە دەبێت بڵێین لەنێوان موچەو کیانی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی سەر بەخۆ کامیان؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت