عه‌دنان كۆچه‌ر: لاهور تاڵه‌بانى لهمهنامه چی ووت.
لاهور تاڵه‌بانى وه‌ك هه‌میشه لهكۆڕبهندى سیانزهههمینى دیالۆگى مه‌نامه، كه بۆ روماڵكردنى پرسی تیرۆریزمى ئیسلامی‌و به‌یه‌كدادانه ناوخۆییه‌كانى ناوچه‌كه رۆژى یه‌كشه‌ممه له به‌حره‌ین به‌سترا، جادوى ئه‌و تاقم‌و گروپ‌و هێزانه‌ى به‌تاڵكرده‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر خۆیان ده‌كه‌نه پاڵه‌وانى بهرهنگاریو ئه‌وانى دیكه‌ش وه‌ك ههڵاتوى به‌ره‌كانى جه‌نگ نیشانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن. له‌راستیشدا نیشانیدان، كه خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌ركرده‌و رابهرایهتیكردنى راسته‌قینه، هه‌ر ئه‌و فۆڕمهى بیركردنه‌وه‌و ده‌ربڕینه‌یه كه روبه‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ر (دایڤید پاتریۆس)و ئه‌وانى دیكه لهمهنامه خستیه‌ڕوو.
له‌راستیدا پرسیاره‌كانى لاهور تاڵه‌بانى لهكۆنفرانسهكهو به‌شداریكردنیشی لهگفتوگۆكانى دیكه‌دا، ته‌نها ده‌ربڕینێكى سهرپێیو پرسیارگه‌لى ساكار نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌ڵێنجراوى ئه‌و دنیابینیه رۆشنه بوو كه تاڵه‌بانى له‌ماوه‌ى رابردودا به‌هه‌موو جیهانى گه‌یاندووه، هه‌ربۆیه‌ش له‌سه‌روه‌ستان‌و شیكردنه‌وه‌ى ره‌هه‌نده‌كانى ئه‌و تێفكرینه نیشانیده‌دات كه لاهور شێخ جه‌نگى زیاتر له جه‌نه‌راڵێك وه‌ك سیاسییهكى كامڵ‌و ژیر تواناى خوێندنه‌وه‌ى روداوه‌كانى هه‌یه.
ئه‌وه‌ى له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه له16ى ئۆكتۆبه‌رو رۆژانى دیكه‌دا رویدا، به‌رهه‌مى سه‌ركێشییه سیاسییه‌كانى بارزانى‌و لێكه‌وته‌كانى ئه‌و ریفراندۆمه بوو، كه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ئومێدیان له‌سه‌ر دواخستنى ههڵدهچنىو بارزانى‌و یاوهرهكانیشی به‌هۆى عینادیو كورتبینییهوه گره‌ویان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى ده‌كرد، له‌وده‌مه‌دا گوتارى لاهور تاڵه‌بانى، چ له‌دیدارى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى شانشینى به‌ریتانى‌و چ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى یه‌كه‌كانى حه‌فتاش به‌رۆشنى به‌رجه‌سته‌بوو، كه پێیوابوو، ئه‌نجامدانى ریفراندۆم‌و بێگوێیكردنى خۆرئاوا‌و دۆسته‌كان، سهركێشیكردنه به ئهزموونهكهمانهوه، دواجاریش سه‌ركێشییه‌كه خۆى له‌و هێرشه‌دا به‌رجه‌سته‌كرد، ئه‌وكاته‌ى حكومه‌تى عێراق به پشتیوانى میلیشیا شیعه‌كان‌و به ئاگاداری‌و پاڵپشتى كۆمارى ئیسلامی ئێران‌و به چه‌كى ئه‌مه‌ریكى له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا كه‌ركوك‌و ناوچه‌كان روبه‌ڕووى شه‌ڕێكى نابه‌رابه‌ر بوونه‌وه‌و به‌ناچاریش پاش شه‌هیدبوونى ده‌یان رۆڵه‌ى كورد، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان به‌ناچارى پاشه‌كشه‌یان له‌و جه‌نگه نایه‌كسانه كرد، لێره‌شه‌وه‌یه دیسانه‌وه دووربینى لاهور تاڵه‌بانى جارێكى دیكه خۆى به‌رجه‌سته‌كرده‌وه، ئه‌وده‌مه‌ى له‌گێڕانه‌وه‌ى دیوه په‌نهانه‌كانى داگیركردنی كه‌ركوك روبه‌ڕوو به پاتریۆسی راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا پشتى لههاوبهشێكى راستهقینهكردو رێگایدا به چه‌كى ئه‌مه‌ریكى حه‌شدى شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانى دیكه ده‌ستكراوه بكات.
پشتكردنى كاتى ئه‌مه‌ریكا لهكوردو ناڕۆشنى له‌گوتارى فه‌رمی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌رهه‌ق به ناكۆكییه‌كانى نێوان ههرێمو به‌غداد، ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا هۆكاره‌كه‌ى فاكته‌رى زاتىو لاوازی كورد‌و سه‌ركێشییه‌كانى بارزانى‌و گوێنه‌گرتن بووبێت له ئامۆژگارییه‌كانى تێله‌رسن، ئه‌وه به‌دیوه‌كه‌ى دیكه‌دا گرێدراوى ئه‌و ئاڵوگۆڕه كاتیانهیه كه به‌سه‌ر ستراتیژى ئه‌مه‌ریكادا هاتووه ده‌رهه‌ق به‌ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه‌ش كاتێك لاهور تاڵه‌بانى پاتریۆس ده‌خاته به‌رده‌م پرسیارى ئه‌و گوتاره ناڕۆشنه، نیشانیده‌دات كه تاڵه‌بانى چه‌نده هۆشیارتر له نه‌وه مهینهتهێنهكهى پێش خۆى باشتر تواناى خوێندنه‌وه‌ى ده‌ركه‌وته نوێیه‌كانى هه‌یه، ئه‌و ده‌ركه‌وته نوێیه‌ى كه ده‌بوو كورد بیخوێنێته‌وه، كه‌چی له‌سایه‌ى په‌رچه‌كردارى بارزانى‌و پاراستنى بیره نهوتو كورسیه‌كه‌ى خۆى دیسانه‌وه به عینادى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كرا.
كاتێك لاهور شێخ جه‌نگى نیگه‌رانیه‌كان له‌به‌رچاوى دنیا نیشانى پاتریۆسو ئه‌وانى دیكه ده‌دات، ئه‌گه‌ر دیوێكى بریتی بێت له‌ده‌رده دڵى كوردانه‌و خه‌مێكى قوڵى نه‌ته‌وه‌یی كه لهمیحنهتێكدا ئه‌مه‌ریكا پشتى له‌كورد كرد‌و له‌جێی سزادانى ئه‌وانه‌ى سه‌ركێشیان كردوه، جوگرافیا‌و نشتیمانى كوردیان خسته به‌رده‌م سزاوه، ئه‌وه به‌دیوه‌كه‌ى دیكه‌دا هۆشیاركردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاشه له جڵهوشلكردن بۆ باڵابوونى هه‌ژموونى ئێرانى له‌ناوچه‌كه‌و رێگه‌دان به میلیشیا ئێرانییه‌كان تا به‌ویستى خۆیان ناوچه‌كه بخه‌نه ژێر هه‌ژموونى خۆیانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێككهوتنو لێك تێگه‌یشتنه‌ى حه‌یده‌ر عهبادیو دۆناڵد ترامپه كه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى باڵاده‌ستى ئێران به‌سه‌ر عێراقدا رێككه‌وتبوون، ئه‌و بوێرییه‌ى تاڵه‌بانى بچوك‌و ئه‌و دنیابینیه راسته‌قینه‌ى كه ناوچه‌كه له‌سایه‌ى بێده‌نگى ئه‌مه‌ریكاوه روبه‌ڕووى بۆته‌وه، نیشانیده‌دات كه ئاراسته‌ى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ى رابردوو له‌عێراق روبه‌ڕووى هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده بۆته‌وه‌و به‌رپرسیاریه‌تێكى مۆڕاڵیشی له‌به‌رامبه‌ر ئاستى باڵابوونى توندوتیژییه‌كان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، ئاخر ئه‌وه‌ى لهدوزو ناوچه‌كانى دیكه، ئێستا روده‌دات به‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ست ئاوهڵاكردنهى ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌و هێزانه‌ى توڕه‌یی خۆیان به چه‌كى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى خه‌ڵكى كورد تاقیده‌كه‌نه‌وه.
له‌سایه‌ى ئه‌و ئابڵوقه سیاسیی‌و دبلۆماسییهى ئێستا به‌هۆى سه‌ركێشییه‌كانى بارزانى‌و ریفراندۆمه‌وه خراوه‌ته سه‌ر كوردستان‌و نوخبه سیاسییه‌كه‌ى، ده‌رفه‌تى هاوشێوه‌ى دیداره‌كه‌ى مه‌نامه كه‌من، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و چه‌شنه بۆنانه به‌كاربهێنرێت له‌پێناو گه‌یاندنى مه‌سجێكى راست‌و دروست، مه‌سجێك كه به‌هه‌موو جیهانى بڵێی هه‌رگیز پشتكردنه كورده‌كان نیشانه‌ى گهورهییو ئارامى نییه‌و بێدهنگكردنیشیان نیشانه‌ى ئه‌وه نییه كه ناوچه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێت.